مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
ئه‌منێستی ئه‌نتێرناشیوناڵ رێزێکی زۆر له ژاڵه و هونه‌ره‌که‌ی ده‌گرێت.

December 05,2008 کوردستانپۆست: ژاڵه ره‌حیمی هونه‌رمه‌ندی کوردان ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که هونه‌رێکی زۆر راقی پێشکه‌ش به هونه‌ری کورد و مرۆڤایه‌تی ده‌کا ، وه‌ک خه‌باتکارێکیش له بواری مافه‌کانی ژنان حزوری جددیی هه‌یه. ئه‌منێشتی ئه‌نتێترناشیونال له که‌مپینی یه‌ک ملێۆن دژی به‌کارهێنانی توند‌و تیژی ده‌رهه‌ق به‌ئافره‌تان له کوردستان و ئێران و جیهاندا و له،گۆرانییه به‌ناو وده‌نگه‌که‌ی ژاڵه‌ی هونه‌رمه‌ند که به‌ناوی (سزایی خۆشه‌ویستی مردنه. ) له سه‌ر سایته‌که‌یدا داناوه. ئه‌م گۆرانییه وه‌ک باشترین گورانی یان سرود بۆ داكوكی كردن له مافی ژنان رێزی لێ‌گیرا و، له كۆنفرانسی خوێندکارانی هه موو زانكۆكانی به ریتانیا هه ڵبژێردرا بۆ ئه وه ببێته مانیفێستی به‌رخۆدانڤانی له مافه‌کانی ژنان. کوردستانپۆست وێرایی دووپاتکردنه‌وه‌ی قه‌درزانی بۆ ژنه‌هونه‌رمه‌ندی کوردان ژاڵه ، ده‌مانه‌وێت به خوینه‌رانی کوردستانپۆستیش رابگه‌یه‌نین که ته‌ها به‌رواری له ئه‌وروپا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک یا ڤیستڤاڵیکی سه‌باره‌ت به هه‌فته‌ی توندوتیژی له ئه‌وروپا گێڕا ، به‌ڵام دیاره وه‌کو هه‌موو کار‌و چاڵاکییه‌کانی دیکه‌ی حکومه‌تی خیانه‌تکار و گه‌نده‌ڵ ته‌نها مه‌به‌ستیان پاره دزین و تاڵانکردنه هیچی دیکه به‌رهه‌میان نه‌بووه و نابێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناشیوناڵ لا له هونه‌رمه‌ندیکی وه‌کو ژاڵه بکات و هونه‌ره‌که‌ی بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانی ژنان به‌کارببات ، ئه‌و به‌ناو وه‌زیره هه‌ر ده‌بێ ئاوا خۆی له خه‌بات و ماندووبوونی خه‌باتی ژنان ببوێرێ و خۆ له گێلیدان بۆ کاری جددیی ،کارێکی ئاساییه و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و راستییه باش ده‌زانێت!. فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن تا گۆرانییه‌که ببیسن: http://www.protectthehuman.com/videos/amnesty-student-conference-2008-takes-action-for-the-iranian-women-s-campaign-for-equality
4029 جار بینراوه
|
|
|
|