|
یه‌که‌م شاڵاوی جینۆسایدی کورد، له‌شه‌هید کردنی یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کوردستان له‌قه‌ڵادزی وه له 24. 04. 1974 ده‌ستی پێ‌کرد..به‌شی دووه‌م.
Apr 24,2008 00:00
by
kurdistanNL
ده‌با ئه‌و ڕۆژه به‌ره‌سمی به‌ڕۆژی جینۆسایدی کورد بناسێنین. خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر: 5- پڕیشكی ئاگری شه ڕی نه گریسی ئێران وعێراق، تۆپ بارانی ڕۆژانه ی تۆپه كانی ئێران له ساڵانی 1980 تا 1988: خه ڵكی ناوچه ی پشده ر به گشتی و شاری قه ڵادزێ به تایبه تی ته نها قورسایی شۆڕ‌ش و ڕاپه‌ڕین و به‌خێو كردن و حه‌شاردانی پێشمه‌رگه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌بوو، به ڵكو به درێژایی شه ڕی هه شت ساڵه ی ئێران و عێراق له زێر ڕه حمی تۆپباران و قه سفی هه وایی ڕژێمی ئێرانی دا بووه. به تایبه تی له ساڵانی 1983 تا 1988 كۆتایی شه ڕه نه گریسه كه. به ده یان كه س سه ر و ما ڵیان تێدا چوو. ڕۆژی وا هه بووه زیاتر له 80 تۆپی له سه ریه ك لێداوه بۆخۆم ژماردوومه. ئه وه‌ش بووه هۆی ئه وه ی كه خه ڵكێكی زۆر پێش ڕاگواستنی ساڵی 1989 شاره كه جێبێڵێت و بچن بۆڕانیه و سلێمانی و هه ولێر و شاره كانی تر نیشته‌جێ ببن. 6- ڕاگوێزانی قه ڵادزێ له 25. 06. 1989 : دوای كیمیا بارانی هه له بجه و ئه نفاله كان، ڕژێمی دكتاتۆری به عس كه وته تۆڵه له خه ڵكی شۆڕ‌ش گێڕی قه ڵادزێ. به ناوی جێبه‌جێ كردنی ڕێكه وت نامه ی عێراق و ئێران چۆڵكردنی 30 كم به درێژایی سنوری. 25-06-1989 ئاخر ڕۆژی ڕاگوێزانی هه‌موو ناوچه‌ی پشده‌ره { به شاری قه‌ڵادزێ وه‌ش} بۆ ئۆردوگا زۆره ملێكانی: حاجیاوا، پیره مه گروون، بازیان و باینجان له پارێزگای سلێمانی خه بات، كه و‌ر كۆسك، تۆبزاوه، جه دیده و داره توو له پارێزگای هه ولێر. 26. 06. 1989 ڕژێمی به‌عس هه‌موو ئه‌م خانووبه‌ره و بینای قه‌ڵادزی ته‌ختکرد: * 5000 خانووی هاووڵاتیان، * 13 مزگه‌وت،* 1 خانه‌قی نه‌قشبه‌ندی،* 13 قوتابخانه سه‌ره‌تایی،* 4 قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی،* 1 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی،* 1 باخچه‌ی ساوایان،* بینای سه‌را [ قشڵه]،* خه‌سته‌خانه، * سه‌رچه‌م خانووبه‌ره‌ی دام ده‌زگاکانی تری ده‌وڵه‌تی ڕژێمی داگیركه‌ر وای زانی به‌ڕاگواستن ده توانێ ڕوحی شۆڕشگێری خه‌ڵكی قه ڵادزێ تێك بشكێنێ و وره یان پێ به‌ربدات. به ڵام به پێچه وانه وه ئه وه شیان بوو به سه‌روه‌ریه‌كی تر بۆ خه‌لكی شۆڕسگێر و ئه‌وه‌نده‌ی تریش ڕقی پیرۆزی تۆڵه یان ئه ستوور تر بوو. 7- ڕۆڵی خه ڵكی ناوچه ی پشده ر و قه ڵادزێ له ڕاپه ڕینه كانی به هاری 1991 : له ڕاپه ڕینه مه‌زنه‌كانی به‌هاری 1991 خه ڵكی ڕاگوێزراوی قه ڵادزێ ده سرۆكه‌ی سه‌رچۆپی ڕاپه ڕینیان له ده ست ده‌ر نه هێندرا: * 3 و 4 -3 -1991 خوالێخۆش بێت كاك ڕزگار (ئه‌میه