|
بۆچی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی (محێدین ڕه‌حیم)یان کوشت؟ بۆ فازیڵ میرانیش ناوێرێت سه‌فه‌ری ئه‌مریکا بکات ؟
Jul 05,2008 00:00
by
kurdistanNL
کوردستانپۆست : به‌رێز خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست ، به‌سوپاسه‌وه ، به نامه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سه‌رنجێکی بۆ رهوانهکردووین، پێمانباشه خوێنه‌ران ڵێی ئاگاداربن و داواش له به‌رێز نووسه‌ری بابه‌ته‌که‌ش ده‌که‌ین ده‌رهه‌ق به سه‌رنجه‌که روونکردنه‌وه‌یه‌کمان پێ‌بدا ..سوپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست. ده‌قی نامه‌که: سڵاو به‌رێزان به‌راستی سایته‌كه‌تان خزمه‌ت به میله‌تی كورد ئه‌كات گومانی تیا نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه له بابه‌تی ده‌رباره‌ی محیه‌دین ره‌حیم زۆر له ورده كاریه‌كان راست نین چونكه ئه‌و كاته‌ی كه 31 اب هه‌ولێر گیرا محه‌دین ره‌حیم به‌رپرسی لقی 12 ی پارتی بوو وه له شه‌ری ناوخۆ به‌شداری كرد له سنوری هه‌ڵه‌بجه ئێوه نوسیوتانه گوایه ئه‌و كات له ئه‌مریكا بوه ئه‌وه راست نیه تكایه ئاگادار بن،من خۆم زۆر دۆژمنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیم به‌ڵام حه‌زم له ڕاستیه له‌گه‌ڵ سوپاس بۆ ئێوه.. هاورێ ...سوێد ----------------------- حهمهنور وه‌یس گه‌رمیانی/ ناشڤیل : له سه‌ره‌تایی شه‌سته‌کانه‌وه من ئه‌ندامی پارتی بوومه و ئاگاداریی هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ناو ئه‌و حزبه بوومه. له زۆر قۆناغیشدا که‌م تا زۆر ڕۆلی بهرپرسیم له ناو پارتیدا هه‌بووه، هه‌روه‌ها له دوای شکستی شۆڕشی ئه‌یلول وه‌ک هه‌زاران خێزانی کورد، خۆم و خێزانه‌که‌م که پێکهاتبوو له ژنه‌که‌م و دوو مناڵ و باوکێکی پیر له ئێران مامه‌وه و دواجار له یه‌کێک له شاره‌کانی ئێران نیشته‌جێکرام. به‌پێی فه‌رمانی ئه‌وسای ڕژێمی شاهه‌نشای به هه‌رحاڵ. به‌شێک له‌و ئاوارانه به‌ره‌و ووڵاتانی ئه‌وروپا خۆیان ناوونووس کرد، وه‌ک په‌ناهه‌نده چوون بۆ ئه‌مریکا و ئه‌ووروپا. من ئه‌وسات باوه‌ڕم به‌وه‌بوو، هه‌رچی زووه ده‌بێت بڵێسه‌ی شۆڕشێکی تازه هه‌ڵبگیرسێته‌وه، پێم وابوو شه‌رمه ئێمه واز له خه‌بات بهێنین هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بڕیاری مانه‌وه‌م دا، به هیوای ئه‌وه‌ی به‌ڵکو ئاسۆیه‌ک هه‌ڵبێت و جارێکی دیکه‌ش بخزێنه‌وه نێو خه‌باتی کوردایه‌تی، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌مجاره‌شیان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندین به ناوی کوردایه‌تی و جاشایه‌تییه‌کی پیاوانه‌یان پێکردین بۆ لێدانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. له‌و ئان ساتانه‌دا چه‌ند خێزانێک که‌من له نزیکه‌وه ئاشنایه‌تیم له گه‌لیاندا هه‌بوو، فۆرمی پهناههندگیان بۆ ئه‌مریکا پڕکرده‌وه، له‌وانه هاوڕێی دێرینم شه‌هید محێدین ڕه‌حیم و بێ ئیزنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌فه‌ری ئه‌مریکایان کرد و ماوه‌ی پتر له 14 ساڵیان له‌و ووڵاته‌دا به‌سه‌ر برد، بێ ئه‌وه‌ی جارێک سه‌فه‌ری