مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
وڵاتی قه‌زاو قه‌ده‌ر.

November 13,2008 به‌كر حه‌بیب : ئه‌گه‌ر بایه گه‌ر بۆرانه هه‌ر له میلله‌ت كه‌م ده‌كا خاك‌و خۆڵ‌و شاخ فرۆشرا حوكم حوكمی پاره‌یه كێ به هانا‌ی ڕه‌ش و ڕووته هه‌رچی دێ و زه‌برێ ده‌دا باری لاره بێ په‌نایه خه‌ڵكی من بێچاره‌یه خوایه ده‌ردی وا كوشنده ڕوو له هیچ قه‌ومێ نه‌كا بێكه‌س‌و هاوه‌ڵ‌و دۆسته میلله‌تم بێلانه‌یه چی له كۆشك و كه‌شكه‌ڵانی مه‌ڕمه‌ڕ‌و ئاوێنه‌كا لاوی من بێ‌كارو پیشه ژینی هه‌ر دووباره‌یه بێ‌ئاگا له حاڵی خه‌ڵكی گیرفان‌و به‌رك پڕ ده‌كا فیكری حاكمانی ئێمه ژن ، خانوو ، سه‌یاره‌یه ته‌لاره و سه‌ر له ئاسمانه( بینا )كێبڕكێ ده‌كا گه‌نجی داماویش بێلانه بێ هیوا بێ كاره‌یه چاو له‌نامووس و شه‌ره‌فه چی خراپه وا ده‌كا پۆخڵه‌واتی مه‌سئولانم مشتێ له‌و خه‌رواره‌یه هه‌رچییه‌ك ئاره‌زووی پڕ‌كا و ویستی ئه‌و مه‌یسه‌ر بكا ئاسانكاری زۆره ده‌یكا ده‌مڕاستی ئه‌و شاره‌یه خوایه ئافاتێ بنێری مه‌سئولی لێ ده‌رنه‌كا گه‌ر تاعون بێ یا ڕه‌شه‌سیل یا ده‌ردی كولێره‌یه یاخود میلله‌ته كه‌س نه‌مێنێ تا مه‌سئول حوكمی نه‌كا یا چاكی كه یا پاكی‌كه ئه‌وه ته‌نها چاره‌یه ته‌ڵقینی گیانی خۆی‌دواه خه‌ڵكی بێ‌هیوا و په‌نا ئازادی بێ نان مردنه زیندانه سێداره‌یه ووڵاتی قه‌زا‌و‌قه‌ده‌ره (قانون الغاب) حوكم ئه‌كا گه‌نده‌ڵستانه خاكی من پڕ له دزو جه‌رده‌یه
344 جار بینراوه
|
|
|
|