مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
ناسیح عبد الرحیم و لقی دوانزەی پارتی

January 18,2009 مهدی مجید عبدالله- سلێمانی : هەرچەندە بەزمانی شیرینی كوردی كەم دەنوسم بەڵام ئەو هێرشە ناڕەوایانەى كە دەكرێنە سەر كاك ناسیح عبدالرحیم لەلایەن لقی دوانزەی پارتی وای لیّكردم كە ئەم ووتارە بە كوردی بنووسم ، لقی دوانزەی پارتی كە ئێستا بوونەتە چەند كەرتێكەوە بە هۆی ئەو دزیەی كە چەند مانگێك لەمەوبەر ڕوویدا، خۆیان كردووە بە شەریفترین كەسی دونیا و پێان ناخۆشە و لەسەر دڵیان گرانە كە كەسێك بیریان بخاتەوە كە پارتەكەیان خائین و دز و جەردە و جاشە ، كاتێك هەواڵی ئەوەم پىَ گەشت كە كاك ناسیح لە لایەن پارتیەكانی هەڵەبجە داوای لەسەر تۆمار كراوە هیچ سەرسوڕمان نەبووم چونكە پارتی باوڕى بە قەڵەم نیە و ئەندامانی لقی دوانزەش نەخوێندەوارن ئەگینا بۆ وەڵامی كاك ناسیحیان بە نووسین نەدایەوە و پەنایان بردە بەر دادگا . گریمان لقی دوانزە توانی ناسیح بخاتە نێو زیندانەوە و بەڵام ئەمە وا ناكات كە خەڵكی هەڵەبجە خیانتەكانی پارتی لە بیر بكات یان نوسەران بتۆقێن و كەس نەتوانێت لەمەو دوا ڕەخنەیان ئاڕاستە بكات ، هیوادارم بەرپرسانی پارتی لە هەڵەبجە بە زووترین كات ئەو داوایانەی لەسەر كاك ناسیح تۆماریان كردووە بكێشنەوە، ئەگینا ئەو بەڵگانەی كە لەژێر دەستمدایەو ئاماژە بە گەندەڵی هەندێك بەرپرسی باڵایان دەكات بە زمان كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لە زۆربەی ڕۆژنامە بە ناوبانگەكانی جیهان بڵاو دەكەمەوەو پیش ئەوەش دەێنیرم بۆ مسرور بارزانی بۆ ئەوەی بە دوو شەق وەك سەگ ئەو گەندەڵانە لەناو پارتی دەر بكات ، ئەو بەرپرسانەی لقی دوانزە كە گەندەڵن باش خۆیان دەناسن و هیوادارم ئەو بەرپرسەیان كە پارێكی زۆری پێدام بۆ ئەوەى پەڵگەكانی بدەمە دەست ، كارێكی وا بكات كە داواكان بكێشرێتەوە ئەگینا خۆی باش دەزانێت گەر ئەو بەڵگانە بڵاو بكرێنەوە چارەنووسی بە كوىَ دەگات ، ووتەشم بۆ كاك ناسیح ئەوەیە هەرچەندە ماوەێكی زۆرە گفتوگومان پێكەوە نە كردووە بەڵام دڵنیا بە كە لەم ساتە وەختانە دەبمە پشت بۆت و بە بەردەوامی بە زمانی عەرەبی و كوردی شت دەنوسم تاوەكو سەركەوین بەسەر گەندەڵكاران و ستەمكارانی هەڵەبجە .
1548 جار بینراوه
|
|
|
|