|
مسعود بارزانی خاپێنرا و له خشته‌بردرا..
Jul 06,2008 00:00
by
kurdistanNL
سه‌رچاوه‌یه‌ک له راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به کوردستانپۆستی راگه‌یاند.. پێش ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ل ده‌زگای راگه‌یاندندا کۆببێته‌وه، داوای له سه‌رۆ قادر کردووه که فرۆشی هه‌ریه‌ک له رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی سه‌ر به پارتی، هه‌روه‌ها ئاماری چاڵاکییه‌کانی سایت و ده‌زگاکانی وه‌شانی بۆ بخاته به‌رده‌ست.. هه‌مان سه‌رچاوه بۆ کوردستانپۆستی دووپاتکرده‌وه، ووتی: سه‌رۆ قادر گووته‌بێژی کورد به‌سه‌گکردو، له‌گه‌ڵ فوئاد سه‌دیقدا به‌درۆوه، ئامارێکی زۆریان سه‌باره‌ت به فرۆشی "گوڵان" خستۆته به‌ر ده‌م مه‌سعود بارزانی، به‌مه توانیویانه، به هه‌ڵه‌یدا به‌رن... سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی دایه ووتی: بۆ خۆیان له سه‌ربودجه‌ی زۆر و زه‌به‌ندی ده‌زگای راگه‌یاندنی بنه‌ماڵه، هه‌فتانه ژماره‌یه‌کی زۆر له گۆڤاری گوڵان له فرۆشگه‌کان ده‌کڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماری فرۆشیان به‌رزبێته‌وه. به‌م شێوه سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خاپێنرا و له خشته‌بردرا .. |