ئه‌حمه‌د) كۆ مه ڵێك پێشمه رگی سۆسیالیست به‌دزی هێنابوو كه ژماره یان له 18 كه س زیاتر بوو، به ر پرسه كانیان موحسین بایز، سابیر فه‌قێیانی كۆیی و مام هێنی ڕه واندوزی) بوون له بناری كونه سه یه و گوندی كفره دۆڵ حه شاری دا بوون. به رره به یانی 05 -03 هێشتا ماندو بونیان نه حه سا بۆوه كه وه كو یه كه م ده سته ی پێشمه رگی كوردستان تێكه ڵ به جه‌ماوه ری ڕانیه و حاجیاوای ڕاپه ڕیو بوون و یه كه م ئاڕ بیجیان به دائیره‌ی ئه منی حاجیاوا وه نا. به غه‌یر عه زیز به گی رانیه كه به ته نها له لای له دۆڵێ خۆی حه شار دا بوو كه سی تر له 05-03 له هیچ حزب و ڕێكخراوی كوردستانی له پێس پێشمه رگه كانی حزبی سۆسیالیستی كوردستان له مزگه وتی گه‌وره‌ی رانیه نه‌بوو. 04. 03 .1991 له ئۆردوگای زۆره ملێی خه بات:* ڕۆژی 04 -03 1991 مه فره زه تایبه تیه كانی ڕژێمی داگیركه ر به بیانوی گه‌ڕان و ده ست گیركردنی سه‌ربازانی ڕاكردو په‌لاماری كۆمه‌ڵێك لاوی قه‌ڵادزێ ده‌ده‌ن له ئۆردوگای خه بات، لاوه كانیش لێیان هاتنه ده‌ست و ڕووبه‌ڕویان بوونه وه تا ئێواره شه‌ڕ به‌ره‌وام بوو، ڕێگایان نه‌دا ڕژێم بێته ناو ئۆردوگا و خه‌ڵكه‌كه ڕه‌ش بگیر بكات. شه هید به ختیار هوڕێوه‌ی شه ڕه فی یه كه م شه هید و لاوێکی تری دیبه‌گه‌یش که له‌و ڕۆژه‌دا بریندار بوو (به‌داخه‌وه ناوه‌که‌یم بیر نه‌ماوه)، شه‌ڕه‌فی شه‌هیدی دووهه‌م ڕاپه‌ڕینی تۆمار کرد له به ر ئه وه ی هێزی پێشمه رگه له ناوچه كه دوور بوو، هه ڵكه‌وتی ئۆردوگای خه باتیش له 40 كم شاری موسڵ بوو بۆیه هه ر ئه م شه وه واتا شه وی 4/5 -3-1991 به سه‌دان لاوی خوێند گه‌رمی قه‌ڵادزێ خۆیان گه‌یانده شاری ڕانیه. له بیتوێنه وه كه ئه‌وكاته خه‌ڵكێكی زۆر قه‌ڵادزێی لێ ده‌ژیان به‌تایبه‌ت له ئۆردوگای زۆره ملێی حاجیاوا ڕۆژی 05 -03 پاكسازی ده ستی پێكرد. ( بۆ مێژوو به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌ڵێم 2 ) 7 و 8 .03. 1991 ڕۆڵی خه ڵكی ڕاگوێزراوی قه ڵادزێ له ئۆردوگای زۆره ملێکانی بازیان و باینجان:* خوا لێ‌ی خۆش بێت ره سو‌ڵ به نامه له ڕێگای كاك ئه حمه د خاسه وه په یوه ندی كرد به حوسێنی حه مه سوور ئاغا و چه‌ند مسته‌شارێکی تر له ئۆردوگای بازیان و باینجانه به كه ده بێت به شداری ڕاپه ڕین بكات و به رعه‌فوی عام كه‌وتوه. حوسێنیش به خۆ یه وه 18 مسته شاری تری قه نا عه ت پێكردبوون. پێش پاك سازی شاری هه ڵمه ت و قوربانی به ڕۆژێك كه په لا ماری سه ركردایه تی جه حافلی خه فیفه له چه مچه ماڵ و تا سلوجه دا‌و خاوێنیان كرده وه. ئه مه كاردانه وه ی ڕاسته وخۆی هه‌بوو له سه ركار سانایی بۆ پاكسازی شاری هه ڵمه ت و قوربانی. ڕێگا گرتن له ده رچوونی پیاوانی ئه من و استقباراتی فاشییه كان و بۆ به یانی خه ڵكی شار ڕاپه ڕین مه نجه نیقیان له ئه منه سوره كه بۆ داگیركه ران داخست. 