گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

پێشنیار بۆ سایت و ڕۆژنامه و ڕۆژنامه نوسه سه ر به خۆ و ئازاده كان.

image

December 01,2008

 ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی كوردستان:

 ئاشكرایه بنه ماڵه ی مه لا مسته فاو بنه ماڵه ی جه لال تاڵه بانی و هاو په یمانه كانیان به شێوازێكی بێ ڕه حمانه و د ‌ڕندانه و دیكتاتۆرانه با زرگانی به خاك و خوێن و خه باتی سه د ساڵه ی هه ر چوارپارچه كه ی كوردستان و ملیۆنه ها كورده وه ده كه ن، هه روه ها بێجگه له به كارهێنانی كیمیاوی و خازی خه رده ل  هیچ شتێك و ڕێگایه كی تر نه ماوه نه یگرنه به ر بۆ له ناو بردنی پڕۆسه ی سه ربه خۆی و مافی نه ته وه ی گه لی كورد هه ر له سه ره تای ڕاپه ڕینه وه ئه م دوو بنه ماڵه و هاو په یمانه كانیان كارخانه و ماشێن و كاڵا حكومی و مه ده نیه كانیان ئاو دیو كردوو هیچ شتێكیان له كوردستاندا نه هێشت و هه مویان له سایه ی حزبه كانیان دا فه رهود كرد، شه ڕێكی شومیان له نێو جه ماوه ر و خه ڵكی كوردستان دا دروست كردوو خوێنی هه زاران خه ڵكی بێ گوناحیان له پێناوی به رژه وه ندی بنه ماڵه و فكری ته سكی حزبایه تی و تاكه كه سییاندا به ڕشت دا، ئێستاش كه وتونه ته دزین و تاڵانكردن و هه ڕاج كردنی سامان و به روبومی سروشتی وڵاته كه و كوشتنی ڕۆژنامه نوس و ژنان و سه ركوتكردنی ده نگه ئازاده كان و ڕاپێچ كردنی خه ڵكانی ئازادی خواز بۆ زیندانه نهێنی و ئینفرادیه كان و ڕاگوێزانی خه ڵكی له شوێن و ماڵو حاڵی خۆیان بۆ شوێنی نه خوازرو داگیر كردنی زه وی و زاری خه ڵك و ڕوخاندنی به زۆری زۆرداری دوكان و شوێنی كاسبارانی سه ربه خۆو سه پاندنی یاسای فره ژنی و زۆرێك بێ عه داله تی تر، سه رباری ئه مه هه موه بێ عه داله تی و زوڵم زۆرداریه ش هه ردوو بنه ماڵه ی جه لال تاڵه بانی و به رزانی به هیچ شێوه یه ك ئاماده ی ئه وه نین كورسی ده سه ڵات چۆڵ كه ن و نایه نه وێت جڵه وی فه رمان ڕه وای بكه وێته ده ست خه ڵكی نوێ خوازو وڵاتپارێز، بۆیه ئێمه لێره دا داوا له هه مو ڕۆژنامه سه ربه خۆكان و  سایت و ڕۆژنامه و ڕۆژنامه نوسه سه ر به خۆ و خۆبه خشه كان ده كه ین كه گرنگیه كی ته واو بده ن به ورگێڕانی هه وڵ و كۆشش و هه واڵ و ڕاگه یاندنه كانیان بۆ زمانه بیانیه كان به تایبه تی بۆ زمانی ئینگلیزی و لا یه نه مرۆڤ دۆست و ئازادی خوازه كانی دونیای له و بارو دۆخه ی كه هه ردوو بنه ماڵه ی مافیاو دیكتاتۆر و تیرۆریست له كوردستان خولقاندویانه ئاگادار بكه ن، ئێمه پێمان وایه ته نها له ڕێگای فشار خستنه سه ر وڵاته زلهێزه كانی وه ك ئه مریكاو به ریتانیاو وڵاته یه كگرتوه كانی ئه و روپاوه ده توانین فشار بخه ینه سه ر ئه م دوو بنه ماڵه و هاو په یمانه كانیان تا واز له كورسی ده سه ڵات و جه ڵه وی فه رمان ڕه وای بێنن ڕاگه یاندن و میدیا بیانیه كان ده توانێت فشارێكی گه وره بێت بۆ سه ر ده سه ڵاتی به ناو حكومه تی هه رێم  ئه وه یش له ڕێگه ی فشاری ئێو ه ی ئازادی خوزه وه یه بۆ سه ر حكومه ته زلهێزه كان و میدیاو ڕاگه یاندنه پیانیه كان، بۆیه ئێمه پێشنیاری ئه وه دوباره ده كه ینه وه كه گرنگی به وه رگێڕانی هه واڵ و ڕوداوه كانی ناوخۆی كوردستان و ئه و بارودۆخه نا ئارام و نادیارو گرژه بدرێت بۆ زمانه بیانیه كان و  ڕه وانه ی هه مو ڕێكخراو لایه نه په یوه ندیداره كانی جیهان بكرێت تا له و ڕێگه و له ڕێگه كانی تریشه و بتوانین كۆتای به زوڵم و زۆرداری و سیاسه تی بنه ماڵه چیه تی و بازرگانی كردن به چاره نوسی كورد ی هه رچوارپارچه كه ی كوردستان له لایه ن سه رانی بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی مافیاو هاوپه یمانه كانیانه وه بهێنین.  

http://www.pimp.blogfa.com/


514 جار بینراوه‌