ده‌ستپێک : وتار : 31ی ئاب ڕۆژێکی پیرۆزه! باسکردنی بڤه‌یه..
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
31ی ئاب ڕۆژێکی پیرۆزه! باسکردنی بڤه‌یه..

January 19,2009 ناسحی هاوڕێم پیرۆزی 31ی ئابی خسته ژێر پێلاوه‌کانی.. مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره: سه‌رانی 31ی ئاب له‌سه‌ر ئه‌م خیانه‌ته گه‌وره‌یه نه‌ک هه‌ر دادگایی نه‌کران، به‌ڵکوو ڕێیو شوێنیان ده‌به‌رابه‌ر چووه پێشه‌وه ئه‌وه‌تا سه‌رۆکی 31ی ئاب له‌سه‌رۆکی پارتیه‌وه بووه به‌سه‌رۆکی هه‌موو هه‌رێم ، له‌دنیادا نه‌بووه که‌سێک گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نیشتیمانی ئه‌نجام بدا‌و پله‌و پایه‌ی به‌رز بێته‌وه، وه‌ک جاشه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیان ته‌سلیم به به‌عس کرد بۆ ناو دۆزه‌خی ئه‌نفال و که‌سێکیش نه‌ک هه‌ر له‌گوڵ کالتری پێ نه‌ووتن به‌ڵکوو ده‌یان جار به‌ڕیز تر‌و خاوه‌ن نفوزتر بوون له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیا‌و گه‌نده‌ڵ و بێ وێنه‌ی کوردیه‌وه.. به‌ناو دادگاکانی کوردستان ده‌یان سکاڵای تۆز لێ نیشتوویان تێدایه له‌سه‌ر جاش و کۆنه به‌عسی و ئه‌نفالچیه‌کانه‌و تا به‌رپرسی داڵده‌دراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی باڵا ده‌ستی مافیا و بنه‌ماڵه.. که‌چی که‌سێک ناتوانی تاوانبارێک ڕاده‌ستی زیندان بکات! که‌چی له‌سه‌ر نوسینێک که‌باس له خیانه‌تێکی مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌کات، ڕۆژنامه نووسیک زیندانی ده‌که‌ن. له‌م هه‌رێمه گه‌نده‌ڵه‌ی کوردستان خیانه‌ت کردن ئاساییه به‌ڵام باسکردنی تاوانه .. ئه‌م دادوه‌ره گه‌نده‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆ ناسحی زیندانی کرد، تۆزقاڵی که‌رامه‌تی بوایه له‌سه‌ر دیار نه‌مانی فڕۆکه‌وانه‌که ده‌ستی له‌کار ده‌کێشایه‌وه. به‌ڵام ئاخۆ له‌ده‌ڤه‌ره‌ی لای ئێمه شتێ ماوه ناوی که‌رامه‌ت بێت. دوای نزیکه‌ی مانگێک له هاتوو هاواری ناوه‌ندی چاک و میدیاکانی کوردستان له‌سه‌ر دیار نه‌مانی تارق ڕه‌مه‌زانی فڕۆکه‌وانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه، تازه به تازه مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه ده‌رده‌که‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ی وو‌رد له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ڕۆژنامه‌و سایتانه ده‌کرێت که لێدوانیان داوه له‌مه‌ڕ ئازاد کردنی تارق ڕه‌مه‌زان. ئه‌م فڕۆکه وانه به‌سته زمانه یه‌که‌م تاوانبار نیه سه‌رانی مافیای کوردی به‌رگری و پاکانه‌یان بۆ کردبێ.. ئه‌ی مه‌لا به‌ختیار بۆچی له‌سه‌ر به‌رگری کردنی جه‌لال تاڵه‌بانی و نامه‌که‌ی فوئاد مه‌عسوم که‌بۆ دادگای باڵای تاوانه‌کانیاننا ناردبوو له دانمارک پاکانه‌یان بۆ نزار خه‌زره‌جی کردبوو ، هیچی نه‌ووت لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ که‌س نه‌کرا؟ ئێمه له‌زه‌مه‌نێک ده‌ژین به‌ڕاستی زه‌مه‌نی سه‌خیفی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه، نه‌ک هه‌ر گه‌نده‌ڵی و به‌فێرۆ دان و دزینی سه‌روه‌توو ساما‌نی خه‌ڵک ئه‌واتا له‌سه‌ر وێنه گرتنی لافیته‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی زیندان و ڕاکێشانی به‌رده‌م دادگاکان ده‌کرێ.. ئه‌گه‌ر نه‌که‌وینه خۆمان و ڕیگا چاره‌یه‌ک بۆ ده‌رباز بوون له‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌دۆزینه‌وه، هه‌ر هه‌موومان له‌سه‌ر ناوهێنانی خیانه‌تی 66و 31ی ئاب و نزار خه‌زره‌جی و سوڵتان هاشم و وه‌فیق سامه‌ڕایی تارق ڕه‌مه‌زان و جاش و ئه‌نفالچیه‌کان ڕاپێچی زیندان ده‌که‌ن.. وه‌رنه مه‌یدان ناسحێک دووان ، سه‌باحێک دووان ، که‌یوانێک دووان.. ده‌بینه هه‌زار ده‌نگی ناڕازی..
1664 جار بینراوه
|
|
|
|