8- دوای ڕه په ڕین و ئاوه دانكردنه وه ی قه ڵادزێ : له كاتێك دا كه لاو‌و گه نجه كانی قه ڵادزێ له ئاسكی كه ڵه ك و سه ربازگه خالد له كه ركوك ده جه نگان و پێشیان به داگیركه ران گرتبوو بگه ڕێنه وه كوردستان، پیر و په كه وته كانیش به بێ هیچ كۆمه كێكی ده ره كی به په نجه و نینۆكه كانیان له سه‌ر بناغه ی كۆنه كان به وویشكه كه ڵه ك كه لاوه كانیان ئاوه دان ده‌كرده وه. جێگای خۆیه‌تی ناوی به‌ڕێز کاک مه‌حمووده درێژ وه‌ک یه‌که‌م هاووڵاتی قه‌لادزێ که‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ڕێزه‌وه بهێنیز ته نا نه ت هیچ كه سێك نه بوو خۆی به‌به‌رپرسیاریان بزانێ. جێگای خۆیه تی میدكۆ ئنترناشناڵی ئه ڵمانی له بیر نه كه ین كه هه ندێك چینكۆ و داری له دوایدا دا به هه ندێك گوند نشین. له وانه یه له دویش دا ڕێكخراوی فریاکه‌وتنی ئیسلامیش هه ندێك یارمه تی منداڵه هه تیوه كان دابێت. به ڵام سه‌رچاوه ی سه ره كی هێز و بازوی خه ڵكی ماڵ كاول بووی ڕه ش و ڕووته كه بوو. زۆر كه س جێگا په نه جه ی خێریان به ئاوه دان كردنه وه و ڕوناك كردنه وه ی قه ڵادزێ وه دیاره له وانه: * كاك حه سه ن و حوسێنی حاجی عه لی چه ند كه سێكی تریش‌و * برایانی ئه‌ندازیار سه‌روه‌ر ، فه‌ره‌یدون، دلاوه‌ر ، عه‌بدوڵا حوسێن و چه‌ند ئه‌دازیارێکی به‌ڕێزی‌تر، * جێگای خۆیه تی ناوی دكتۆر عه بدول ره حمان ببردرێت كه به بێ هیچ ئیمكاناتێك شه‌و ڕۆژ له خزمه تی نه خۆش و نه داره كاندا بوو. جێگای خۆیه تی وه كو سومبولی ئاوه دانی و مرۆڤ دۆستی به زیندوی په یكه ریان بۆ بكرێت. * جێگای خۆیه‌تی لێره بۆ مێژوو روخسه‌دتان لێبخوازم بڵێم: 3 9- پڕشكی شه ڕی براكوژی له ساڵانی 1994 و 1995 و 1996 : وه ك وه فایه‌ك بۆ خوێنی شه هیدان و ڕوحی شۆڕ‌ش كێڕی خه ڵكی قه ڵادزێ، له جیاتی گوڵ باران و بڵاوكردنه وه ی تۆی خۆ شه ویست و ئا وه دانی، یه كه م گوله خۆكوژی وبرا كوژیان به جه رگی قه ڵادزی وه نا له 1994. هه ر چه نده خه ڵكی ئه و شاره زۆر جار جه‌رگیان سوتاوه به تۆپباران و بۆردومان ڕژێمه كانی عێراق و ئێران به ڵام عز به كان دڵیان به‌وه ئاوی نه‌خوارده وه هه‌تا تۆ په‌كانی خۆشیان لێ تاقی كرده وه و به 10 یا ژن و منداڵیان له ما ڵه كانی خۆ یان دا به بێ تاوانی كوشت. زۆر ماڵ كه هه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوون له وانه كاك حه‌سه‌ن و حوسێنی حاجی عه‌لی و عومه‌ر چاوشین وعوسمانی حاج عه وڵای نوره دینی كه به یه ك جار 21 كاسیان له و بێ گوناحانه كوشت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌سه‌دانیان له‌و ناسك‌و نازدارانه‌ی قه‌ڵادزێ یان به به رچاوی خه ڵكه وه له ناو شار و ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی كوشت، ئه و جا كه وتنه تیرۆر‌و ڕه شه بكوژی به تا وانی جیاوازی بیر و ڕا. یا مل بۆ كه چ نه كردنیان یا شه ڕ بۆ نه كردنیان. له وانه كاكه مین ناسراو به (ڕزگار) كه له شه وی 26/27-12-1996 له ته مه نی 27 ساڵیدا له‌به‌ر ده‌م مزگه‌وتی كاره با تیڕۆڕیان كرد. به مه رجێ هه موو ژیانی ئه‌م كوڕه خه بات و پێشمارگایه تی بوو. ئه مانه و به سه ده‌ها تاوانی له‌م شێوه‌یه كه به‌رامبه ر به خه ڵكی كوردستان به گشتی و قه‌ڵادزێ به‌تایبه‌تی كردویانه. له ئاخر كۆبوونه وه ی هه ردووك مه كته ب سیاسی دوكان و سه ری ڕه ش بڕیاریاندا كه یه كه م كۆ بوونه‌وه ی په رلمانی تازه هه ڵبزێردراو له یادی 24. 04. 2005 قه ڵادزێ بكرێت خه ڵكی كوردستان زۆریان پێ خۆش بوو وه ك ڕێز لێ نانێك له م كاره ساته گه وره و نه فره ت كردن له شه ڕی ناو خۆ كه له وێووه ده ستیان پێ كردوو له وێشه وه‌كۆتایی پێ بهێنن و هه ردوك ئیداره كه یه ك پێ بگرنه وه.به ڵام به دا خه وه دوایان خست له به ر به هێند گرتنی كه بوونه وه كانی به غدا. له خوا ده پاڕێینه وه و ئومێد ده‌كه‌ین كه چیتر یاری به موقه‌ده‌راتی خه‌ڵكی كوردستان نه كه ن و هه رچی زوه واز له پاوان كاری سیاسی خۆ سه پاندن به سه ر ئراده گه ل بێنن و ڕێگا بده ن په رلمانی تازه كۆبێته وه و هه‌رچی زووه ئیداره كه تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه و كار بكه ن بۆ گه‌ڕاندنه وه ی ناوچه به عه ره ب كراوه كانی تریش بۆ سه ر ئیداره ی حكومه تی كوردستانی یه كگرتوو. كه ئه‌مه‌ش ئاواتی هه‌موو خه لكی كوردستانه و شه‌هیده‌كانیشمان ڕوحیان پی شاد ده‌بێت. 10- پێشنیارمان: وه ك تا كێكی كورد كه بۆچركه یه كیش له سه نگه ری داگیر كه رانی ووڵاته كه م دا نه بووم هه‌میشه له سه‌نگه‌ری گه‌ل و ووڵاته كه‌مان بووم و خاوه نی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی ، بریندار به‌زه‌هر و زیندانی سیاسی و خاوه نی شه هید پێشنیارم ده‌که‌م: بۆ په‌ڕلمان و حۆكمه تی كوردستان:* یه‌که‌م- ڕۆژ 24. 04 به ڕۆژی جینۆسیدی کوردستان بناسێنن له جیاتی 14. 04 چوونکا: 1- سه‌رۆک مسته‌فا پارزانی نه‌مر ئه‌م ڕۆژه‌ی به‌ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان و ماته‌مینه ڕاگه‌یاند، 2- پێش ئه‌م ڕوداوه جۆری کۆمه‌ڵ کوژی له‌م جۆره له‌کوردستان ڕووی نه‌دا بوو، 3- ده‌توانین به‌ده‌ست پێکی به‌رنامه‌ی جینۆسیدی کورد له‌لایه‌ن به‌عسته‌کان له‌قه‌ڵه‌می بده‌ین، 4- بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی شۆڕشه‌کانی کوردستان، له قه‌ڵادزێ یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشێ کوردستان کرایه‌وه، که پێش ده‌ست کردن به‌خوێندن به‌م کاره‌سته دڕنده‌یه شه‌هید کر. دووه‌م - قه ره بووی هه موو شه هیدان و زه‌ره‌ندمه‌ندانی ڕا گوێزراوی قه ڵادزێ بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌کو هه ڵه بجه و بارزانیه كان وبه ناو ئه نفاله كان و هه موو شه هیدانی كوردستان به بێ جیاوازی بیر و بۆچوون و ده نگ و ره نگیان. سێ‌هه‌م - مه‌رزی قه‌ڵادزی – سه‌رده‌شت به‌ره‌سمی بکه‌نه‌وه‌و وه‌ک مه‌رزه‌کانی تری حاجی هۆمه‌ران و باشماخ و خانه‌قین و شوێنه‌کانی تر. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جاده‌و بانه‌کانی سنور فراوان بکه‌ن. بۆ سه رۆكایه تی زانكۆی سلێمانی: * یه‌که‌م - دۆسیه یه‌ك بۆ یه‌كه‌م زانكۆی شه‌هید كراوی كورد له قه ڵادزێ بكه‌نه‌وه، له ڕێگای یونسكۆ و ناوه ندی زانكۆ جیهانیه كان به‌رز بكرێته وه ك یه‌که‌م شاڵاوی جینۆساید به رامبه‌ر به گه لی كوردستان. وه له دادگایی لاهای له هۆڵندا بخه‌نه به‌رده‌م دادگا. دووه‌م- ئه‌و چه‌ند کۆلیژه‌ی که له‌قه‌ڵادزێتان کردوونه‌وه و سه‌ر به زانکۆی کۆیه‌ن، بیان خه‌نه سه‌ر زانکۆی سلێمانی و په‌ره‌یان پێ بده‌ن و لێ‌ی زیاد بکه‌ن. به‌تایبه‌ت کۆلیژ سه‌ربازی و ئه‌رکان بگوازنه‌وه بۆ بناری ئاسۆس و بنکه‌کانی کۆنی پێشمه‌رگه له ناوچه‌که‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی به‌کردار ڕوحی پێشمه‌رگایه‌تی به‌زیندو ڕابگرین و به ئه‌کادیمی بکه‌ین، سێ هه‌م- وه‌ک وه‌فایه‌ك بۆ خوێندكاره شه هیده‌كان زانكۆ سلێمانی له قه‌ڵادزێ. مۆنیمێنتێك بۆ زانكۆی شه هیدكراو له ناو زانكۆی سلێمانی بکه‌نه‌وه و باسێكی مێژووی له و باره‌وه له هه‌موو كۆلیژه كان له‌و باره‌وه پێش كه ش بکه‌ن. * بۆ خه ڵكی قه ڵادزێ: - داوام له خه ڵكی زوڵم لێكراوی قه ڵادزێ یه كه به زه یان به یه كتر دا بێته وه و با وه شی خۆ سه ویست و برایه تی بۆ یه كتر بكه نه وه و له یه كتر ببوورن. ده رس له ڕا بردوو وه ربگرن، بینیان كه به رهه می قسه ی ناخۆش و ڕه ق ته نها شه ڕ و ماڵ وێرانی و ده ر به ده ری یه. با ئه وجا هه موو به هه موو زمانی خۆ شه ویست و گۆڵ تاقی بكه ینه وه بزانین به رهه مه كه ی چیه. دڵنیام ژیانێكی پڕ ئاسودۆ و به یه كه وه ژیانه، كه ده بێته به ر قه رار بوونی ئا سایش و حكومه تی سه ربه خۆی كوردستان. كه ئه وه ش خه ونی هه موو لایه كمانه. - داوام له قوتابی و خوێندكار و لاوانی قه ڵادزێ یه كه به بێ جیاوازی بیروڕا كۆمیسیۆنێك دروست بكه ن بۆ كۆ كرنه وه و تۆمار كردنی ناوی هه موو شه هیدانی قه ڵادزێ و هه موو زه ره ندمه ندان و ڕاگوێزراوانی ناوچه كه. چاوه ڕوانیان له هیچ حزب و ڕێكخراوێك نه بێت كه شتێكیان بۆ بكات خۆیان بیبه ن پێش كه ش به په رلمانی كوردستان، هێزه كانی فره ڕه گه ز كه ئێستا حاكمن له كوردستان و به باره‌گای نه‌ته‌وه یه ك گرتوه كانی بكه ن. بۆ ڕۆشینبیرانی كوردستان:*داوا ده كه م با هه موومان به یه كه وه كار بكه ین بۆ سارێژ كردنی مه غزی شێوێندراوی مرۆڤی كورد، چونكه وه ك هه موو لایه كمان ده زانین، ڕژێمی داگیر كه ری به عس ته نها ووڵاته كه مانیان كاول نه كردوه به ڵكو مه غز و ڕوحی میلله ته كه شمانیان كا ول كردوه. با به هه موو مان كارێكی وا بكه ین له و چه‌واشه كاری را گه یا ندن ڕزگاری بكه ین. به زمانێكی پڕ خۆشه‌ویست