دهستپێک : بابهتی دیکه : ئەفسەر و كارمەندانى کۆلێژى سهربازیی داواى دەست لە كاركێشانەوەى فەرماندەى کۆلێژ دەكەن
مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
ئەفسەر و كارمەندانى کۆلێژى سهربازیی داواى دەست لە كاركێشانەوەى فەرماندەى کۆلێژ دەكەن

January 16,2009 ئەفسەرێكى خەمخۆر: ماوەیەكى زۆرە لە کۆلێژى سهربازیی قەڵاچوالان كۆمەڵێك كێشە دروستبووە لە نێوان ئەفسەران و فەرماندەى کۆلێژ ، ئەویش دواى ئەو ڕێنماییانە بوو كە لە وەزارەتى بەرگرى عێراقەوە درا بە فەرماندەى کۆلێژ بۆ لابردنى ئەفسەرە كوردەكان و دانانى ئەفسەرە عەرەب وبەعسیەكان لە شوێنیان كە ئەمەش بووە هۆى سەرهەڵدانى كێشەكان و دروست بوونى دوبەرەكى لە کۆلێژدا ،تا واى لێهات زۆر لە ئەفسەرە كوردەكان داواى گواستنەوەیان كرد بۆدەرەوەى کۆلێژ لەبەر ئەوەى پێیان قبوڵ نەبوو لەناو كوردوستان و بەتایبەتى لە قەڵاچوالان لەلایەن چەند بە كرێگیراوێكى وەزارەتى بەرگرى یەوە كە پێشتریش هەر بەكرێگیراوى بەعس بوون كاربكەن . دواى ئاڵۆزبوونى كێشەكان هەندێ لە ئەفسەرانى کۆلێژ پەنایان بردە بەرلێپرسراوەكان بۆ چارەسەركردنى كێشەكان بەڵام وەڵامى بەرپرسەكان ئەوە بوو كە کۆلێژى سهربازیی قەڵاچوالان سەر بە وەزارەتى بەرگرى عێراقە و ناتوانین دەست بخەینە كارەكانیەوە و هەروەها لێپرسراوێكى تر ، ئەفسەرە عەرەبەكانى بەباشتر دەزانى لە ئەفسەرەكوردەكان، بێگومان ئێمەش لەگەڵئەوەداین خزمەت كردن و پێشخستنى کۆلێژلەلایەن ئەفسەرێكى عەرەب یان بەعسییەوەبێت هەموو ئامادەین كە هەموو هاوكارییەكى بكەین ، بەڵام نەك وەك ئەو دەست و پێوەندەى كە ئێستا فەرماندەى کۆلێژ دایناون كە بوونەتە ئەوەى كە گەورەترین گەندەڵى ئیداری لەناو کۆلێژ دروست بكەن بەجۆرێك كە باسكردنى ئەو گەندەڵییانە پێویستى بە سوێند و قورئانە بۆ ئەوەى خەڵك باوەڕت پێبكات چونكە ئەوەندە زەق و شەرمەزارییە . گەندەڵیەكان زۆرن و بێ وێنەن ئەگەر بمانەوێت باسیان بكەین وا لە خوێنەر دەكات چەند كاژمێرێك تەنها سەرە قەڵەمەكانى بخوێنێتەوە و ئامێرێكى ژمێریارى بگرێت بە دەستییەوە بۆ ئەوەى ژمارەكان كۆ بكاتەوە، بەڵام ئێمە لێرەدا چەند نموونەیەكى كەمى ئەو گەندەڵیانە ئەخەینە ڕوو . بەپێ ى ئەو ووردبینیانەى، كە بۆ خەرجییەكان كراوە لە ماوەى شەش مانگدا یەكێك لە ئەفسەرە دەستە ڕاستەكانى فەرماندەى کۆلێژ زیاتر لە 65 ملیۆن دینارى چاپى نوێ بردووە و دواى ئەوەى كە گەندەڵییەكە ئاشكرا بوو هیچ لێكۆڵینەوەیەكى لەگەڵدا نەكرا كە ئەمەش بوو بە هۆى ئەوەى نارَەزاییەكى