گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

وا چاكە مێروولە نەچىَ بەگژ قوللەى قافا

image

November 13,2008

وەیسە بەردەزەردى :

  بابەتێك بە ناوى كادرێكى یەكێتیەوە لە سایتى كوردستان پۆستى مەلا تۆقێنەوە بڵاو بۆتەوە بە ناوى مەلا بەختیار سایتێك دژى نەوشیروان مستەفا ئەكاتەوە , بەناوى ووردبین , كە كردمەوە بە ڕاستى بۆگەنى ئەو سایتە ژوورەكەى پڕ كردم , بۆیە پێم خۆشە بە هەموو ئەو كەسانەى ئەچنە ئەو سایتەوە ((كەمامە)) ببەستن با بەبۆن نەكەون , مەلا بەختیارى دۆڕاو ئەزانىَ بەرەو ڕوو هیچى پىَ ناكرێت بەرامبەر بە كاك نەوشیروان بۆیە هاتوە كۆمەڵًىَ كاسە لێسى بودەڵەى لە دەورى خۆى كۆكردۆتەوە و ئەو سایتە پڕ شەرمەزارییەى دامەزراندوە , ئەم مێرولەیە ئەیەوێت بچێت بە گژ قولەى قافا و سەرجەم بابەتەكان و وێنەكان تایبەتە بە كاك نەوشیروان , هەرچەندە كاك نەوشیروان بەم دوو ووتارە قۆڕە كەم نابێت و خەڵكیش بڕوا بە درۆ و دەلەسەكانى ئەم كۆلكە نەخوێندەوارانە ناكات , مەلا بەختیار ئەیەوێت هەموو قینى پەنگ خواردووى خۆى لە ڕٍێگەى ئەم سایتەوە بڵاو بكاتەوە , چونكە مەلا ئەو پیاوە نیە ڕوو بە ڕوو شت بكات هەر بەمانگە شەو وەڕینە و هیچى تر , خۆزگەم مەلا ئەوەندە پیاو بوایە ئاوا بە ڕاست گۆیانە وەكو كاك نەوشیروان قسەى بكردایە , ووتارێكم خوێندەوە كەسێك بەناوى سامان نوسیویەتى بە حساب ئەمە كوڕە شەهیدە ئەڵىَ كاك مەلا بەختیار لە سەر هەقە ,  ئەم كوڕى شەهیدە هاتوە شانامەیەكى بۆ مەلا بەختیار هۆنیوەتەوە وەكو ئەوەى خەڵكى یەكێتى مەلا نەناسن , چ مەعدەنێكە , ئەم كاكە سامانە و ئەو نوسەرانەى خیانەتى 31ى ئابیان پیرۆز كردو ئەو نوسەرانەشى بۆ بەعسیان ئەنوسى لە تاى یەك تەرازوودان , سامان هاتوە بە مەلا ى كۆنە ئاش ئەڵىَ شۆڕشگێڕ بەڵام خیانەتەكەى ئاشى بۆ حساب ناكات , ئەوەى باس ناكات ئەگەر نەگیرایاتەوە ئەوا ئەو كاتە خۆى تەسلیم دوو سەیارەكەى مخابەراتى عێراق ئەكرد كە هاتبونە سەربازگەكەى كەڵەكن بە دوایدا , ئەم سامانە تەنها شۆڕشگێڕى مەلا بەختیار لەوەدا ئەبینێتەوە كە دژى كاك نەوشیروانە ,وەڵا بابە خۆش شۆڕشگێڕ , ئەم كاك سامانە زۆر داماوە هاتوە دوور خستنەوەى كاك نەوشیروان و دەركردنى ڕەگى كردوە بە قارەمانێتى بۆ مەلا بەختیار , بۆیە ئەڵێم بىَ ئاگایە چونكە هەموومان مەلا ئەناسین ئەو پیاوە نیە ئەوانە بكات , دووەم خۆى چەند جار ووتویەتى مام جەلال ئەمانەى دەركردوە , دەستى كەسى تیا نەبوە , ئەگەر چاوپێكەوتنەكانى مەلا ت خوێندبێتەوە ئەم ماوەیە ئەوا جەنابت درۆت فەرموو مەلا هى ئەوە نیە خەڵك دەربكات , لە كۆتایى نوسینەكەى ئەم كاك سامانەدا ئەڵىَ كاك مەلا بەختیار زۆر حەكیمانە تەعامولى كردوە , ئەگەر بیەوێت هێز بەكار بهێنىَ ئەوا بە پێنج دەقیقە شڕو شیتاڵى نەوشیروان لە گردەكە ئەهێنێتتە خوارەوە كاكە سامان پێنج دەقیقە بۆ قارەمانێكى وەكو مەلا بەختیار زۆر نیە , من وا بزانم زۆرە فەرموت پێنج دەقیقە , جارىَ تۆ گردەكەت نەبینوە هەر بە پێنج دەقیقە بە سەیارەش ناگەیتە سەرەوە , خۆ بە فڕۆكەش ناچێت , ئەوەش بزانە ئەو گردە سامى خۆى هەیە , ئەوانەى دوێنىَ مەلاكەتیان چەك كرد و بە ئەمرى تاڵەبانى پەتیانكرد ئەو شێرانە لەوێن , ئەوانە بە مەلا و نمونەكانى وەكو مەلا و بە پێنج دەقیقە شڕو شیتاڵیان فڕىَ نادرێتە دەرەوە , بۆ ئەگەر تەنها بەس كاك نەوشیروانیشى لىَ بێت مەلا ئەو پیاوە یە سەیریشى بكات , كاكە سامان خۆ خەڵكى ئەم شارە نەخەوتوە , بەو خوایە كە ئەو دێڕەم خوێندەوە و مەلاشم ناسى تێر پێكەنین گرتمى , تۆزێكى بۆ زیاد بكە پێنج دەقە كەمە , بە داخەوە تۆ خۆت بە كوڕى شەهید ئەزانى و بەرگرى لەم پیاوە بۆگەنە دەروون ڕەشە ئەكەیت , تۆ نوسیوتە كوڕى شەهیدم و هاتویت بەرگرى لە كەسێك ئەكەیت یەكەم خیانەت ئەم هێنایە ناو یەكێتیەوە , تۆ بەرگرى لە كەسێك دەكەیت ڕۆژانە دەهۆڵى شەڕ دەكوتىَ و ئەیەوێت هەقى ئاشەكەى ئێستا لە یەكێتى بكاتەوە , پێم ناخۆشە كوڕە شەهیدێك ئاوا بەرگرى لە سەركردەیەك بكات تەنانەت وەفایى بۆ هاوڕٍێكانى خۆشى نیە , مەلا بەختیار ئەوەندە ناشیرینە بە هەزار ووتار و شانامەى وەكو ئەمەى تۆ جارێكى تر جوان نابێتەوە تەنانەت لاى ستافەكەى خۆشى , بە تاڵەبانیشەوە باش لەوە گەیشتون كە مەلا بەختیار ئەیەوێت یەكێتى لەت و پەت بكات , با ئەمجارە تاڵەبانى بێتەوە یەكێك لە بەرنامەكانى تاڵەبانى ئەوەیە مەلا بەختیار داڕوتێنىَ لە هەموو پلە و پۆستەكانى ئەگەر دەریش نەكرىَ , تۆ یەك پرسیار لە مەلا بەختیار بكە و پێى بڵىَ بۆ لە ئەردەن هێرۆخان تفى تىَ كردیت  , ئەو كاتە بۆت دەردەكەوێت كە بنەماڵەى تاڵەبانیش , سەرجەم مەكتەبى سیاسى و كادرەكانى یەكێتى باش لەوە گەیشتون مەلا ئەیەوێت یەكێتى توشى ماڵ وێرانى و شەڕ و سەرگەردانى بكات , براكەم تۆ دووریت نازانى مەلا چى ئەكات , پرسیار بكە لە خەڵكى سلێمانى و خەڵكى یەكێتى بزانە چیت پىَ دەڵێن , ئەو كاتە وەرە شانامەى بۆ بهۆنەوە .


1655 جار بینراوه‌