وسۆز و ڕاستی ڕو داوه كانیان بخه ینه به ر ده ست. به ووشه و كلتوری ڕه سه نی كوردی ڕوحیان زاخاو بكه ین و ده ماری كرژ بوو و جه سته ی هیلاكیان ئارام بكه ینه وه. با چیتر به‌م كه س و به و حزب هه ڵا گوتن نه كه ینه خۆراكی ڕۆژانه یان و هێنده‌ی دی ڕاستیه‌كانیان لێ هه ڵنه‌گێڕنه‌وه. چونكه به‌ڕاستی ئه وه‌نده ی كه به‌ده ست هاتووه به‌رهه‌می قوربانی و ماڵ كاوڵ بوونه كانمانه. به شان و پیلی هیچ كه س و لایه نێك به ته نها به به رهه م نه هاتۆتوه. با ڕێگا نه ده ین چیتر ڕاگایاندنی دیما گۆگانه له ناو ڕیزه كانمان جێگای ببێته وه. دوا ووته م:* * - با له یاده‌وه‌ره تاڵه‌كانماند ڕابردوومان وه بیر بێته وه و له 1964 تا ئێستاش زۆرترین ماوه یه بۆ ده رس لێ وه‌رگرتن. سه لمێندرا كه به دژایه تی و ته فره قه ته نها له سوكایه تی خۆمان و گه له مان زیاتر هیجی تری تێدانیه. به یه ك گرتن وله یه ك حاڵ بوون و ڕاوێژ نه ك هه ر ده تونین ماڵی خۆمان ڕێك خه ینه‌وه به ڵكو سه رۆكایه تی كۆماری عێراقیش ببه ینه وه. ئه و ه شیان نابی كه س نه هی خۆی به ته نها بیبینێ و غروری بیگرێت، ده بێت به به رهه می نا نی شێنێ و زه ڵی و قه ڵادزێ و هه ڵه‌بجه ی بزانین. وه كه جه ند ڕۆژێكی ترش كه سه رۆكی هه رێمی كوردستان دیاری كرا، ده بێت پێ بڵێین ئه‌مه ئه‌مانه تی بارزانی و بارزانیه كان و ئه نفاله كان و هه موو شه هیدانی كوردستانه ده بێت زۆر به ئه مانه‌ته وه ته عامولی له‌گه‌ڵدا بكه ی ئه وجا ئێمه تۆ مان له ئازیز تر و به ڕێزتر ده بێت. ئێمه سه ركرده كانی خۆمان ده بێت زۆر به ڕێزه وه ته ما شا بكه ین به ڵام نابێت ڕێگا بده ین كه س خۆی به سه ردار و ئاغا و به گ بزانێ و كه س و كار ئه نفال و شه هیدان و تا كه كانی میلله ته كه مان دا فه ڕز كات و به نۆ كه ر و ڕه عیه تی خۆیانی بزانێت. ده بێت سه ركرده كانمان خۆ یان پێ خزمه‌تكاری گه‌له‌كه‌مان بزانن ئه‌وجا ئێمه‌ش به‌گه‌وره و سه روه ری خۆمان ته‌ماشایان بكه ین. * - زۆر جار له میدیاكان به رگوێمان ده كه وت كه فڵانه مه سئووله هه ستاوه له سه ر بوودجه ی حكوماتی هه‌رێمی كوردستان به ردی بناغه‌ی فڵان پڕۆژه ی دانا، یا خوود فڵانه پڕۆژه كرده‌وه. به بێ ئه وه ی گوێ به‌سه‌ر په‌رشتی کوالیتایت و چاوه‌دێری و کۆنتڕۆڵی ووردی قۆنته‌رات چیه‌کان و ماوه‌ی جێ به‌جێ بوونیان بدات. پێم وانیه هیج مه سئوولوك ئه‌و کارانه به ئه‌رکی خۆی بزانێت!! بۆ مێژوو به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌م خاڵانه خواره‌ه‌وه تۆمار ده‌که‌م که په‌یوه‌ندیان به بابه‌ته‌که‌وه هه‌یه: 1- به‌نده لاوێكی تازه پێ گه یشت و بووم، ماڵمان له ئۆردوگای سه‌رئاوی‌گه‌رم بووین له سه‌رپێڵی زه‌هاو. سه‌ركرده‌ی شه هید دكتۆر خالید سه‌عید که له كۆبوونه‌وه‌ی ئورمی كادیر‌و سه ركرده كانی شۆڕ‌ش بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕ‌ش