گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

کۆتره سووتاوه کان

image

January 13,2009

 ئومێد ئه حمه د:
 


 گه ر تۆ
 مسته وتنێکی
 له سه ر دڵ و جه رگی
 لانه وازه ده رکراوه کان
 بناغه ی کۆشکت داڕشتووه
 تا به هێمنی تیایدا بژیت
 *
 گه ر تۆ باسی
 کۆچی دایکێکی وه همی ده که یت
 که ته نانه ت هه وای ڕۆکێتێکی
 له بۆری دروستکراویشی نه گه شتبێتێ
 *
 ئه وا من
 ویژدانی زیندووی مرۆڤایه تیم و
 باسی سووتانی مه مکه مژه و بووکه شووشه و
 بزه ی به رائه تی مناڵان ئه که م
 به چه کی فسفۆڕی کۆکوژی قه ده غه کراو
 که تا سه ر ئێسقان
 شێرپه نجه یه کی هه تا هه تایی جێ ده  هێڵێ
 *
 من باسی سووتانی
 کۆتره سپییه کانی ئاسمانی غه ززه ئه که م
 له گه ڵ ده غڵ و دان و مێرووله و در‌ ه خت و زه وی
 که به ناپاڵم و گه مارۆو خیانه ت
 به به رچاوی جیهانه وه له بوون ده کوژێنرێنه وه
 *
 من باسی چاخێک ئه که م
 ڕووناکییه کانی تیا کوژاوه ته وه
 ڕۆژی تیا بزر بووه
 به دووکه ڵی ڕۆکێت و تانکه کان
 که مۆری شه رم ئه نێت
 به نێو چاوی ڕێکخراوه مرۆییه کانه وه
 *
 ئاخ خ خ
 کێ گوێ له ده نگی کوردێکی
 خه ساوی بێ ده وڵه ت ئه گرێ
 وه ک غه ززه ییه ک
 که نه ماڵ
 نه دۆست
 نه زه رده خه نه  شک نابه ین
 تا بڵێین ئێمه ش هه ین


1226 جار بینراوه‌