کوردستان بکه‌نه‌وه، به‌ڵام له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له ئه‌مریکا چالاکانه وه‌ک کادرێرکی پارتی کاری پارتایه‌تی خۆیان ده‌کرد، هاوشان له گه‌ل چه‌ند کادرێکی پارتی له‌وانه فازیڵ میرانی و ڕه‌حمه‌تی هه‌ڤاڵ صالح جه‌باری و خه‌ڵه‌فی زیباری و چه‌ندین کادیری تری پارتی. له‌دوایی ڕاپه‌ڕین ئێمه‌ی پیشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان و ئیتر وورده وورده گه‌ڕاینه‌وه کوردستان به‌و هیوایه‌ی ئیتر کوردستان ده‌بێته واری ئێک جارهکیمان و له سایه‌ی ئه‌م ئازادییه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چیتر ئاواره و دهرهبهدهر نابینه‌وه، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌م خه‌ونه هێنده‌ی نهکیشا شه‌ڕی ناوه‌خۆ هه‌ڵگیرسا، کێ هه‌ڵیگیرسان و کێ به‌رپرس بوو، ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌کی تره و باسێکی تره. من به‌ش به‌حاڵی خۆم ڕه‌فزم کرد به‌شداری له شه‌ڕی براکوژی بکه‌م. خۆم و مناڵه‌کانم به‌ره‌و ووڵاتێکی دراوسێ ڕۆیشتین و له‌ویش ناومان له ئۆفیسی ی‌و ئێن نووسی ئه‌وه‌بوو ناومان بۆ ئه‌مریکا هاته‌وه و له‌و ناوهاتنهوهم بۆ ئه‌مریکا زۆر خۆشحاڵ بووم، له به‌ر دوو هۆ. یه‌که‌میان: من ده‌ستم نه‌چووه خوێنی براکوژی. دووهه‌میان: که‌سی زۆر خۆشه‌ویستم هه‌ن له ئه‌مریکا پێیان شاد ده‌بمه‌وه. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنم بۆ ئه‌مریکا په‌یوه‌ندیم به شه‌هید محێدین ڕه‌حیم، ناسراو به (هه‌ڤاڵ جووجه‌ڵه)وه کرد، ئه‌ویش خۆشحاڵی به گه‌یشتنم بۆ ئه‌مریکا ده‌ربڕی. له‌دوای چه‌ند مانگێک شه‌هید محێدین هاته سه‌ردانم و زۆر جوامێرانه ئاماده‌یی خۆیی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر یارمه‌تییه‌ک، منیش زۆر سوپاسم کرد، پێی گووتم ئه‌گه‌ر هه‌ر پێویستییه‌کم هه‌بوو، په‌یوه‌ندی بکه‌م به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه، که تا ئیستا لامن له‌وانه ته‌له‌فونی خه‌له‌فی زیباری، زێڕۆ بارزانی، فازیڵ میرانی و به‌کر ئه‌ربیللی. به‌هه‌رحاڵ من هیج پێویستیه‌کم به‌وانه نه‌بوو، چونکه من له‌و ئاوارهبوونهمدا بڕیارمدا به‌یکجاری واز له کاری سیاسی بهێنم به‌ڕاستی تاقه‌تم له خزمه‌تکردنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چوو بوو بڕیارمدا ئیتر ئه‌وه‌ی ماوه بۆ مناڵه‌کانم بژیم. له دوایی ئابڕووچوونه‌که‌ی 31 ئاب شه‌هید محێدین ته‌له‌فونی بۆکردم و گووتی: ئه‌وه هه‌ولێر ئازاد بوو و پارتیمان باڵاده‌سته له هه‌ولێر ئه‌گه‌ر حه‌ز بکه‌ی به‌یه‌که‌وه له گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێکی پارتیدا سه‌ردانی کوردستان بکه‌ینه‌وه. به‌ڕاستی من زۆر ڕاشکاوانه به شه‌هید محێدینم گووت: کاک محێدین سوپاسی بۆ ته‌له‌فونه‌که‌ت و داوایه‌که‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له کوردستان ڕوویداوه شه‌رمه‌زاریه و له‌که‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ مێژووی کورد و بۆ پارتی. ئیتر له 31 ئابه‌وه من خۆم به پارتی نازانم ئه‌وه‌ی کردووشمه له ڕابردوودا هه‌مووی به خیانه‌ت ده‌زانم، به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌وه بوو شه‌هید محێدین گه‌ڕایه‌وه کوردستان، هێنده‌ی پێنه‌چوو له ناو ماڵه‌که‌یدا تیرۆرکرا به ده‌ستی حیمایه‌کانی. کووشتنی محێدین له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، ته‌نها پارتی باڵاده‌ست بوو له هه‌ولێر کۆمه‌ڵێک پرسیاری لام درووست کرد، له‌وانه تۆ بڵێی پارتی ئه‌م زاته‌ی کوشتبێ؟ ئه‌گه‌ر وایه هۆکار چییه بۆ ئه‌و کووشتنه؟ ئه‌مه و ده‌یان پرسیاری تر. من به‌ده‌وری خۆم ئه‌مجاره‌یان ده‌ستم کرد به ته‌لفۆن کردن بۆ ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی، که شه‌هید له وه‌ختی خۆیدا دابووی به من، له‌وانه خه‌ڵه‌ف و زێڕۆ بارزانی و سالح جه‌باری، به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌وانه وه‌ڵامی ڕاستیان لانه‌بوو، من سه‌د ده‌ر سه‌د ده‌مزانی ئه‌وانه شت ده‌زانن، به‌ڵام نایدرکێنن. لێتان ناشارمه‌وه کوشتنی ئه‌م پیاوه بووه، سویێکی گه‌وره له‌سه‌ر دڵم، چونکه من ده‌مزانی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م زاته دڵسۆزه بۆ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، خودی مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌نده په‌رۆشی ئه‌و پارته و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه نییه. دیاره هیچ شتێک نییه ڕۆژێک ئاشکرا نه‌بێت. ئه‌وه‌بوو له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ له یه‌کێک له ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ل دۆستێکی دێرینی خۆم باسمان له تیرۆر کردنی شه‌هید محێدین کرد، ئه‌و براده‌ره‌ش به‌م شێوه‌یه باسی له هۆکاری کوشتنی شه‌هید محێدین کرد: وه‌ک ئاگاداری له‌دوایی ئاشبه‌تاڵی 1975 به‌شێکی زۆر له‌و که‌سانه‌ی له ناو پارتیدا باڵاده‌ست بوون، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نهێنی زۆریان لابوو، که له ده‌زگای پاراستندا کاریان ده‌کرد به‌ره‌و ئه‌مریکا چوون و له‌وێ بوون به په‌ناهه‌نده. دیاره چوونی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یان له سه‌ر ئایندهی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دروست ده‌کرد، چونکه هه‌رچی نهێنی ئه‌و بنه‌ماڵه هه‌یه له تیرۆرکردنی کورد و جاشایهتیکردنی ئیقلیمی و دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌لامسته‌فا و کوڕه‌کانی له‌گه‌ل ده‌زگای ساواک، میتی تورکی، ده‌زگایی جاسوسی ئیسڕائیل و هتد.... له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به ڕه‌سمی و نوێنه‌ری تایبه‌تیان ناردووه، بۆ هه‌ردووان له شه‌کیب عه‌قڕاوی و عه‌بدولڕحمان قه‌ڵاتی، که خه‌ڵکی هه‌ولێر بوو، له‌سه‌ره‌تایی شه‌سته‌کان مامۆستایی وه‌ڕزش بووه له هه‌ولێر بوو، هه‌روه‌ها براده‌ری نزیکی فه‌ڕه‌نسۆ حه‌ریری بووه و ناسراوه به (ئه‌بو عۆف) که هه‌ردووکیان به‌رپرسی پله‌ی یه‌کی پاراستن بوونه له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول، به‌ڵام ئه‌م دووانه داواکاریه‌کانی بنه‌ماڵه‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان، بۆ ناو