مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
تاكەى کورد سووکایهتیی لهم تاوانکارانه قبوڵ بکات؟

November 12,2008 هێرش سیرینى: ئەو ڕۆژەى دەروازەى ڕاپەڕین بە نێرو مێوە، بە باش و بە جاشەوە ڕژانە سەر شەقامەكان و بوونه هێزێک و ئەو حكومەتە گەورەیان هێنایە سەر چۆك، توانیان لە ڕانیەوە چەخماخەى ڕاپەڕێنێك بۆ ڕزگارى لێ بدەن، ئیتر بروسكەى تهقینهوهی هێزی ڕاپهڕین بۆ ڕزگارى گەیشتە ناو و شارهکانی کوردستان تا كۆتایى بە دهسهڵاتی ئهو ڕژێمە هێنا و بۆ هەتا هەتایى بەعس لە كوردستاندا نەمایەوە. بەعس خاوەن دەوڵەت و ملێونان سەرباز و ئامێرى نوێی جەنگ بوو. بەعسى خاوەنى ئەمن و مخابەرات و جۆرەها هێزى داپڵۆسێنەر بوو، که لهبهر دهم هێزی جهماوهری کوردستاندا بوو بە شێرە بەفرینە و خۆى بۆ نەگیرا و توایەوە، هەتا خیانەتەكەى 31ى ئاب بەعس نەیتوانى جارێكى تر پێ بنێتهوه به کوردستاندا و بەم خاك و ئاوە ئاشنا بێتەوە. دوایى ئەو ڕژێمە بۆگەنە، ئەم هاتنە سەر حوكم، ئەمانە لە گۆشت و خوێنى خۆمان بون، ئەمانە بە دەنگى گەل چونە سەر ئەو كورسیە، ئەمانە بە خوێنى ڕۆڵەكانمان پێگەیین، سەرەتایى دەست بە كار بونى ئەمانە هەر لە یەكەم ڕۆژى بەرەى كوردستانیەوە پاوان كردنى گومرگەكان بوو، ئینجا تاڵان كردن و ئاو دیو كردنى كەل و پەلە گرنگەكان تا گەیشتە سەر شوشە شكاویش، شۆڤڵ نەما، گەڵابەو لۆرى نەما، ئاسارى دێرینى ئەم گەلە، بەنداوى بێخمە نەما، كەل و پەلى تەندروستى، نەما هەمووى ئاودیو كرا، كار گەیشتە ئەوەى هەر چەند كیلۆ مەترێك بازگەیەكى گومرگى دانرا، یەكەم شەڕیش بۆ پاوان كردنى زیاترى گومرگەكان بوو، ئەوەبوو لە پرۆسەیەكى درێژ خایەنى شەڕى ناوخۆدا بە هەردوو لا گومرگەكانیان كۆنترۆڵ كرد، ئیتر بێ حساب كردن و لێپرسینەوە پارەى گومرگ دەچوە گیرفانى سەرۆك و سكرتێرى حیزبەكانەوە، ئەم پرۆسەى دزى و گەندەڵی لە یەكەم لە دایك بونى بەرەو و حكومەتەكەى خۆمانەوە هەتا ئەم ساتە سات بە سات، هەنگاو بە هەنگاو لەم حكومەت و حیزبانە دور نەكەوتۆتەوە و ئامادە بونیەكى باشى هەبوە، واى لێ هاتوە جەستەى حیزب و حكومەتى داڕزاندوە، نە حكومەت، نە حیزب مەبەستیان نیە ئەو بارە ڕاست بكەنەوە، چونكە سود مەندى یەكەمن، كەواتە پێویستە چۆن میللەت لە ساڵى 1991 دا بە ڕاپەڕین دارى ڕزیوو گەندەڵى بەعسى دەرهێنا و ووشكى كرد، ئەوا پێویستە ئەم جارەش ئەو دارە گەندەڵ و د زەى هەر دوو بنەماڵە و هەردوو دەسەڵاتى كرمۆڵ و ڕزیوى سەوزو زەرد لەبن دەربهێنن، تا ئەم دوو دارە لە بن و لە ڕەگەوە هەڵنەكێشین مەحاڵە كۆتایى بە دزى و گەندەڵى بێت، مەحاڵە ژیانێكى ئازاد هەبێت و بونى هەبێت، بۆیە پێویستە لە ڕەگەوە ئەم دارانەى گەندەڵى بەرهەم هێناوە لە بن دەربهێنین و نەوتى پیاكەین و بیان سوتێنین، ئاوا نەكەین ئەوا ئەبێت میللەتێكى سێ ملێونى گیرۆدەى ئەو كۆمەڵە گەندەڵ و دزانەى دەسەڵاتى كوردى بێت.
1466 جار بینراوه
|
|
|
|