گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

( ئێوارەی پایز) و گڤە بارەشی بەهار!؟

image

November 13,2008

 نەوشیروان جەعفەر:
 هۆ پایزو زەردێكەی. ئەم سال, ژەنەرالەكەت  كەلەبچەی لەشكری بەهارو سەوزی یەكەی كرا!!؟,دەبێت لەشكرەكەت كێ وەسفی بكا!

 ئێوارەیەو
 سا لە گەل گڤە ی (با)ی ساردا
 سیستەمی دەسەلاتیش گڤەی دێ!
 نەك بەس هەور
 جەوریش ئاسمانی  گرتوە
 ئێوارەیەو
  نەك بەتەنیا داری پایز
 هاواری گەروی مرۆڤیش ,
 ئاهەنگی مەرگ دەگێرێ.
 نەك بەس گەلا
 خەمخۆری ی پایزیش
 سەرچۆپی نەمانی ژینی گرتووە
              ***
 ئێوارەیەو
  تۆش لە بن دەسی پۆلیسا
 ماتو مەلول.. تەنیا لە وێ ی
 لەسەرمانا هەلئەلەرزێ ی..
 لە ژێر قۆناغە تفەنگ و كەلەبچەدا
 چاو لێك دەنێ ی
 بەو جەلادە بەهاریانەی! لای خۆت بلێ
 پێیان دەلێین:
 ئێمەش بەنیازی لای تۆ
 لە ژێر رەهێلەی دەم داخستنا
 لەگەلتا بۆت هەنگاو دەنێن
            ***
 ئێوارەیەو
 نەك تۆی بێ پالتۆ..بێ چەتر
 دەربەسی (تۆڤ) بۆكس و شەق نیت
 ئێوارەیەو
 باش بزانە
 لە بۆ گەلا وەرین ,
 لە گەلتا دەگرین.
 هەر كاتێك گەلای دەسەلات
 بەسەر تۆدا داباری
 ئێمەش لە گەل تۆدا دەلێین :
 ئای لەو رۆژە  رەشانەی
 كەبەسەری تۆدا هات
 كەوتوینە ناو چ رۆژگارێ
           ***
 ئێوارەیەو
 خۆشەویستی پشیلەو ترسی دەسەلات
 هەمو گیانی ئێمەشی گرتۆتەوە
 ئێوارەیەو
 سا پایزی ژێر دەسەلاتێكی بەهار !
 لە لولەی تفەنگەوە
 لە دلی تەزیوتەوە
 ئاگرێكی پر بلێسەی هەلكردووە
                ***
 ئێوارەیەو
 حەزت دەكرد لە جێ ی باران
 گەلای زەردت بەسەردا بباریایە
 كەچی
 گەلای( سەوز)یش بەسەرتا داباری!؟
 ئێوارەیەو
 دنیا دەچێ بەرەو زەردی
 كاتێك باوەشت بە گەلای پایزا كرد
 گەلای رەنگ سەوزی دەسەلاتیش!!
 باوەشی خۆی پیاكردی
 ئێوارەیەو
 چاك دەزانین,
 توانای باوەشت نی یەو
                          جەستەت تێك دا شكاوە
 چاك دەزانین,
 لەم ئێوارە پایزەدا
 گەلای سەوزی دەسەلات
 هەستی ناسكی ئینسانیانەتی  شكاندووە
 جەستەكەشتی شەكەت داوە
 ئێوارەیەو
 دێین باوەش بە لەشتدا دەكەین
 لێت دەپرسین,
 ئەرێ سەرما ئازارت نادات؟
 لێت دەپرسین,
 ئاخۆ سل ناكەیتەوە
 لە بارەشی دەسەلات
       ***
 ئێوارەیەو
 نازهەلگرە هەست ناسكەكەی خەمخۆر پایز!
 ئەم پایزە ناتوانی مانای پایزمان بۆ بلێ
 سروشتی هەبوو
 دەسەلات جێ ی گرتەوە
 هەوری هەبوو
 سەقف ی ژوری زیندانەكەی
                       جێ ی گرتەوە
 بای ساردی هەبوو
 با رەشی پۆلیس جێ ی گرتەوە
 دەستی هەبو ..  كەلەبچە كرا
 جەستەی هەبوو..شەلاق درا
 دەمی هەبوو.. داخرا
 پێ ی هەبوو..  بەر شەق درا
 كاغەزی هەبو
 لە بنكەی پۆلیس بە مەرەكەبی سەوز
 بریاری چارەنوسی
 شاعیرێكی پایزی غەم لەسەر نوسرا

  10ـەی ئەو پایزەی ژەنەرالەكەی كەلەبچەكرا
  
 
 


462 جار بینراوه‌