|
مەسرور بارزانی گیراوە و د. كەمال سەید قادر بریندارە
Feb 19,2008 00:00
by
kurdistanpost
ناوەرۆكی ئەو هەواڵە لە دەمی د. كەمال سەیدقادر ، لە خەستەخانە وەرگیراوە: هەواڵ كاتژمێری 20:45: پەیامنێری كوردستانپۆست، لە نەمسا: پاش نیوەڕێ ئەمڕۆ 19 – 02 – 2008 پیاوەكانی مەسرور بارزانی كە بریتی دەبن لە 5 كەس بە خەستی لە د. كەمال سەید قادر دەدەن و برینداری دەكەن، دوای ئەو ڕووداوە پۆلیس دەگاتە شوێنەكە و هەر پێنجیان لەگەڵ مەسرور بارزانیی، دەستگیر دەكرێن. لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا د. كەمال بە پەیامنێری كوردستانپۆستی ڕاگەیاند: كە خوودی مەسرور بۆ خوی لە شوێنی ڕووداوەكە بووە و ئەویش گیراوە، هەروەكوو، لەو پەیوەندییەدا د. كەمال سەید قادر، پێی ڕاگەیاندین (ئەمە قسەی خۆیەتی): ئیستا لە خەستەخانەم و مەسرور و 5 كەس لە حیمایەكەی دەستیان لێكردوومەتەوە و برینداریان كردووم. پاش ئەوە پۆلیس یەكسەر گەیشتۆتە جێگاكە و توانیویانە مەسرور و 5 پاسەوانەكەی كە لەگەلیدابوون، بگرن. ئیستا ئەو شەش كەسە گیراون، لایەنی پەیوەندییدار مەسەلەكەیان گەورەتركردووە و لەلایەن ئینتەرپۆلیشەوە، كاری تیرۆریستی خراوەتە پاڵیان، ئەگەر ئەمە ڕاستبێت ئەوە دەگەیەنێت، كە مەسرور بارزانی بۆ ماوەیەك دەهێڵرێتەوە و بەڕەڵا ناكرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت. جێی باسە د. كەمال ئیستا لە یەكێك لە خەستەخانەكانی نەمسا كەوتووە، شوێنی خەستەخانەكە دیاری نەكراوە لە لایەن پۆلیسەوە شاردراوەتەوە. كوردستانپۆست بەردەوام بەدواداچوون لە سەر ئەو هەواڵە دەكات. هەر لایەنێكی ڕاگەیاندن ئەگەر بیەوێت ئەم هەواڵە بڵاو بكاتەوە پێویستە ئاماژە ب سەرچاوەی هەواڵەكە بكات، كە پەیامنێری كوردستانپۆستە لە نەمسا پەیامنێری كوردستانپۆست لە نەمسا كاتژمێری 22.35: پەیامنێرەكەمان توانی پەیوەندی بەو خەستەخانەیەوە بكات، كە د. كەمالی لێكەوتووە، ئەوان هەواڵێكی ناخۆشیان پێڕاگەیاندین كەوا، ڕاستە د. كەمال بریندارە ئازار بە سەر و كەللەی گەیشتووە، بە شێوەیەك ناتوانرێ، زۆر قسە لەگەڵیدا بكەن، چونكە قسە دەبڕزكێنێ و باری تەندروستی كەمێك خراپە، ئێمەش سەبارەت بە ڕاستیی و دروستیی و گرتنی ئەو كەسانە كە لە د. كەمالیان داوە، وتمان خۆی پێی ڕاگەیاندووین، ئەوان نەیانتوانی لەو بارەیەوە قسەبكەن و زانیارییمان بدەنێ. |