پارتی و کوردستان. برادهرکهم درێژه‌ی به‌قسه‌کانی دا‌و گووتی له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو کادیره کۆنه‌ی ده‌زگای پاراستن داواکه‌ی بنه‌ماڵه‌یان ڕه‌تکرده‌وه، ئیتر ئیدریس بارزانی داوای له فازیل میرانی و محێدین ڕه‌حیم کرد، که به هه‌رچۆنێکی بێ ده‌چێت، ده‌بێت ئه‌م دوو که‌سه واته شه‌کیب عه‌قڕاوی و ئه‌بو عۆف له ئه‌مریکا بکوژرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت دامه‌زرا بۆ تیرۆرکردنیان لیژنه‌که‌ش بریتی بوو، له فازیڵ میرانی، سه‌عید بارزانی و محێدین ڕه‌حیم، ئه‌وبوو ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ڵسان به‌گه‌ڕان به دوایی که‌سێکدا که کوشتنی ئه‌م دوو که‌سه ئه‌نجام بدات. فازڵ میرانی ئه‌و سات کرێکاری به‌نزینخانه بوو، کرێکارێکی هاوکاری خۆی دۆزیه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی تیرۆرکردنی ئه‌م دوو که‌سه، ئه‌و کرێکاره هاوکارهشی به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی مه‌کسیک بوو، پێشینه‌یه‌کی تاوانکاری زۆری هه‌بوو له ئۆفیسی پۆلیس. بڕیار وابوو له ده‌سپێک ئهبوعۆف بکوژرێ، به‌ڵام ئهبوعۆف گومانی له هه‌ڵسوکه‌وتی میرانی هه‌بوو، هه‌ر زوو ئۆفیسی پۆلیس فیدڕالی (FBI) ئاگادار کرد. ئه‌وه‌بوو کابرایی مه‌کسیکی گیرا و فازیڵ میرانیش بۆ ماوه‌ی مانگێک ده‌سگیرکرا، به‌ڵام به‌که‌فاله‌ت ئازاد کرا، تا ڕۆژی دادگاکردن و له‌و ئان ساتانه‌شدا شه‌هید محێدین له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدڕالی دستگیرکرا، ئه‌ویش ده‌قی پلانی تیرۆره‌که‌ی بۆ پۆلیس باسکرد، ئیتر شه‌هید محێدین وه‌ک شاهیدی یه‌که‌م حسابی بۆ کرا، نه‌وه‌ک وه‌ک پلانڕێژ. دیاره شه‌هید محێدین تاکه شاهید بوو له به‌رامبه‌ر دادگای ئه‌مریکی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌و پلانه. هه‌ر له‌و ساته‌دا له دوایی 31 ئاب، شه‌هید محێدین گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان، له‌وێش به‌ده‌ستی سیخوڕه‌کانی ده‌زگای پاراستن تیرۆرکرا، به‌وه‌ش تاکه شاهید له مه‌له‌فی تیرۆرکردنی شه‌کیب عه‌قڕاوی و عه‌بدولڕه‌حمان قه‌ڵاتی بنه‌بڕ کرا، ئه‌م فایله‌ش له ئه‌مریکا تا ئیستا به کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و تاوانبار و پلانگێڕی یه‌که‌میش له‌م فایله‌دا فازیل میرانییه، بۆیه له دوایی ڕاپه‌ڕینه‌وه تاوه‌کو ئێستا فازیڵ میرانی جورئه‌ت ناکات سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بکات. هاوڕێیه‌کم گووتی: به‌کورتی و به کرمانجی ئه‌وه هۆکاری کوشتنی شه‌هید محێدین بوو، خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌رپرسن، چونکه تاکه شایه‌تیان له‌و مهلفه گه‌رمه تیرۆرکرد، ئێستاش ئهبوعۆف له ئه‌مریکا ده‌ژیت، وه‌ک هاووڵاتیه‌کی ئه‌مریکی و شه‌کیب عه‌قڕاوی له ئیسڕائیل لای شلۆمۆ نهکهدینی هاوڕی و به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای موساد که ساڵانێک له‌سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌لامسته‌فا له کوردستان ده‌ژیا و نوێنه‌رایه‌تی سیخوڕی موساد بوو لای مه‌لا مسته‌فا. |