ده‌ستپێک : ئاگاداری : یاداشتانامه (بابه‌س بیَت هیَرش بۆ سه‌ر به‌ها كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانمان)
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
یاداشتانامه (بابه‌س بیَت هیَرش بۆ سه‌ر به‌ها كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانمان)

November 12,2008 وه‌ك ده‌زانریَت له شه‌وى پیَنج شه‌ممه ریَكه‌وتى 6/7ى 11ى 2008 شاعیرى هه‌ست ناسك و ناسراوى گه‌له‌كه‌مان كاك ( محمه‌د عومه‌ر عوسمان) له رووداویَكى نه‌خوازراودا له‌گه‌رِه‌كى توویمه‌لیكى شارى سلیَمانى رووبه‌رِووى لیَدان و ئه‌شكه‌نجه‌و ده‌ستگیركردن بووه‌وه له‌لایه‌ن هیَزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه كه به‌شیَوه‌یه‌كى زۆر نامرۆڤانه‌و نابه‌رپرسیارانه و دوور له‌یاسا . ئیَمه‌و سه‌رجه‌م رۆشنبیران و شعردۆستان و جه‌ماوه‌رى گه‌له‌كه‌مان به‌بیستنى ئه‌م هه‌واڵه خه‌مگین و دڵشكاو بووین چونكه پیَمان وایه ئه‌م هیَرشه بۆسه‌ر كه‌سایه‌تى محمه‌د عومه‌ر عوسمان هیَرشیَكه بۆسه‌ر به‌ها كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانمان هاوكات به‌هیَرشیَكى ده‌بینین بۆسه‌ر گه‌ل و ئازادیه‌كان هه‌ر بۆیه ئیَمه‌ى كه‌له خواره‌وه ناومان هاتووه دوای ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا , به ئاماده‌بوونی نویَنه‌ری وزاره‌تی ناوخۆی هه‌ریَمی كوردستان , له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ویَرِاى ده‌ربرِینى نارِه‌زایى و سه‌رزه‌نشتكردنى ئه‌و ره‌فتاره ناجۆرو قیَزه‌ونه , به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمانى بینی كه له‌رِیَى ئه‌م یاداشته‌وه هه‌ڵویستى خۆمان ده‌رهه‌ق به‌م رووداوه نیشان بده‌ین و راى ده‌گه‌یه‌نین كه: 1 ـ شاعیر ( محمه‌د عومه‌ر عوسمان) كه‌سایه‌تى یه‌كى ناوسراوى ناو گه‌ل و موڵكى گه‌له هه‌ر بۆیه ئه‌و ره‌فتارو هیَرشه‌ى كراوه‌ته سه‌رى له خودى محه‌مه‌د عومه‌ر عوسماندا هیَرشیَكه بۆسه‌ر گه‌ل له‌به‌ر ئه‌مه پیَویسته داواىلیَبوردن له‌گه‌لیش بكریَت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه . 2 ـ ئه‌و بووختان و قسه‌هه‌ڵبه‌ستنه‌ى كه به‌ده‌م شاعیر ( محمه‌د عومه‌ر عوسمان) كراوه گوایه سوكایه‌تى به‌رامبه‌ر شه‌هیدان كردووه به‌دواداچوون بكریَت له‌سه‌رى و به‌شیَوه‌یه‌كى یاسایى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكریَت و بكه‌رانى سزابدریَن ، چونكه شه‌هیدانمان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزتر ده‌نرخیَنین . 3ـ پیَویسته وه‌زاره‌تى ناوخۆ له ئاستى ریزه‌كانى خۆیدا كۆرسیَكى په‌روه‌رده‌یى وه‌ها به‌رِیَوه ببات تاوه‌كو ئه‌ندامه‌كانیان به‌شیَوه‌یه‌كى هاوچه‌رخانه‌و مه‌ده‌نیانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هاولاَتیان و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگادا بكه‌ن و متمانه له نیَوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاو هیَزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دروست ببیَت .
ناوه‌كان: 1ـ گۆڤارى واژام . 2ـ ناوه‌ندى ئاڤیَستا/سلیَمانى . 3ـ پرِۆژه‌ى په‌مه‌یى/سلیَمانى . 4ـ نووسینگه‌ى باشورى كوردستانى ناوه‌ندى چاك/ لقى سلیَمانى . 5ـ ریَكخراوى ده‌ستپیَشخه‌رى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى C.S.I . 6ـ پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستان/به‌رِیَوبه‌رایه‌تى سلیَمانى . 7ـ گروپى رۆشنبیرى بىَ لایه‌ن . 8ـ كۆمه‌ڵیَك لاوى نه‌ته‌وه‌یى سه‌ربه‌خۆ . 9ـ كۆمه‌ڵیَك كه‌سایه‌تى و خویَندكارانى زانكۆ . 10ـ ته‌ڤگه‌رى ئازادیخوازى ژنانى كوردستان . 11-رِیَكخراوی سۆلیداریتی خویَندكاران . هه‌ریَمى باشورى كوردستان ــ سلیَمانى 11 / 11 / 2008 ویَنه‌یه‌ك بۆ : - به‌رِیَز وزاره‌تی ناوخۆی هه‌ریَمی كوردستان - رِای گشتی - ده‌زگا و كه‌ناڵه‌كانی رِاگه‌یاندن
363 جار بینراوه
|
|
|
|