مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
دوو اره وەڵامێك بۆ کاك هەڵۆ محه‌مه‌دبرایم ئه‌حمه‌د کاکەیی

November 12,2008 پێشمەرگەیەکی که‌مئەندام: به‌ڕێز کاك محه‌مه‌د به نوسین و به گوزارشتەکاندا دیاره‌که ئەم دووناوه واته محه‌مه‌د و هەڵۆ هەردووکیان هه‌ر یەك مرۆڤن. دەنا چوزانی کاك هەڵۆ پێویستی به پاره و پۆلی میللەت نییه ئه‌گه‌ر خودی ئەم محەمەد ناوه‌خودی کاك هەڵۆ خۆت نەبیت، ئەگینا خۆ له‌گیرفانی هەڵۆدا نیت تاکوو بزانی پێویستی پێی نییه ئه‌وەیان با لەوێ بوەستێ.... وه‌ك جاری پێشوو تریش ئاماژەم به‌وه‌دا بوو، که به‌ڕێزتان وا دیاره له‌کوردستان نیت یان ئه‌گه‌ر له‌کوردستانیش بیت بێئاگایی له کێشه‌و گیروگرفتەکانی خەڵکی کوردستان بێئاگای له نەهامەتیەکانی تاکی کورد بێئاگایی له‌وەی که ڕۆژانه له‌م کوردستانه‌چی دەگوزەرێ، یان جەنابت تازه ئاشنا بوی یان خوێنەرێکی کارامه‌نیت یان خۆت هه‌وڵت نەداوه بخوێنیەوه. یان هه‌ر شتێك خۆت حه‌زت لێی نه‌بێت ناته‌وێ به کامێرای چاوەکانت وێنەی بگری، وەك چۆن ناتەوێ قسەی هەق ببیستی به‌ڕێنوس و ئیملای کوردیه‌کەشتدا، دیاره که‌خوێندەواریه‌کی باشت نییه ئه‌وه نووسینەکەی خۆت گەواهی دەری ئەم ڕاستیەیه که له نووسینی چەند دێڕێك بۆ مەبەستی وەڵامدانەوەی، من چەندین هەڵەی ڕێزمانیت کردووە، چونکه کاك هەڵۆش وەك خاتوو هێرۆ و شانازی خوشکی کوردی باش نازانێت وەک له دەمی خۆی له‌مەو بەر بیستمان. چونکه له بەر کۆکردنەوەی دۆلار داماوانه نه‌پەڕژاونەته سەر ئەوەی زمانی زکماکی دایکیان که کوردییه فیربن، یان بۆ هه‌ر مەبەستێکی تر بێت، ئه‌وجا دەڵێی وا بزانم به‌قاچاغی که‌مئەندام بویت.. من خۆزگەم دەخواست به‌قاچاغی کەمئەندام بوومایه ئەزانی بۆ؟ چونکه ئەوانەی وەك جەنابت دەڵێیت که به‌قاچاغی کەمئەندام بوون، ئه‌مڕۆ له سایەی سەری بنەماڵەی ئه‌و کاك هەڵۆیەی جەنابتان دیفاعی لێدەکەی وەك پاشا دەژین نه‌ك هەر کەم ئەندامه قاچاغەکان، به‌ڵکوو کوژراوه قاچاغەکانیش ئه‌مڕۆ سوپاس بۆ خوا وەك وتم له سایەی سەری بنەماڵەوه خۆشترین ژیان بۆ که‌سوکاریان دابین کراوه بەهۆی واسیته و ماستاوکردن و چەندین کرداری تری نابەجێ خزێنراونەته ناو لیستی شەهیدانی پێشمەرگه و له پێشمەرگەش زیاتر حورمەتیان هەیه دەزانم مەبەستت له کەمئەندامی قاچاغ. مانای جاش، به‌ڵام با ویژدان حەکەم بێت ئەوه‌کێ بوو بۆ یەکەم جار لەم کوردستانه ووشه و نازناوی جاشی به‌قەد و باڵای خۆی بڕی..؟ داوای بەڵگه دەکه‌ی له‌سه‌ر کاك هەڵو ئەوه نەك من بەڵکوو له‌سەدا نەوەدی خەڵکی ئەم کوردستانه ئاگادارن و ڕاستیەکان دەبینن، به‌ڵام نازانم جەنابت بۆ خۆت له ڕاستیەکان ئەدزیتەوه ڕاستی نایبینی؟ کێ دەڵێ: جەنابتان نان پەیدا کردنت له‌وەدا نییه که هەمیشه خۆت له ڕاستی بدزیتەوە؟ هه‌ر کات جەنابت هاتیت به بەڵگە و دیکۆمێنت سەلماندت که کاك هەڵۆ له تەمەنی حیزبەکەی که هه‌رناوی هەبوو ڕۆژێ له ڕۆژان به‌بێ مەرایی کارێكی باشی کردبێت بۆ گەلی کورد ئەوا منیش ئامادەم چیت دەوێ به بەڵگەوه بۆت بسەلمێنم.. کاتێك که خەڵکی چه‌وساوەی کوردستان له‌گەڵ پێشمەرگه له ڕژێم ڕاپەڕین و بەردیان به‌سەر بەردیەوه نەهێشت ئه‌وه‌جەنابت و کاك هەڵو له‌کوێ بوون به‌خەزوریشیەوە، یان هاتنه سەر سفرەی حازری.؟ کاتێکیش که زانیان دنیا بوو به شامی شەریف ئه‌وجا که‌وتنه دروێنەی سەر وەت و سامانی کوردستان و تەماح قوڕگی گرتن و هه‌مو و ئه‌و پێشمەرگه جوامێرانەی شەوانه له قڕگە و گۆیژه و کەڵەکن و هتد... دا دەبارینه ناو شاری سلێمانی و زەبری کوشندەیان له ڕژێم دەدا. شه‌و نه‌بوو مه‌فرەزەکانی هەرێمی یەك چالاکی نەنوێنن کەمن خۆم یەکێك بووم له پێشمەرگەکانی هەرێمی یەك له‌مەفرەزەی جەزای که‌وێ . که بەداخەوه پێشمەرگەی زۆر ئازا و بەجەرگ و جوامێر بوونه قوربانی و گیانی خۆیان به‌خشی به کوردستان وەك 17 شەهیدەکەی قڕگه به نموونە. پێویست ناکات زۆری له‌سەر بڕۆین بەلام ئه‌وەنده به جەنابت دەڵێم من هیچ مه‌جبور نیم به‌درۆ ناوی پێشمەرگه له خۆم بنێم و له‌هەمان کات له‌سایەی سەری بنەماڵەکەی کاك هەڵۆ و مام جەلالی خەزوری، پێشمەرگەش ئه‌و ڕێز و حورمەت و هه‌یبەتەی جارانی نەماوه تا خۆمی پێوه بابدەم چونکه جەنابت له‌وەش بێئاگای که ئه‌مڕۆ پێشمەرگه له سەر دەستی ئەمانه بووەته سفری دوای فاریزە. چونکه ئەوانەی دوێنێ کەمینیان بۆ پێشمەرگه‌دا دەناو له شێرکوژ و ڕێگای قڕگه و کانیبەردینه پێشمەرگەیان شەهید دەکرد ئەمڕۆ ڕێز و حورمەتیان زیاتره لای حیزبەکەی بنەماڵەی کاك هەڵۆ . به‌ڕێزیشت پێم وابێ یەکێکی لەوان بۆیه ئەوەنده دڵسۆزیت من پیرۆزبایت لێدەکەم هیوادارم جەنابت له‌گەڵ کاك هەڵۆدا له‌و حیزبه نوێیەدا بەردەوام بن بەشكم ئەمه خوایه شتێ بەشتی بکات تۆش به‌و هەموو نەزانیەتەوه ببیته ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ببیته دەم ڕاستی خەڵکی کورستان ئیتر چیدی مەنووسه. وەڵڵا کاك محه‌مه‌د ئیملا کوردیەکەت هێنده شلۆقه‌که‌س تاقەتی خۆێندنەوەی نییه دڵی ( کوردستان پۆست)یشمان لێ مه‌ڕەنجێنه چونکه‌کوردستان پۆستی ئازیز شوێنی چاتکردن نییه.... وا له ئێساوه چاوەڕوانی خەباتی هەردووکتانین.
943 جار بینراوه
|
|
|
|