ده‌ستپێک : وته‌ی ئێمه : تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی له سیاسییه‌وه بۆ خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی له سیاسییه‌وه بۆ خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی

January 07,2009 کوردستانپۆست: ئازادكردنی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی، که له لایه‌ن خائین و دوژمنی سه‌رسه‌ختیی کورد (جه‌لال تاڵه‌بانیی) ئه‌نجامدرا، که به به‌ڵگه‌وه فڕۆکه‌وانه‌که ده‌ستیی هه‌بووه له کیمیابارانیی هه‌ڵه‌بجه، بێ چه‌ند و چوون، ده‌چێته خانه‌ی گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی. دوای ئه‌و مشت و مڕه‌ی، چه‌ند هه‌فته‌یه‌که، ڕاگه‌یان و مێدیاکانی سه‌رقاڵکردووه، که ئێمه‌ش بۆ یه‌که‌مجار بڵاومانکرده‌وه و ئه‌وه‌مان سه‌لماند جه‌لال تاڵه‌بانی و پاڤێلی کوڕی ده‌ستیان هه‌بووه له ئازادکردنی ئه‌و فڕۆکه‌وانه تاوانباره‌دا، بۆیه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، له لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به‌م ده‌سته‌ڵاته خائینه، خراینه به‌ر قسه و پرۆپاگه‌نده‌ی ناشرین، ته‌نانه‌ت فلتهرخستنه سه‌ر کوردستانپۆستیش، په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و نووسینانه‌وه هه‌بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا بڵاومان ده‌کرده‌وه و ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی تۆمه‌تمان بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی ڕاده‌کێشا، که ئێمه به‌رده‌وام له سه‌ری ده‌دواین. چونکه ئێمه به‌دواچوونمان له سه‌ری ده کرد، ئه‌نجام بۆمان ده‌ركه‌وت كه خوودی تاڵه‌بانی ئه‌م کاره‌ی كردووه، وا ئه‌مڕۆش تاڵه‌بانی نه‌ترسانه، ددان به‌وه‌دا ده‌نێ و ده‌ڵێ: به‌ڵی به فه‌رمانی من ئه‌م کارهکراوه و خۆی ئازادیی کردووه. ئیستاش نازانین ئاسایشی سلێمانی، وه‌ڵامیی چییه بۆ ئه‌و بوختانه‌ی، که بۆ خۆیان دروستیانکرد و به‌ڵگه‌یه‌کی نادرووستیان دا به ده‌سته‌وه، نامه‌ی ڕه‌سمییان بۆ دادگای باڵای تاوانه‌کان نارد، گوایه له‌ڕێی نه‌خۆشخانه ڕای كردووه؟
بۆ ئه‌وه‌ی له مانای پیرۆزیی بگه‌ین، پاک و ناپاک له یه‌ک جیابکه‌ینه‌وه، خۆشه‌ویستییمان بۆ خاک تازه‌بکه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی مرد و خیانهتئاوایی لێ‌کردین، وه‌ک سیمبوڵێک بۆ خیانه‌ت، با له‌و گرده‌ی که داگیریان کردووه، ئه‌میش له‌وێ بنێژن، ناوی لێبنێن: گردی ناپاکان، بچینه سه‌ر گۆڕه‌که‌ی، ڕه‌جمی بکه‌ین، تف له گۆڕ و له‌و ڕۆژگار و مێژووه‌ش بکه‌ین، که تاڵه‌بانی بۆی نووسینه‌وه و بۆی دروستکردین. |