زۆرلەلایەن ئەفسەران و كارمەندان ڕووى دا ، بەڵام بەبێ هیچ شەرمێك فەرماندەى کۆلێژ ووتى پێویست بە قوڵكردنەوەى كێشەكەناكات چونكە ئەو ئەفسەرە لەسەر نەقڵبوونە . بەڵام ئەوەى جێ ى سەرنجە كە ئەوئەفسەرە هەتا ئێستا بە سەر بەرزى لە ناو کۆلێژدا دەسوڕێتەوە وەك نە باى دیبێت نەباران .... ئەگەر فەرماندەى کۆلێژ شەریكە بەش نەبێت كێ دەتوانێت دزیش بكات و سەر بەرزیش بێت..؟ یەكێك لە نموونە گەندەڵیەكانى ترى کۆلێژ كە لە ماوەى پێشوودا لە سایتى كوردستان پۆست بڵاوكرایەوە لە ژێر ناونیشانى کۆلێژى سهربازیی یان مركزى تجارى .... ئەمە نموونەیەكى ترى زیندووى گەندەڵیەكانى ناو کۆلێژیە كە بێویژدانانە هەموو ئەفسەرانى کۆلێژیان بە دز ناوبردبوو بەڵام ئەوەى جێ ى سەرنجە كە یاریدەدەرى کۆلێژو سەرۆكی لیژنەكە بەرپرسیار بوون لەو گەندەڵیە بەڵام وەك بەرزەكى بانان بۆى دەرچوون و هیچ لێكۆڵینەوەیەكیان بەرامبەر نەكرا و كەسیش پێ ى نەوتن بەرى چاوتان كلى پێوەیە ... هەروەها لە نموونەیەكى تردا كە دەركەوت بەرامبەر ئەفسەرێكى ترى پیاوەكانى فەرماندەى کۆلێژ كە لە مانگى ئەیلولدا زیاتر لە 25 ملیۆن دینارى چاپى نوێ بردووە دواى كەشف بوونى لە لایەن لیژنەى ووردبینییەوە پێیان ووتوە كەئەبێت پارەكە بگێڕەرە ئەویش ووتویەتى هەموو پارەكە ناگێڕمەوە تەنها( 20 ملیۆنتان ) بۆ دەگێڕمەوە تەنها لێپرسینەوە بەرامبەر ئەو ئەفسەرە ئەوەندە بووە !! ئێستا واى لێهاتووە كە دزین لە کۆلێژدا شتێكى ئاساییە و هەر كەس فریا بكەوێت و هەلى بۆ بڕەخسێت دەتوانێت گیرفانى پڕبكات. بەشێوەیەك گەندەڵییەكان بڵاوە كە ئەفسەرێكى پلە نزم زۆربەئاشكرا بۆ هەندێ لەو خوێندكارانەى كە داوا دەكەن ببنە خوێندكار لە کۆلێژى سهربازیی بڕى 300 دۆلارى لێ وەرگرتوون بۆ ئەوەى ئیش و كارەكانیان ڕاپەرَینێت و وەربگیرێن لە کۆلێژ .ئەمەش فەرماندەى کۆلێژ بێ ئاگا نییە لێ ى . كە ئەمەش وەك پەندە كوردیەكەدەڵێت گەورە ئاو ئەڕژێت بچووك پێیى لێ ئەخات ، هیچ لێ پێچینەوە یەكیش لەو مەسەلەیە نەكراوە . هەروەها یەكێك لە كێشەكانى ترى کۆلێژ كە مانگانە بڕى ( 30 هەزار لتر ) سوتەمەنى دەفرۆشرێتەوە لە بڕى ئەوسوتەمەنیانەى كە دابین كراوە لە لایەن دەزگاى پڕۆژە تایبەتیەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان و ، بڕى 15 هەزار لترى تریش كە لە وەزارەتى بەرگرى عێراقەوە دابین دەكرێت واتە كۆى فرۆشتنى سوتەمەنى لە مانگێكدا دەگاتە ( 45 هەزار لتر ) كە دەچێتە گیرفانى چەند كەسانێكەوە كەلە كاتێكدا ڕێچكەى ئۆتۆمبیلەكان