گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

دەربڕینەكانی سەر زار

له‌لایه‌ن kurdistanpost on March 21,2008

image

  بەدرخان كۆڤان /سۆران
 *زاری كرمانجی كە هەفتە نامەیەكی ڵۆكاڵیە ولە سۆران دەردەچێت ،ستافەكەی زۆر حەز بە پێًتی (واو)دەكەن و وشەكان بە شێوەی  ساڵانی حەفتایەكان دەنووسن ،وەكو... ووشە ،گووتی،ووتار،ووەرچەرخان.حكوومەت. ،وورووژێن. بە بۆچوونی خۆیان نابێت هیچ واوێك بە تەنیا بنووسرێ، پێیانوایە گەر دوو واو بن بە سەر زار خۆشترە.ئێ ماڵخراپینە بنیشتی كوردی نییە تاكو بە سەر زار خۆشبێت ئەوە رێنووسی كوردیە و رێسای تایبەتی خۆی هەیە نەبەو جۆرەی كە ئێوە بە ویستی خۆتان دەینووسن. 
 *بێژەری تەلەفیزۆنی ڵۆكاڵی یەكگرتوو لە سۆران كە هەواڵەكان دەخوێنێتەوە،شەو نییە كۆمەڵە فەڵتەیەك نەدات ،جارێك لە خوێندنەوەی هەواڵێكدا وتی بە هۆی تەقینەوەیەك لە شاری هەولێر بووە هۆی مردنی (8)كەس وچەند بریندارێك ،دواتر وتی ببوورن لە موسڵ نەوڵڵا لە بەغدا،جاریكی تریش لە جیاتی بڵێ هەرێمی كوردستان وتی هەرێمی عێراقی كوردستان ،جیا لە چەندین فەلتەی تر كە لێی ڕاهاتووە.
 *لە شەوێكی هاویندا لە سۆران یەكێك مێوانی هاورێیەكی خۆی دەبێت و شەو بە خواردنەوە بەرێ دەكەن بە مەش مێوانەكە مەست دەبێت و دواتر ماڵئاوایی دەكات  دوای كەمێك دەگرێتەوە بەو مەبەستەی كە چەتری خۆی لە بیركردبێت .ئاخر برالە هاوین و چەتر .
 *لە قوتابخانەیەكی سەرەتایی كوران لە سۆران لە پسولەی چارە سەرییكردنیان بەو جۆرە نووسراوە (تكایە لە باری تەندروستی پیشكنن و چارە سەری پێویستی بۆ بكەن) لە جیاتی ئەوەی بنووسرێت بیپشكینن . 
 *پێیان راگەیاندم- رائید ێكی پلە پێدراوی حیزبی  لە سۆران بە پێچەوانە تاجی سەر شانەكانی دەبەستێت ،دواتر پێی دەگوترێ ئەزبەنی تاجەكانت بە پێچەوانەنە بۆیە ئەویش بە شەرمەزاریەوە ئالو گۆریان پێدەكات و دەڵێت توخواكەی با لە بەینی خۆمان بێت و نەدركێت.
 