به‌شداری کردبوو. خه ڵكی هانده‌دا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو عێراق و جارێكی‌تر له‌وێوه ده ست به شۆڕس بكه ینه‌وه. [ به‌نده و كۆمه‌ڵێك لاوی خوێن گه‌رمی تر له‌وێ بووین با سی خیانه‌تی شای ئێرانی بۆ ده‌كرین و ده‌ی ووت پێویسته خه ڵكی كورد به زوترین كات ئێران و ژیانی ئاواره یی ڕه‌د‌كه‌ینه‌وه و بگه‌ڕێینه وه بۆ ناو ووڵات و درێژه به خه‌بات ده ین. بۆ مێژوو ده یڵێم هه ر چه نده من ئه وكاته زۆر له سیاسه ت حاڵی نه ده‌بووم ، به ڵام به چاوی خۆم بینیم شانۆ گه ریه كیان ساز كرد به به رده م ئه و كۆمه‌ڵه‌ی كه دكتۆ خالید قسه‌ی بۆ ده كردن. یه كێك ده‌سرۆكه‌یه‌كی له‌چاوی خۆی به‌ست بوو، به‌ئه‌نقه ست خۆی له شتی هه ڵده نگواند و سه‌د جار خۆی به ئه‌رزی دا ده دا‌و هه‌ڵ ده‌ستاوه. ده یویست پێمان بڵێت به كوێرانه به و ڕێگایه‌یدا مه‌ڕۆن و خۆله خندڕكان ماون. هه ر له ئێرانێ بمێننه‌وه و مه‌ڕۆنه‌وه . وابوو به نهێنی هه ندێك خه ڵك قه ولیان دا بوو که‌رگه‌ڕانه‌وه له‌كوردستانه وه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌نه‌وه.( من یه كێك نه بووم له و قاره‌مانانه به‌داخه‌وه له‌به‌ر خوێندن و که‌م ته‌مه‌نی) به‌ڵام چه‌ندین كه‌س له خێزانه‌كه‌ی ئێمه به‌نهێنی قه ولیان پێدا بوون . له وانه كاك قادرم. ئه‌مانه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه م دا گه‌شه‌یان كرد زیاتر له 100 لاو و گه نجی قه‌ڵادزێ كاریان ده كرد. به ئاشكرا‌و به بێ ترس كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كرد و یارمه‌تیان بۆ دروست كردنه‌وه‌ی شۆڕ‌ش كۆ ده‌كرده‌وه و ووشیاری خه ڵكیان ده كرده‌وه كه شۆڕ‌ش هه‌رماوه ، ووره‌یان وه‌به‌ر خه‌ڵک ده‌دا. ته‌هدیدی ئه‌وانه یان ده كرد كه ده‌بوونه به به‌عسی یا ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا جاسووسیه‌كان تێكه‌ڵ ده كرد. ڕێگایان له قۆنته‌رات چیه‌کان ده‌گرت که قۆنته‌راتی دروست کردنی ئۆردوگاکان وه‌ر بگرن. 2- { وه ك شا هیدێك بۆ مێژوو ده یڵێم به‌نده یه كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه دوای كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه نفاله كان بڕوام به خه‌باتی ته قلیدی نه ما بوو، پێم وا بوو ده بێت خه بات به خه باتی جه ماوه ری بكرێت و بگوازرێته وه بۆ ناو ئۆردوگا زۆره ملێكان وشاره كانی كوردستان. بۆ ئه و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی حزبی سۆسیالیست كوردستان كه ئه‌وكات عادل مراد لێپرسراوی بوو ما مۆستا عه‌بدوڵا كه‌ریم ( بری شه هید مام ئاراس) ئه ندام بوو تێیدا باسم كرد زۆر یان لا په‌سند بوو . پێیان باش بوو له گه ڵ كاك ڕه سولی ڕه حمه‌تی باسی بكه‌م. به ڕێكه وت ئه‌و كاته چوو بۆ وه بۆ ماڵی خۆیان له ئورمێ. بۆ ئه ومه‌به سته سه‌فه‌ری ئورمێم كرد. بابه‌ته‌كه‌م بۆ ڕه‌حمه‌تی