مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
بۆ ئێواره‌ی پاییز و شاعیره سه‌رسپییه‌که حه‌مه‌عومه‌ر عوسمان

November 16,2008 بورهان هه‌ژار: لێگه‌ڕی هاوڕێم چه‌ندێ نیگه‌ران بووم کاتێ بیستم له‌وڵاتی به‌دارستان بووی سلێمانییدا، ئه‌و باژێڕه‌به‌رخودانه‌ی که‌سیماو ره‌نگوبۆی ژاکاوه‌و رۆژ له‌دوای رۆژ خه‌سڵه‌ت و به‌ها جوان و گه‌شه‌کانی کاڵ ده‌بنه‌وه‌و هه‌موومانی کردۆته( غه‌ریب )و تۆی له‌ئێواره‌نشینێکی وه‌نه‌وشه‌ییدا خسته‌به‌رهێرش و که‌ڵبه‌ی پۆلیسه‌جاهیل و دڕندانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاته‌قۆچه‌که‌ی شاره‌وه..ئه‌و شاره‌ی به‌خۆی و به‌خه‌ڵکه‌که‌ی نائاشنا، هه‌رچی گه‌جه‌روگوجه‌ری ده‌ره‌وه‌ی باژێڕه‌که‌یه‌تی کردۆته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له‌سایه‌ی ملهوریه‌تی مامه‌ی فیرعه‌ونئاساوه، ئه‌وڕۆکه‌رووپاتاڵه‌کان بڕیارده‌روکوێخان.. حه‌مه‌گیان هاوڕێی ئیوارانی پاییزی شار و شاعیره‌سه‌ر سپییه‌که، ئه‌گه‌ره‌کی تۆش وه‌ک ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌هاتوانه‌ی شار پیاوێکی ملکه‌چ و ده‌مه‌وه‌ری کرێگرته‌ی خۆفرۆش به‌ده‌سه‌ڵاتی شارگه‌ری بوییتایه، که‌ده‌شه‌کرێنێت( نه‌فره‌ت له‌و ئیبراهیم خه‌لیله که بانگه‌شه‌ی خۆسوتانی کرد هاورا ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ فشه‌که‌ریترا، له‌هه‌مبه‌ر په‌ڕله‌مانه‌کارتۆنییه‌که‌ی باشوردا و به‌ناوی ماڵی شه‌ره‌فخانی بتلیسی لگاوخانه‌ی کرده‌وه به‌پاره‌ی ده‌سه‌ڵات که‌به‌ناوی ده‌ستبڕینی گه‌نجانه‌وه‌ده‌ڵێت میزکه‌ن به‌تورکانداو بۆخۆشی پیاوێک بووه که‌له‌ژیانیدا ناوێرێ و ناکارێ له‌هه‌مبه‌ر تورکێکا بکۆکێ، یانژی تۆش وه‌ک شیوعییه‌هه‌لخزاوه‌که‌ی به‌کتێبی( جه‌لالینامه)مشتێ دۆلاری تێبڕینرا له‌ده‌زگای ئاراسه‌وه، بوویتایه نه‌ک کۆمه‌ڵێ پۆلیسی ده‌ماخ ژه‌نگبوو په‌لامار نه‌ده‌درای، به‌ڵکه‌پیاوانی که‌لله‌پوتی ده‌سه‌ڵات دنه‌یان ده‌دایت..تۆ چیت به‌ده‌سه‌ڵات وت ..؟! گه‌لۆ ئه‌وه‌چ جوێن و هێرشێکت نواندووه‌کاتێ له‌سه‌رمه‌ستییتا بۆ ئاهی ره‌وینه‌وه‌ی مه‌رگی پشیله‌یه‌ک ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ گه‌نجی شار که‌هاو خه‌می په‌یڤ و زارت بوون، ئه‌وها ته‌خت و تاراجی شکۆی ده‌سه‌ڵاتی خسته له‌رزه‌و تا هه‌ڵمه‌تت بۆ بهێنن و بتده‌نه‌به‌رنه‌عره‌ته‌ی قۆناغه‌تفه‌نگانیان..؟!ئای دروود بۆ گیانی نه‌به‌زیوو به‌رخودانت( خوله‌پیزه)له‌کویێت ده‌وه‌ره‌وه‌جارێکیتروه‌ک ساڵانی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردووهه‌رچی پۆلیسی شار هه‌س کوونه‌مشکیان لێبێته قه‌یسه‌ری کاتێ سه‌گه‌کانی به‌ناو پۆلیسی ده‌سه‌ڵات په‌لاماری شاعیره‌هه‌ست ناسکه‌که‌ی گه‌ڵاڕێزانی پاییزیاندا وله‌غوربه‌تا که‌مه‌ندکێشیان کرد.. ئێدی تۆیه‌ک له‌و شاره‌دا ببیته نامۆ دیاره‌به‌خت یارت بووه، هه‌ر به‌هێنده‌سزایان دایت چونکی ده‌سه‌ڵاتێک ره‌نگی ره‌ژووی لێنیشتبێ له‌وه‌زیاتر چاوه‌ڕێی وه‌نه‌وشه‌یی چیلێده‌که‌یت..؟!له شار ده‌رچۆ و وه‌ره‌ده‌رێ، ئه‌و نیشتیمانه‌جێبێڵه‌تۆ له‌مێژه‌له‌غوربه‌تا ده‌تلێیه‌وه،، هاکه‌بیستت له‌ئایینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌رچی که‌ڵه‌گایه‌کی له‌ده‌ره‌هاتووی نامۆی شار سه‌رچۆپی بۆ ئاهه‌نگی مه‌رگی خۆیان داده‌گێڕن و سیما‌و خه‌سڵه‌تی سلێمانی وه‌کو جاران له‌م ده‌ڤه‌ره سه‌وز ده‌بێته‌وه..هه‌موو شه‌وێک خه‌و به‌جوانیه‌کانی رابردووی شاره‌وه‌ده‌بینم و به‌ده‌یان جار به‌به‌رچاوی خۆمه‌وه‌خوێنم له‌هه‌ناوی گوناحه‌کانی شاردا ده‌ڕژێ...
2054 جار بینراوه
|
|
|
|