تاڵه‌بانی له دوا سه‌ردانییدا بۆ که‌رکووک و بۆ ڕازییکردنیی سه‌رۆك خێڵێکی عه‌ره‌بی سوننه، نه‌ك فرۆكه‌وان هه‌موو هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ری ئه‌نفالكراوی گه‌رمیانی کرده قوربانی، ئه‌مه یه‌که‌م کاری خیانه‌تکاریی جه‌لال نییه، هه‌رچییه‌ک جه‌لال ده‌یکات، تا ئیستا بۆی چۆته سه‌ر، ئاخر له میلله‌تێکی که‌متره‌خه‌م، نووستوو، نه‌زان و تێنه‌گه‌یشتوو، له‌وه زیاتر چاوه‌ڕێی چیی لێده‌کرێت؟ ده‌بوو. ئیستا خه‌ڵکیی بڕژانایه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان، ڕاپه‌ڕینیان بکردایه، ته‌خت و که‌لاوه‌ی به‌رپرس و مه‌لها، گازینو، باره‌گا، شوێنی ڕابواردن، کۆشک و ته‌لاره‌کانی ئه‌م ناپاک و لێپرسراوانهیان تێکبدایه. مرۆڤ جارێک ده‌مرێ، به‌ڵام مرۆڤی کورد، به ده‌ست ئه‌م سه‌رکرده و لێپرسراوه بهدڕهوشتانهوه، هه‌موو ڕۆژێک سووکایه‌تیی پێده‌کرێت و دهمرێنریت . تاڵه‌بانیی نه‌ك، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگای كوردی خه‌ساندووه، به‌ڵكوو یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌شی خه‌ساندووه، به‌وانه‌ی ئه‌وروپا و ئهمهریکاشن، که‌سێکیان تێدا نه‌ماوه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و خیانه‌تانه‌ی، که تاڵه‌بانی ده‌یکات، پیاوه‌تییه‌کیان تێدا مابێت، تا نه‌ترسانه، هه‌ڵوێستێکی مه‌ردانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه پیشان بده‌ن؟ لێره‌دا ڕووی ده‌ممان دهكهیه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و یه‌کێتییه شه‌ق و شڕه، كه تا ئێستاش هه‌ندێكیان وه‌ك ڕیفۆرم ناوی خۆیان ده‌به‌ن: كوا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی، چه‌ند رۆژ له‌مه‌و به‌ر بانگه‌شه‌تان بۆ ده‌كرد، وا ئیستا ده‌ركه‌وت كێ و چۆن ئه‌و فڕۆکه‌وانه ئازاد كراوه؟! ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی برینداربووی هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌م کاره‌ی جه‌لالی ناپاک بێ ده‌نگ بن، ئه‌وه كۆتایی مه‌رگیی ئه‌وانیشه. هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیدا، که بۆ که‌رکووک کردی، به ده‌می خۆی ناوی یه‌کێتی گۆڕی، کردی به (یه‌کێتیی نیشتیمانیی عێراق) ئه‌وه تاکه ڕاستییه‌ک بوو، که جه‌لال ددانی پێدا نا، لێره‌دا رووی ده‌میشمان ده‌که‌ینه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه و پێیان ده‌ڵێین: له‌مڕۆ به‌دواوه ، هه‌ر که‌سێکتان له ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتییدا بمێننه‌وه و واز نه‌هێنن، ئێوه‌ش هاوبه‌شی کاره‌کانی جه‌لالن و گه‌وره‌ترین خائین و ناپاکن، ئه‌وانه‌ی مێژوویه‌کیان له ناو یه‌کێتییدا هه‌یه و پۆلێک شه‌هید و قوربانییان بۆ ئه‌م حیزبه داوه، له به‌ر خاتری گیانی قوربانییه‌کانیان بڕیاریان داوه بۆ یه‌کێتیی وه‌فاداربن، ئه‌وا ئیستا بینیتان، که چۆن سووکایه‌تیی به ئێوه‌ش ده‌کرێ، له‌مڕۆ به‌دواوه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش واز له یه‌کێتیی نه‌هێنن، ئێوه‌ش گه‌وره‌ترین سووکایه‌تیی به قوربانییان و شه‌هیدانی خۆتان ده‌که‌ن. http://radionawa.com/NewsDetailN.aspx?id=26680&LinkID=93
4379 جار بینراوه
|
|
|
|