ده‌ستپێک : بابه‌تی دیکه : کوردستان پۆست بوختانم بۆده‌کات..گفتوگۆیه‌کی کراوه له نێوان کافیه مافیا و عومه‌ر فاشیل..
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
کوردستان پۆست بوختانم بۆده‌کات..گفتوگۆیه‌کی کراوه له نێوان کافیه مافیا و عومه‌ر فاشیل..

January 15,2009 مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره - گوێبیستی گفتوگۆکه: کافیه مافیا: ئه‌یه‌ڕۆ عومه‌ر به‌خه‌وتوویش وازت لێناهێنن، بۆچی هه‌ر ئێمه گه‌نده‌ڵین؟ عومه‌ر فاشیل:کچێ گوێی مه‌ده‌رێ خۆکه‌س نه‌زانێ تۆ له‌نزیکه‌وه ئاگاداری که‌من چه‌ند له‌خه‌می ئه‌و خه‌ڵکه‌م ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ڕام گه‌یاند که خه‌ڵکم له‌خۆم خۆشتر ده‌وێ!! من نه‌خه‌وتووم ئه‌گه‌ر خوانه‌کا من بخه‌وم هیچ نه‌بێ وه‌زیری کاره‌با، کاره‌با ده‌کوژینیته‌وه‌و خه‌ڵک ده‌کاته تاریکی.. من خه‌وتبام ئاسایشه‌که‌ی فڕۆکه‌خانی سلێمانی جانتاکه‌ی ده‌ستی تۆشیان ده‌ڕفاند که‌ته‌نیا 450 ده‌فته‌ر دۆلارێکی تێدا بوو بۆ خه‌ر‌جی بازار!! من خه‌وتبام نێچیری شه‌ریکه دزم ده‌یان تانکه‌ری نه‌وتی ڕه‌شی به‌ڕه‌ش بۆ ئێران به‌ڕی ده‌کرد.. من نه‌خه‌وتووم ئه‌وه‌تا ده‌یان سه‌ردان ئه‌نجام ده‌ده‌م بۆ سلێمانی و ده‌وره‌به‌ری له‌نزیکه‌وه چاودێری پڕۆژه ته‌واونه‌کراوه‌کان ده‌که‌م.. هه‌موو جارێکیش کۆمه‌ڵێ به‌ڵێنی درۆیان پێ ده‌ده‌م ئه‌و خه‌ڵکه ساویلکه‌یه‌ش پێم بڕوا ده‌که‌ن و تا دیداریکی تریش خوا که‌ریمه.. من خه‌وتبام چۆن ده‌متوانی ئابڵوقه‌ی ماڵی و ڕاگه‌یاندن بخه‌ینه سه‌ر قه‌ندیل. ئای چه‌ندم ڕقم له‌و قه‌ندیله‌یه نازانم ئه‌و کورو کیژانه شیت بوون چی ده‌که‌ن به‌و کێوانه‌وه؟ بۆناچن خۆیان ته‌سلیمی تورکیا بکه‌نه‌وه‌و ئێمه‌ش له گله‌یی تورکیا ڕزگارمان ده‌بێت! من نه‌خه‌وتووم گه‌ر خه‌وتبام ، گه‌نده‌ڵی کوردستانی وێران دکرد.. کافیه مافیا: ئه‌ی فاشیل گیان خۆهه‌مووتان دان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێن که گه‌نده‌ڵی هه‌یه ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی هه‌رێمیش ڕاشکاوانه له‌به‌رد ده‌م میدیاکانا باسی ده‌کات.. عومه‌ر فاشیل: کچێ کافیه گیان تۆ باسی چی ده‌که‌یت..گه‌نده‌ڵی کوا هه‌یه؟ گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌بوایه چۆن ئێمه ده‌مانتوانی وه‌ک مێگه‌ل ئه‌م خه‌ڵکه پێش خۆمان بده‌ین،، که‌ی بینێت له‌سه‌ر نه‌بوونی کاره‌با سه‌د که‌س بڕژێنه سه‌ر شه‌قام.. که‌ی بینیت له‌سه‌ر دزینی هه‌موو داهاتی کوردستان خه‌ڵکان برژێته سه‌ر شه‌قام که‌ی باسی ئه‌و هه‌موو نه‌وته خاوه‌ی کوردستان ده‌کات که‌من و نێچیری هاوکارم به‌ڕه‌ش ده‌یفرۆشین.. ئه‌گه‌ر ئێمه گه‌نده‌ڵ بواین ئێستا ته‌فر و توانایان کردبووین.. دیاره ئێمه پاکین به‌تایبه‌ت من و مام جه‌لال ئه‌گینا چۆن ده‌مانتاونی درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆمان بده‌ین.. 7.1.2009 دانمارک
3848 جار بینراوه
|
|
|
|