 *لە سەردانی سەرپەرشتارانی پەروەردەیی بۆ قوتابخانەكانی یەكێك لە گوندەكانی سنووری رواندز دوای روانین و بینینی قوتابخانەیەك لە ودە ڤەرە سەرپەرشتێكیان  زۆر بە راشكاوانە دەلێ ئەفریقاش قوتابخانەی وای نییە..
 *مامۆستایەك لە تەلەبەیەكی  خۆی دەپرسێت قوتابیت یاخود خوێندكار ئەویش لەوەڵامیدا دەلێت خوێنتابیم بەمانای هەردووكیان .
 *لە خواردنگە كۆلیژەكانی كوردستان جۆری (كافۆر) دەكرێتە نێو شێوەكانی خوێندكاران بۆ كەم كردنەوەی هەوەس و ئارە زووی جنسیان،تاكو خویان بگرن لەو گرفتە،حەقی خۆیەتی بەڵاًم غەدریشیان لێدەكەن...
 *بە بۆنەی دامەزراندنی كوردستان (تی ڤی)یەوە لە كارمەندێكی خۆیان پرسی چ كارەی لێرە وتی: وەرگێرم لە زمانی بادینییەوە بۆ كوردی وای لە عەقڵت..
 *قوتابییەك لە پۆڵی یەكەمی سەرەتایی لە سۆران كوری بەرپرسێك دەبێت خۆی پیس دەكات مامۆستایەكەشی ناكاتە نامەردی پاكی دەكاتەوە دەستەكانت خۆش مامۆستا چقەیدیە رۆژێك دێت كارت بكەوێتە لای باوكی.
 *لە ستۆدیۆی ئەستێرانی تی ڤی زاگرۆزدا ژنە دكتۆریك كە خۆی لە لێژنەی هەلبژاردنی گۆرانیەبێژەكانە جارجارە هەڵدەستێتەوەو سمادەكا گوایە سەردەمی گەنجایەتی بیر دێتەوە داخ لە پیریت ...
 *كۆمەڵگەی كوردی تاكو ئێستا رێگە بەوە نادە كەسێك منداڵی خۆی نێو بنێت (پێغەمبەر)بەڵام رێگەدەدات نێوی بنێت رەسول و نەبی...
 *زۆرێك لە كۆمپانیاكانی كوردستان لە دیاركردنی كارمەندی تایبەت بۆ راپەراندنی كارەكانیان بەو شێوە لە لە رۆژنامەكان داوایان دەكەن..كۆمپانیاكەمان پیویستی بە چەند كارمەندێك هەیە  بەو مەرجانەی خوارەوە...تەمەنی لە سی ساڵ كەمتر نەبێت بەژنی 180سانتیم زیادو كەم نە بێت بروانامەی دكتۆرای بۆردی هەبێت زمانی ئینگلیزی وعەرەبی و بە باشی بزانێ شارەزای تەواوی لە زمانی كوردی هەبێت باشتر وایە نووسەرو وەرگێر بێت خاوەن رەگەزنامەی یەكێك لە وەلاتەكانی جیهان بێت...جا كەسێك ئەو هەموومەرجانەی تیا بێت بۆچی دەچیت لە كۆمپانیایەكی قۆر كار دەكا مەگەر شێتبووبێت...بەڵام كۆمپانیاكان بۆ ئافرەتان تەنها یەك مەرجیان هەس ئەویش جوانبێت...                                                                                                                 
 *گوندیەك لە سۆران بە كەسێك دەڵێت وەراغ وڵاكۆ.ئەویش ناكاتە نامەردی تا هیزی لە بەر دایە مستێكی دەدات لە دەمی ...دواتر بە ئیزنی عەشیرەت ئاشت دەكرێنەوە ،بە گوندیەكە دەلێن بۆ وات كرد ئەویش دەڵێت جا چیم كردووە تەنها پیم وتوومە وەراغ ئەو بەزمەی نایەوە...
 *رادیۆی زاری كرمانجی لە سۆران لە بەرنامەی وەرزش كاتێك كارمەندەكان دیداری یەكێك دەكەن دەڵێن خۆت پرسیارەكان بنووسە چونكە ئێمە سەرقاڵی كاری ترین كاتمان زۆركەمە...ئەمەیە كارمەند
 *لە ئاهەنگیكی بووك گواستەوەدا گۆرانی بێژەكە بەو جۆرە شاباشی دەخوێندەوە...هەروا هەروا تووت تووت  خزمی زاوا تووت تووت 30ی هەزاری داوا تووت تووت...ئەمەیە كەسابەت
 *لە هەڤپەیڤنێكی گۆرانی بێژێكی كالفامدا لە وەڵامی پرسیارێكی كە مایەی پێكەنینوو رشانەوەیە سەبارەت بە پۆشاك كرین ...دەڵێت چۆن كەسایەتێكی وەك من كە هونەر مەندێكی گەورەم بچێتە نێو باژێری هەولێر بۆ كرینی شتومەك ئەمەیان لە كەسایەتیم كەم دەكاتەوە كەسی تر لە جیاتی خۆم دەنێرم...ترعێووو
 *مامۆستایەكی كچ كەلە شارێكی تر دێتە سۆران لە گەڵ هاورێیەكی كور رێك دەكەوێت بە یەكەوە لە خانوێكدا بژین كاتێك بە سەردان باوكی كچ دێت دەبینێت لە گەڵ كورێك لە یەك ژووربە یەكەوە دەژین بۆیە باوكی كچەكە وەكو پیاوان  دەچێت مەلای گوند دێنیت لە یەكتریان مارە دەكات ...خوا دان ئەوەیە پیرۆزە ببورن مەبەستم قیسمەتە.
 *لە بەشی شەهیدانی یەكێتی لە كاتی دابەشكردنی مووچەی شەهیدەكانیان ئافرەتێكی مێرد شەهیدبووكاتێك مووچەی وەردەگرێت دەبینێت ئەوەی كاتیخۆی مێردەكەی شەهید كردووە كە ئەوكات مەفرەزە خاسە بووە پارەی پێ دەدات كە نێوی (ن-گ)ە ئەویش وەك شێرە ژنێك پربە زاری خۆی تفێك دەكات بە رووی و پێی دەڵێت گوبە شەرەفی ئەو كەسە كە تۆی داناوە لێرە...ئامفەریم شێرە ژن.
 *لە بەرنامەی زووم ئین دزێكی دەستگیر كراویی نیشاندا لە بەردەم شاشەی تی ڤی كە چەند ژمارەی ئوتومبێل وكەل و پەلی دزیبوونی درۆی دەكرت.دەیوت ئەوكات سەر خۆش بوومە كە ئەو كارەم كردووە با واش بێت رەقەمی ئوتومبێل چ قیمەتی هەیە...دەك داوەشیت بێ قیمەت
 *لە سۆران تانكێكی ئاو كە بەسەر چوار گەرەك دابەش كراوە ماوەی حەڤدە ساڵە هیشتان خاوێن نەكراوەتوە...وای بۆ حاڵی ئەوەی ئاوەكەی دەخواتەوە 
 *لە قوتابخانەیەكی سەرەتای لە سۆران مامۆستایەكی كچ بە قوتابیكان دەڵێت بنوون ئەونیش تێكرا سەر دەخەنە تەختەكە كاتێك قوتابێك چاوەكانی خۆی دەكاتووە دەبێنیت مامۆستایەكەیان لە گەڵ مامۆستایەكی كور خەریكی دەست لە ملانن...جا توخوا ئەو بەزمەی دەوێت لە و زەمانە


366 جار بینراوه‌