مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
چەند گەنجێك قائیمقامیەت و لقی 12 ئەسوتێنن؟

January 19,2009 سهرچاوهیهکی تایبهت: هەر ئێستا چەند گەنجێكی هاورێی رۆژنامەنوس ناسیح عبدالرحیم پێیان راگەیاندین كە كۆمەڵێك گەنج خەریكی خۆ رێكخستنن بۆ چالاكی دژ بە زیندانیكردنی ناسیح، ئەگەر دادگای هەڵەبجەو قائیمقامیەت ناسیح بە زووترین كات بەرنەدەن ئەوا قائیمقامیەت و لقی 12 ئەسوتێنن وەك چۆن مینۆمێنتەكەیان سوتاند، ئەم گروپە كە ناوی خۆیان ناوە "مەفرەزەی رۆژنامەنوسانی تۆڵە" كە دژی ناعەدالەتی و گەندەڵی و دزی و راو رووت بە نهێنی لە هەڵەبجەو شارەزورو خورماڵ ماوەیەكە كار ئەكەن، بە هەموو شێوەیەكیش دوورن لە ئیسلامیەكان و خۆیان بە عەلمانیەكی عەدالەتخوازی دیموكرات داوەتە قەڵەم و سبەینێ بەیاننامەی خۆیان بڵاو ئەكەنەوە بەناوی 5000 شەهیدەوە. تێبنی: ئهم ههواڵه پێش ئازادکردنی رۆژنامهنووس ناسیح عبدالرحیم بهدهستمان گهیشت بوو بهڵام دواکهوتین له بڵاوکردنهوهی ..بۆ ئاگاداریتان و له گهل رێزی کوردستانپۆستدا.
9856 جار بینراوه
|
|
|
|