|
هه‌ولێر چۆڵ که‌ن
Jul 05,2008 00:00
by
kurdistanNL
کونجـــــــــــــــــــــــرینی : دوا داخوازی پارتی له‌یه‌کێتی شۆڕکردنی لوله‌ی تفه‌نگه‌کانه . ( هه‌ولێر چۆڵ که‌ن ) ئه‌وه ئه‌و دروشمه داخوازییه شێلگیرانه بوو که‌پارتی هه‌موو نرخێکی له‌سه‌رداو هه‌موو ڕابردووی به‌ناو کوردایه‌تیشی پێ به‌خشی ،له 31 ئاب دا . شه‌ڕی ناوخۆ گه‌ڕانێک نه‌بوو له‌پێناو به‌دواچوونی چاره‌سه‌ری ئهرێشهکانی دۆسیه‌ی کورد ، به‌ڵکو به‌دوا چوونێک بوو بۆ لاوزکردنی که‌سایه‌تی تاکی کورد ، تا مل که‌چ کردنه‌کان هه‌ر له‌ته‌وه‌ری که‌سایه‌تییه‌کانی چوارچێوه‌ی حیزب نه‌مێنێت و ئه‌و نه‌خۆشییه به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگاش بته‌نێته‌وه ، که‌ئه‌م هه‌وڵانه بۆ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیکی درێژخایه‌ن جۆرێک له‌و ده‌سه‌ڵاته شه‌ڕه‌نگێزو تۆتالیتارانه‌ی جیهان پیاده‌یان کردووه، شه‌ڕی ناوخۆی دوای ڕاپه‌ڕین به‌هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه له قازانجی پارتی بوو ، ئه‌م چه‌مکه ده‌کرا یه‌کێتی زۆر به ئاسانی هه‌ستی پێبکردایه و ماوه‌ی نه‌دایه بێته گۆڕێ ، هه‌ولێر چۆڵ که‌ن ، وتارێكی ته‌کتیکی بوو له پێناو ده‌رێژه‌دان به‌جه‌نگ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی بناخه‌ی به‌رده‌وامی داخوازی ، واژوی په‌ڕه‌ی سپی که به‌ڕێز مام جه‌لال ئیمزای کرد بۆ کۆمه‌ڵێک مه‌لاو ڕیش سپی له ساڵی 1995 وه‌ک په‌یامێک بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی نارد که مل بنێت بۆ ئاشتی ،به‌ڵام ئه‌مه نه‌ی توانی ببێته ئه‌و لاسیکهی یه‌ک پیت له وشه‌یه‌کی هه‌ولێر چۆڵ که‌ن بسڕێته‌وه . هه‌ولێر چۆڵ کراو به‌ره‌کانی شه‌ڕ هه‌ر گه‌رم بوو ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌جۆرێکی تر ، گرشکردنهوهکانی سه‌رمێزی گفتوگۆ سه‌ری هه‌ڵدا ، زاڵ بوون له‌و ده‌روازه‌وه سه‌ری کێشا که ده‌ڵێت من زۆرایه‌تی ده‌نگم له 19 . 05 . 1992 هێناوه‌و ده‌بێت خۆم باڵا ده‌ست بم له بڕیاردا ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ من ، سه‌رۆک وه‌زیران بۆ من ، بڕیاره گرنگه‌کان بۆ من ، وێنه‌ی سه‌رۆک بارزانی باوک وه‌ک ڕه‌مز به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه بشه‌کێته‌وه ئه‌مه بڕیاره و قابیلی گفتوگۆ نییه ، هه‌موو ئه‌و داخوازیانه بلۆکی ئه‌و دیوارهن که له‌سه‌ر بناخه‌ی هه‌ولێر چۆڵ که‌ن داڕێژرا ، پارتی هه‌ر به‌رده‌وامه‌و چاوه‌ڕێی کۆتای دروستکردنی ماڵی خواسته‌کانێتی له‌سه‌ر گۆشت و ئێسقانی یه‌کێتی ، دارایی و پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و هه‌موو وه‌زاره‌ته پڕه‌کانی به‌مان بۆ ئێمه‌و وه‌زاره‌ته به‌تاڵ و بێ په‌ڕو بێ ماناکان بۆ ئێوه ، ئه‌مه ده‌بێت هه‌ر سه‌ربگرێت ئه‌گینا که‌رکوک به‌ده‌ردی ده‌وه‌ن به‌ئاشه‌که‌ی لێ دێت . هه‌ولێر چۆڵکه‌ن باشترین چه‌کی داخوازی پارتییه به‌سه‌ر یه‌کێتییه‌وه ، که‌رکوک شاده‌ماری بوونی یه‌کێتییه ، گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک و خانه‌قین و شێخان بۆ سه‌ر ماڵی کورد ، به‌هێزکردنی یه‌کێتی و لاوازکردنی پارتی لێ ده‌که‌وێته‌وه . ئه‌گه‌ر پارتی له‌سه‌ر هه‌ولێر هه‌موو ڕابردووی به‌ناو نیشتمانی له‌سه‌ر دانابێت ، وه هیچ ئاسته‌نگێکیش له‌به‌رده‌میا نه‌بێت ،ئه‌وا بێگومان په‌لاماری کارێک نادات که‌سور لێی ڕونبێت ده‌دۆڕێت له‌سه‌ری . ماده‌ی 140 له‌یه‌که‌م خاڵ تادوا خاڵ زۆر به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرا له‌به‌رامبه‌ر پاره ، به‌ڵام نه‌کرا ، ده‌بێت چ ململانێیه‌ک له‌سه‌ر دوا داخوازی پارتی له‌سه‌ر یه‌کێتی له‌ژێر کۆشک و ته‌لاری کێوی داخوازی ""هه‌ولێر چۆڵ که‌ن"" هه‌بێت ؟ ، لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆسته گه‌وره‌کانی یه‌کێتی یان ڕێسواکردن ولاوازکردن و داماڵینی ئه‌ندامانی یه‌کێتی له‌و ناوچانه‌دا ، ئه‌م ململانییه تا ئێستا گه‌رمه و شایه‌نی هه‌ڵوه‌سته‌کردنه ، تا ئێستا حکومه‌تی به‌ناو کوردستان له‌سه‌ر دیواری ڕوخان و بووندایه ، من پێم وایه کۆتایی شه‌ڕی پارتی و یه‌کێتی و دامه‌زراندنی حکومه‌تی به‌ناو کوردستان له دوای جێبه‌جێ کردنی ئه‌و دروشمه‌وه‌یه که ته‌واو که‌ری دروشمی هه‌ولێر چۆڵکهنه ، ئه‌ویش ئه‌م جاره‌یان ده‌ڵێن که‌رکوک و خانه‌قین چۆڵ که‌ن ، چۆڵێشی ده‌که‌ن . 04 . یولی . 2008 |