ده‌ستپێک : ئاگاداری : به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانی ووڵاتی سوید ده‌رباره‌ی زیندانی کردنی ڕۆژنامه‌نووس ناسیح عبدالرحیم.
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانی ووڵاتی سوید ده‌رباره‌ی زیندانی کردنی ڕۆژنامه‌نووس ناسیح عبدالرحیم.

January 18,2009 رفعت هه‌ڵه‌بجه‌یی : دوا به دوای هه‌واڵی زیندانی کردنی ڕۆژنامه‌نووس ناسیح عبدالرحیم له لایه‌ن دادگای هه‌ڵه‌بجه‌وه له‌سه‌ر سکاڵای لقی 12 پارتی بنه‌ماڵه‌وه. له لایه‌ن چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی دانیشتووی ووڵاتی سوید به‌تایبه‌تی شاری یوتوبوری ئاگادار کرامه‌وه که‌وا به‌یان نامه‌یه‌کی ناره‌زایی ده‌ربکه‌ین و پرتستۆی ئه‌و بڕیاره نا یاسایی ودژ به ئازادیه‌ی ڕاده‌ربڕینه بکه‌ین که دادوه‌ری دادگای هه‌ڵه‌بجه به‌رامبه‌ر به ناێح ده‌ری کردووه . بۆیه ئێمه وه‌کو سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌کانی دانیشتووی ووڵاتی سوید پرتستۆی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا ده‌که‌ین و داواله دادوه‌ر ده‌که‌ین به زووترین کات بڕیاره‌که‌ی خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و ناسیح عبدالرحیم له زیندان ئازاد بکات. له هه‌مان کاتدا داوا له‌سه‌رجه‌م دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یی شه‌هید ده‌که‌ین که ناره‌زایی خۆیان ده‌ر ببڕن به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا وپشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژنامه‌نووس و قه‌ڵه‌می ئازادی بیر‌و ڕا ناێح ده‌ر ببڕن . وه‌هه‌روه‌ها ئاگاداری ده‌ده‌ینه ئه‌وانه‌ی که سكاڵاچین له‌سه‌ر ناسیح عبالرحیم به خۆیاندا بچنه‌وه‌و واز له که‌لتوری هێزو خۆسه‌پاندن بهێنن له جیاتی ئه‌وه‌ی دژی قه‌ڵه‌می ئازاد‌و بیری ئازاد ده‌وه‌ستنه‌وه با خۆیان چاك بکه‌ن و سه‌رزه‌نشتی حیزب و سه‌رکرده‌کانی خۆیان بکه‌ن نه‌وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێکی به هه‌ڵوێست و خاوه‌ن ویژدان و کورد په‌روه‌ری وه‌کو ناسیح له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ڕاستیه‌کان توندی زیندان بکه‌ن.
1482 جار بینراوه
|
|
|
|