دەبیینین لەبەر دەم بەنزینخانەكاندا بە چەند سەعات بۆ وەرگرتنى سوتەمەنى كە هەندێكیان بژێوى ماڵیان لەسەر ئەو سوتەمەنیەیە . خوێنەرانى بەڕێزئەم گەندەڵیانەى باسكرا مشتێكە لە خەروارێك بەڵام بێجگە لە گەندەڵى دارایی چەندان شێوەى تر لە گەندەڵى لە کۆلێژكەى قەڵاچوالان بەدى دەكرێت لەوانە لەلایەنى مەشق و دیسپلینى سەربازى خوێندكاران و كارمەندان كە واى لێهاتووە كە جێ ى شەرمەزاریە پێ ى بووترێت کۆلێژى سهربازیی . ئەم شتانەى باسكرا هەمووى زۆر بە ئاشكرا لەکۆلێژ بەدى دەكرێت بە بەرچاوى خەڵكەوە دەكرێت و هیچ لێپرسینەوەیەك ناكرێت بۆ ئەوەى لە بەرامبەر ئەوەدا خەڵكەكەش باسى گەندەڵییەكانیان نەكات . كار گەشتۆتە ئەو ڕادەیەى كە فەرماندەى کۆلێژو دەست و پێوەندەكەى ناوێرن بە ئاشكرا بێنە دەرێ لە ژورەكانیان بۆ ئەوەى توشى توانج و گازندە نەبنەوە . هۆكارى ناردنی ئەم كێشانە بۆ بەر چاوی خوێنەر زەنگێكە بۆ بەرپرسەكان بۆ ئەوەى چاوێك بخشێننەوە بە قەیرانەكانى کۆلێژدا لە خەڵوەتگەیە بیانهێنینە دەرەوە كە تیایا خۆیان حەشارداوە هیچ لێرسینەوەیەكیان لەدەزگاكانى حكومەت وبەتایبەتى کۆلێژى سهربازیی ناكەن بە بیانوى ئەوەى كە سەر بە حكومەتى عێراقییە .بەڵام هەموومان ئەوە باش دەزانین كە کۆلێژى سهربازیی یەكێكە لە دەزگا گرنگەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان كە لە كاتێكى سەخت و دژواردا بە سەركردایەتى شۆڕش و دڵسۆزانى خەڵكى كوردستان دروست كراوە و بە خوێنى شەهیدان ئاودراوە بۆ ئەوەى ببێتە شوێنى دروست كەرى ئەفسەرانى كورد بۆ ئەوەى بتوانن بە شێوازى زانستى لە بوارى سەربازى پارێزگارى لە خەڵكى كوردستان بكەن . بەڵام ئەوەى ئێستا دەیبینین بە بەر چاوى هەموان كەکۆلێژى سهربازیی دراوەتە دەست كۆمەڵێك بەعسی وسیخوڕانى پیاوەكانى سدامى جاران و مالكى ئێستا . هەر بۆیە داوا لە دڵسۆزانی گەلەكەمان دەكەین كە دەست لەناو دەست بن بۆ پاككردنەوەى کۆلێژ لەو دومەڵە بۆگەنەى كە لە ناوەڕاستى قەڵاچوالانى پیرۆزدا هەڵتۆقیوە . بۆیە داوا دەكەین ئەگەر لێپرسراوەكان ئەو دڵسۆزیەیان تیا نییە ئەوائەفسەران و كارمەندانى کۆلێژ ئامادەن لە لایەن خۆیانەوە ئەو ئەركە دڵسۆزە بخەنە ئەستۆی خۆیان و جەخت بكەن بۆ دەرپەڕاندنى فەرماندە و دەست و پێوەندەكانى و هەر كەسێكیش كە هاوكارى كردوون لە گەندەڵى و وێرانكارى کۆلێژدا. هەر بۆیە داوا لە هەموو دڵسۆزان دەكەین كە دەنگ بخەنەپاڵ دڵسۆزانى کۆلێژ و لێپرسیینەوەى توندبكرێت بۆ دووبارە نەبوونەوەىكێشەكان .
1298 جار بینراوه
|
|
|
|