كاك ره سو‌ڵ باس كرد و ڕاو سه‌رنجه‌كانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنیشم پێ ڕاگه یاند. زۆری له لا په سند بوو. به ڵام له گه ڵ ئه‌وه دا نه‌بوو من ئه و ده‌وره ببینم. پێی وابوو ڕژێم من باش ده‌ناسێت و هه‌رزو ده‌مگرن و له سێداره‌م ده‌ده‌ن. چوونكه پێشتر له‌گه‌ڵ خۆی و كاك دكتۆر ، کاک عه دنان موفتی ، مسته‌فا چاو ڕه‌ش و کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌و کادر و پێشمه‌رگه‌ی تر به زه‌هری مشك (تالیۆم) ده رمان خواردی كرا بووین و له هه موو ڕۆژنامه كانی ده‌ره‌وه بڵاو كرا بۆوه. دوای ئیلحاحی زۆری من به نا به دڵی ڕازی بوو. ووتی زۆر باشه بچۆ به ڵام نه‌هێڵیت به رده‌ستی ڕژێم بكه‌ویت. گه ر تینیشت بۆ هات له ڕێگای ماڵی مینه قومبه‌له له‌ئۆردوگای ژاراوه خۆت بگه‌یه‌نه وه شاخ. نازناوی ( هیوا كه ریم) و ژماره ی نهێنی (351) پێ به خشیم. وا بوو من هاتمه خواره وه خۆم خێزانه كه‌میان گرت و بردیانین له ئۆردوگای به رد حوشترو گرده چاڵ له پارێزگای هه ولێركه هه رچی ماڵی پێشمه رگه و بارزانیه كانیان لێ كۆ كرد بۆوه ده‌ست به‌سه‌ر کراین. به ڵام به داخه وه پێش ئه وه ی كاره كانم ته واو بكه‌م كه وتمه ده ستیان و بردیانم بۆ (مدیریه استقبارات العسکریه العامه / شعبه الرابعه) دواتریش بۆ هه یئه‌ی خاسه له ئه بوغرێب. زیاتر له 3 مانگ زیندانی بووم دوایی به بڕیارێكی تایبه تی ( مجلس قیاده الپور) پێش را په ڕینه كان به ماوه یه ك به ر بووم، نا مه یه كی تا یبه تی كاك ره سولم پێ گه یشت له ڕێگای شه‌هید ڕزگار وه. داوای كرد بوو كه ده بێت په یوه ندی به سه‌رۆك جا‌شه‌كان وه بكه ین و ڕێكیان خه‌ین خۆمان ساز بكه ین بۆ ڕاپه ڕین. 3- به‌نده له لیژنه‌ی ته‌نسیقی سلێمانی بووم، وه‌ک میحوه‌ڕی قه‌لادزێ، ڕانیه، دووکان تا سلێمانی. خوالێخۆش بوو کاک ڕه‌سوڵ مامه‌ند نامه‌یه‌کی بۆ ناردم، داوای لێکردم که‌چاووم به‌پارێزگاری سلێمانی بکه‌وێت و به‌ناوی ئه‌و وه‌ک ئه‌ندامیکی سه‌رکردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی کوردستانی داوای لێ بکه‌م بۆ گێرانه‌وه‌ی وخۆراکی بایعی بۆ ناوچه‌که. به‌جوهد و ماندوو بوونێکی زۆر توانیمان خۆراکی ئۆردوکانی بازیان و باینجان به‌ناوی رانیه بگوازینه‌وه بۆ قه‌ڵادزێ. { له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان به‌مه‌رسومی جه‌مهوری پشده‌ریان له‌خه‌ریته‌ی عئێراق سڕیبۆوه}. 4- خو لێ خۆش بوو كاك ره سو‌ڵ مامه‌ند یه كه م ئه ندامی سه ركردایه تی به ره ی كوردستانیه كه له 07-03 -1991 گه یشته رانیه. سه‌رچاوه‌کان: 1- ماڵپه‌ری قه‌ڵادزێ له ئاماده‌کردنی کاک قوباد قه‌ڵادزه‌ی‌ی 2- کۆستی شارێک نوسینی پارێزه‌ر تاها بابان 3- بیره‌وه‌ری پێسمه‌رگه‌یه‌ک نوسینی کاک شه‌ید کاکه 4- نوسراو و بڵاوکراوه نهێنیه‌کانی حزبی سۆسیالستی کوردستان هۆڵندا/ لاهای20 .04 .2008 |