مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
به‌دوادا چوون ) کێ عه‌لی چه‌له‌بی شه‌هید کرد؟)

March 30,2008عه‌باس شوان له‌رۆژی 2008.3.28 به‌ڕێزێک به‌ناوی ئارام قزله‌رییوه به‌ناونیشانی (با حه‌سه‌ن خاوێی و سیروان تاڵه‌بانی، به‌ئارامیی سه‌ربنێنه‌وه.) به‌دواداچوون و نووسینێکی مژدانه ئامێزی له‌ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست دا بڵاوکردۆته‌وه؛ که کۆنه سه‌رک جاشێک و تازه سه‌رکرده‌یه‌کی کورد، مه‌حسوب له‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان، کوژراوه. ڕۆژێکی خۆش و شاد بوو، خۆزگه دایکم ده‌ما و ئه‌م هه‌واڵه‌ی ده‌بیست، به‌ڵام ئێستا ده‌زانم فریشته‌کان هه‌واڵیان پێگه‌یاندووه، دڵی که‌مێک ره‌حه‌ت بووه. (حه‌مه‌خانی حاجی دارا) یه‌کێ له‌تاوانباران و بکوژی کوڕه‌که‌ی به‌هه‌قی تاوانه‌کانی گه‌یشت. ئه‌و به‌یانییه، زوو هه‌واڵه‌که‌م له‌ماڵپه‌ڕێکی هه‌واڵی عه‌ره‌بی زمان خوێنده‌وه، که سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای پێشمه‌رگه کوژراوه. له‌ماڵپه‌ڕی پی ی‌و که‌ی میدیادا نووسرابوو، له‌ڕاودا کوژراوه. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه له‌مه‌راقی ئه‌وه‌دا بووم، بزانم ئایا ئه‌و که‌سه سه‌ره‌ک جاشه‌که‌ی ده‌شتی شاره‌زوور و زه‌ره‌یانه!؟ خۆش به‌ختانه ئه‌م کاک ئارامه له‌بنی ده‌هۆڵه‌که‌ی دا و گومانه‌که‌ی ڕه‌وانمه‌وه. به‌ڵێ خۆیه‌تی. ئه‌وه یه‌کێک بوو له‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی بۆسه‌یان نایه‌وه بۆ ئه‌و مه‌فره‌زه قاره‌مانه‌ی که چووبوون بۆ چه‌ک هێنان له‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌وسای کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران. ئه‌م سه‌رکرده جاشه و یه‌کدوویه‌کی تر له‌گوندی زێرنجۆ، له‌شه‌وی29 له‌سه‌ر30 مانگی 4ی 1979 دا بۆسه‌یان بۆ ده‌نێننه‌وه، حه‌وت پێشمه‌رگه و هاوڵاتییه‌ک شه‌هید ده‌که‌ن. تا ئێستا گۆڕیان بزره. به‌هیوام هه‌مان چاره‌نووس هه‌رچه‌ند دره‌نگیش بێت به‌نسیبی سه‌ره‌ک جاشه‌کانی تر بێته‌وه، که ده‌ستیان له‌شه‌هید کردنی عه‌لی برام و هاوڕێکانیدا بووه. گله‌ییه‌کیش بۆ کاک ئارام، نازانم بۆ ناوی شه‌هیدی ئێمه‌ی له‌بیر کردووه؟! له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆیان، دیاره بۆیه ناوی سیروان هێنراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌خێڵی تاڵه‌بانییه‌کانه و له‌خه‌ڵکی دی له‌پێشتره؟ حه‌سه‌ن خاوێیش هه‌موو مێژووی ده‌زانیین که کۆنه جه‌لالی بوو. 2008.3.29
1677 جار بینراوه
|
|
|
|