بۆ دوو سه‌رکرده‌
Jul 06,2008 00:00 by kurdistanpost

 ده‌رون:

ڕه‌خنه ‌و داواکاریی میلله‌ت
به‌ گوێتانا ناچێ و بێکه‌ڵکه‌.!

هه‌رچی ده‌وترێ و ده‌نووسرێ
توورێکی قووڕاوییه‌
قسه‌ی به ‌سودی ئه‌و خه‌ڵکه.!

ته‌نها خۆتان‌ و چوارده‌ورتان
پۆشته ‌و تێرن.!

له‌ ئاست خواست و داوای خه‌ڵکی
که‌ڕ و لاڵ و کوێرن.!

قینی میلله‌ت هێنده‌ زۆره‌
وه‌ک بۆمبێکی ئه‌تۆم وایه‌.!

ڕاپه‌ڕینی سه‌رتا سه‌ری
له‌ دوا چرکه‌ی
ته‌قینه‌وه‌دایه‌.!

ده‌رون
6/7/2008
سلێمانی