ده‌ستپێک : هه‌واڵ : کچێکی ماکۆیی له زیندانی کرماشان، به تاوانی هاوکاری PJAK حوکمی له سێداره‌دانی به سه‌ر دا سه‌پێندرا
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
کچێکی ماکۆیی له زیندانی کرماشان، به تاوانی هاوکاری PJAK حوکمی له سێداره‌دانی به سه‌ر دا سه‌پێندرا

January 19,2009 رۆژهه‌ڵاتنیوز: ڕژیمی ئێران به‌رده‌وامه له داسه‌پاندنی سزای له سێداره دان به سه‌ر چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به پێی ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی که له ماڵپه‌ڕی خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان بڵاو کراوه‌ته‌وه، کچێکی کورد به ناوی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، له لایه‌ن دادگای شاری کرماشان، سزای له سێداره دانی به سه‌ر داسه‌پێندراوه. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ، ته‌مه‌ن 27 ساڵه و یه‌کێک له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری ماکۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، که ماوه‌ی 8 مانگ له‌مه‌و پێش به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی و هاوکاری کردن له گه‌ڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک، له شاری کرماشان ده‌ستگیر کرابوو. ناوبراو له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری کرماشان ڕووبه‌ڕووی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی دژوار هاتووه‌ته‌وه. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، له ڕۆژانی ڕابڕدوو دا له لایه‌ن دادگای ئینقیلابی شاری کرماشان، له کاتێک دا که هیچ پارێزه‌رێکی نه‌بووه و له دادگاییه‌کی ناداداوه‌رانه دا که ته‌نیا چه‌ند خوله‌کی خایاندووه، حوکمی له سێداره دانی به سه‌ر دا سه‌پێندراوه. شایانی باسه به‌م شێوه‌یه له زیندانه‌کانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، ژماره‌ی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد که حوکمی له سێداره دانیان به سه‌ر سه‌پێندراوه، گه‌یشتووه‌ته 13 که‌س. که‌سانێکی وه‌ک، ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د،خه‌ڵکی باشووری ڕۆژاوای کوردستان، که به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی پ ک ک ، هه‌مێستاکه له زیندانی شاری ماکۆیه. شێرکۆ مه‌عارفی، خه‌ڵکی شاری بانه که به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی، هه‌مێستاکه له ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بانه ڕاگیراوه. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، چالاکی مه‌ده‌نی و مامۆستای کامیارانی، که به تاوانی هاوکاری کردن له گه‌ڵ پ ک ک، هه‌مێستاکه له زیندانی ڕه‌جایی شه‌هری که‌ره‌جه. فه‌رهاد چالش، خه‌ڵکی باکوری کوردستان که به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی پ ک ک، هه‌مێستاکه له زیندانی شاری ماکۆیه. هیوابوتیمار ، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی مه‌ریوان که به تۆمه‌تی هاوکاری په‌ژاک له زیندانی شاری سنه‌یه. فه‌رهاد وه‌کیلی، چالاکی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی شاری سنه، که به تۆمه‌تی هاوکاری پ ک ک هه‌مێستاکه له زیندانی ئێڤینی تارانه. حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، چالاکی مه‌ده‌نی و خوێندکاری سنه‌یی، که به تۆمه‌تی هاوکاری په‌ژاک، له زیندانی شاری سنه‌یه. ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی، چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسی خه‌ڵکی شاری دێگولان، که به تاوانی چالاکی سیاسی هه‌مێستاکه له زیندانی سنه‌یه. ڕۆسته‌م ئه‌رکیا، چالاکی سیاسی خه‌ڵکی شاری ماکۆ، که به تۆمه‌تی هاوکاری په‌ژاک، هه‌مێستاکه له زیندانی ماکۆیه. ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی، چالاکی مه‌ده‌نی، خه‌ڵکی شاری دێگولان که به تاوانی چالاکی سیاسی هه‌مێستاکه له زیندانی سنه‌یه. عه‌لی حه‌یده‌ریان، چالاکی مه‌ده‌نی، که به تۆمه‌تی هاوکاری له گه‌ڵ پ ک ک، هه‌مێستاکه له زیندانی شاری ڕه‌جایی شه‌هری که‌ره‌جه. فه‌سیح یاسه‌مه‌نی، چالاکی سیاسی، خه‌ڵکی شاری خۆی، که به تۆمه‌تی هاوکاری په‌ژاک، هه‌مێستاکه له زیندانی شاری خۆیه. ئه‌مجاره‌شیان زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، خه‌ڵکی شاری ماکۆ که به تۆمه‌تی هاوکاری په‌ژاک له زیندانی شاری کرماشان ده‌س به سه‌ره و سزای له سێداره‌دانی به سه‌ر دا سه‌پێندراوه. www.parezeran.com
3941 جار بینراوه
|
|
|
|