ده‌ستپێک : وته‌ی ئێمه : نامه‌یه‌کی راسته‌وخۆ له کوردستانپۆسته‌وه بۆ سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان..
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
نامه‌یه‌کی راسته‌وخۆ له کوردستانپۆسته‌وه بۆ سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان..

January 18,2009 سڵاو.. هه‌روه‌ک ئاگادارن رۆژی 18/1/2009 دادگای هه‌ڵه‌بجه به بیر و هزریی یاساکانی سه‌رده‌می به‌عس و له سه‌ر داواکاری چه‌ند که‌سێکی ڕابردووپیس و گومانلێکراوی لقی پارتی له هه‌ڵه‌بجه، به‌عسئاسا و دوور له‌و یاسایه‌ی له‌لایه‌ن ئێوه‌وه پێشنیار کرابوو، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێمیش په‌سه‌ندیان کردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه‌وه، دادگای هه‌ڵه‌بجه رۆژنامه‌نووس و هاوکارمان (ناسیح عبدالرحیم )یان زیندانی کرد.. له‌م نامه‌یدا ئێمه داواکارییه‌کمان نییه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌تان بیر بخه‌ینه‌وه: ئه‌گه‌ر ئێوه راستگۆن و دڵسۆزانه کار بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایه ده‌که‌ن، بفه‌رموون به پراکتیک کاری له سه‌ر بکه‌ن، سه‌رکۆنه‌ی دادگای هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن بۆ ئه‌و پێشێلکارییه‌ی، که به‌رامبه‌ر به‌و رۆژنامه‌نووسه کردوویه‌تی، له هه‌مانکاتیشدا داوا له رای گشتی و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی کوردستان ده‌که‌ین، له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشیلکارییه‌ی دادگای هه‌ڵه‌بجه بێده‌نگ نه‌بن، که به‌رامبه‌ر به برای به‌رێزمان ناسیح عبدالرحیم کراوه. ئێمه له کوردستانپۆست سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی نامه‌یه‌کین، هه‌موو ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌کان له جیهاندا ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، تێیدا باس له نادیموکراسیی ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ده‌که‌ین، داوا ده‌که‌ین ئه‌وانیش هه‌ریه‌که‌و به گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ناڕه‌زایی و بێزاریی خۆیان بۆ ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به برای رۆژنامه‌نووس و رووناک‌بیر ئه‌نجامیانداوه، نیشان ده‌ده‌ی‌ن.
1843 جار بینراوه
|
|
|
|