گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

پارتى یەكانى هەڵەبجەى شەهید چیان لێمان دەوێت؟ ئەوەى ناسیح عبدالڕحیم نەى وتوە من دەیڵێم.

image

January 18,2009

که‌یوان هه‌ورامی:
 یەكێك لەپارتیەكانى هەڵەبجە بەتەلەفوَن پێى وتم "لەسەر ئەوەى كەجەنابت وێنەیەكى لافیتەى پارتیت لەهەندێك لەسایتەكاندا بڵاوكردوَتەوە و(ناسیح عبدالڕەحیم)یش وتارى لەسەر ئەولافیتەیە نوسیوە ،ناوچەى هەڵەبجە بڕیارى داوە كەڕەوانەى دادگاتان بكات"وەڵامى من ئەوەیە كەبڵیم پارتى گێلەو ئەولاى گێلیش،چونكە حزبێك كەبەدرێژایى تەمەنى وڵاتى فروشتبێت و ئەمڕوَبوبێتە خولقێنەرى گەندەڵى وخیانەت ومافیایى و یاوكوژى چوَن دەتوانێت ڕاستیەكان ڕاپێچى دادگابكات؟لەكاتێكدا خوَى خولقێنەرى خیانەتە لەم وڵاتەدا.من نەم بینیوە گورگ دادگایى مەڕبكات،بەڵام ئەواخەریكە چەتەكانى هەڵەبجە پێمان ئاشنادەكەن ،ئەوەى كە (ناسیح عبدالرحیم)لەبارەى ناوچەى هەڵەبجەى پارتى بڵاوى كردوَتەوە تەنها مشتێكە لەخەروارىَ،تەنهائاهەنگێكى یەكترناسینى خوێنەرى بەڕێزە بەناوچەى هەڵەبجەى پارتى.
 پارتى دەیەوێت یاسا لەم وڵاتەدا تەنها بوَستەم لێكراوەكان بێت وخوَشیان كەگەورە ترین ستەم كارن و وڵاتیان بەستەم قانگداوە یاسابخەنە ژێرپىَ یانەوە .حزبێك كە31ى ئابى ئەنجام داوەو ششەڕى كوردكوژى بەعەرەب ئەنجام داوە ئەمڕوَدێت و دەیەوێت لەنێو میژودا ئەوخیانەتە بزربكات .كەخاڵێكى ڕەشى نێوچەوانیانە ،پارتیەكانى هەڵەبجە كە لەشەڕى براكوژیدا لە هەڵەبجەداچەندین كەسى هێناو بەبیانوى ئەوەى كە یەكێتى نیشتمانین بلوَكى بە پشتیانەوە بەست و لەنێو دەریاچەى سیرواندا نوقمى كردن .بەڵام ئەمڕوَ پارتیەكانى ئەوشارە ئەوە بەخیانەت نازانن!!!
 ئایا كەپارتى 31ى ئابى ئەنجامدا چەند ئەندامى ناوچەى هەڵەبجەى پارتى تێدابو ؟ئەى ئەمە خوَفروَشى نى یە بەبەعس؟ ئەم خوَفروَشانە كەى دادگایى دەكرێن؟
 ئەمە ئەوپەڕى خیانەت و غائینى وجاسوسى وجاشایەتى نى یە؟ئیتربالەگەندەڵیەكەى ساڵى ڕابردو بگەڕێین كەبەملیوَنان دینار لە لەلق وناوچەداحەپەلوش كراونەمان بینى كەسێك دادگایى بكرێت لەنێوئەوهەموو دزانەدا!!!كەئێوەبوَخیانەت تێدەكوَشن بوَڕێگە لەڕاستیەكان دەگرن ،كەئێوەجاش وخیانەت كارن بوَڕێگە دەدەن لەسەر خاكى پیروَزى كوردستاندا بژین ؟بەڵىَ ناسیح ڕاست دەكات لق وناوچەكەتان پڕیەتى لە غائین وخیانە تكارو جاسوس و خوَفروَش وگەندەڵ وشتى تریش.ئە ،ئەگەر دەتان ئەوێت زانیارى زیاتر لەبارەى ژیانى خوَتان وناوچەكەتانەوە بزانن فەرمون ئەوە دادگاى ویژدان ودین ودیانە تتان بالەوىَ ڕوبەڕوببینەوە نەك دادگاى وڵاتێك كەئێوە دروستان كردبێت وخاڵى بێت لەیاساوچەمكى ژیان نەك دادگایەك كەوێنەى سەروَكەكەتان لەسەرویەوە هەڵواسرابێت و زەردە خەنە بوَئەوانە بكات كەبڕوایان بەو یاسایە هەیە .

 KAYWAN_87@YAHOO,COM


2365 جار بینراوه‌