مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
مه‌هاباد خانی قه‌ره‌داغی سوكایه‌تی به نووسه‌ران ده‌كات

November 12,2008 بێناوێك: له به‌رواری 11/11/2008 بابه‌تێك به‌ناوی دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی، که له ماڵپه‌ری كوردستان پۆست، له سه‌ر جه‌نابیان ده‌نووسرێت، بۆیه هێرشێكی ناڕه‌وا و ڕه‌شه‌كوژی ده‌كات، بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك، به‌ناوی خواستراوه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ده‌ڵێ: (ناوی خواستراو وه‌ك ده‌مامكێك وایه خاوه‌نه‌كه‌ی شه‌رم له خۆی ده‌كات به ناوی خۆی شت بنووسێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی ناشایسته و پوچ و به‌تاڵه، بۆیه ناتوانێت ناوی خۆی ئاشكرا بكات). لێره‌وه من به مه‌هاباد ده‌ڵێم: له‌سه‌رخۆبه‌هه‌موو، سمێڵ سورێك هه‌مزاغا نییه. زگی تێر ئاگای له هی برسی نییه. جه‌نابت له‌كاتیكدا له‌و په‌ری سه‌ڵته‌نه‌ته‌وه له كوردستان دانیشتویت باشترین، موچه وه‌رده‌گریت و له‌خۆشترین خانوودا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت، مناڵه‌كه‌ت له باشترین قوتابخانه ده‌خوێنێت، چه‌ندین ئیمتیازتان وه‌رگرتوه،به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له‌سه‌ر كوردایه‌تی له ڕۆژان تاڵی و سوێرییه‌كت چێژیبێت، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت، له‌تافی لاوێتیتدا، بۆ ماوه‌یه‌ک له‌زیندان گیرابووی، ئیتر نه ژنێكی تێكۆشه‌ر بوویت له‌شاخ و نه‌چالاکڤانێکی کارامه‌بوویت له‌شار، تا خه‌باتتان كردبێت، ته‌نها به هۆی هه‌ندێ نووسین و قسه‌ی پان و پۆڕه‌وه توانیت خه‌ڵك ده‌سته‌ڕۆ، بكه‌یت گوایه جه‌نابتان پشتگیریی له‌مافی ژنان ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌به‌م شێوه‌یه ناتوانی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك بپارێزیت، به‌ڵام ده‌بێ ڕه‌ش و سپی له‌یه‌ك جیا بكه‌یته‌وه. مه‌رج نییه‌ئه‌وانه‌ی بابه‌ت ده‌نووسن هه‌مویان خه‌ڵكی بێلایه‌ن بن، له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س وه‌ک جه‌نابتان پله‌ی لێپرسراویه‌تی هه‌یه له ناو پارته سیاسیه‌كان، به‌ڵام ناتوانێت وه‌ك و جه‌نابت به‌ره‌هایی بیر‌و بۆچوونه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌ست خوێنه‌ران، هه‌ركاتێك ئاشكرا بێت نانبڕاوی ده‌كه‌ن و له‌ره‌گ و ریشه‌هه‌ڵی ده‌كێشن. تاكه‌مینبه‌رێکی ئازاد که‌ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ماڵپه‌ری كوردستان پۆسته و سه‌لامه‌ت ترین شێوازیش ئه‌وه‌یه به‌ناوێكی خواستراو بێیته سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان پۆست سه‌لماندویه‌تی، كه تاكه سایتی سیاسیه به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ک جه‌نابتان ده‌ستی تێكه‌ڵ نه‌كردوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی مافیا و گه‌نده‌ڵ. هه‌تا ئیستا نه‌مانزانیوه كه‌سێك توانیبێتی نهێنییه‌ك، یان که‌سایه‌تییه‌کی نووسه‌ری ناو ئه‌و سایته‌یان ئاشكرا كردبێت، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵی پچڕابێت، كه‌واته هه‌موو شوێنێك هی ئه‌وه نییه بابه‌تی هه‌ستیاریی لێ بڵاو بكه‌یته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خاوه‌ن سایته‌كان، كه‌سانی بێلایه‌ن نین، بۆیه كارێكی هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ڕیشی خۆت بده‌یته‌ده‌ستیان. بۆ نمونه كه‌سی وا هه‌یه هه‌واڵی زۆر تایبه‌ت و گرنگ ڕه‌وانه ده‌كات بۆ كوردستان پۆست، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌یدایه له نێو ماڵ و نوسینگه‌كانی به‌رز ترین به‌رپرس ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كێیه ئه‌وه به‌بێ شك مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی، چونكه ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و كه‌سه كێیه ئه‌وه كوشتنی مسۆگه‌ره. باشه بۆچی ده‌بێ كه‌سێك خزمه‌تی نیشتیمانه‌كه‌ی خۆی بكات، به كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌مامكدار و ئاست نزمی بزانین؟ مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ده‌توانێت باسی هه‌ندێ كه‌س بكات، كه ئه‌گه‌ر بوختانیان پێ كردبێت، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی كه خوێندومانه‌ته‌وه هیچیان به‌بێ ویژدانی نه‌نووسراون گشتیان ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ژنه‌ی بۆ خوێنه‌ران ڕوون كردۆته‌وه، كه چۆن خه‌ڵكی تری كردۆته په‌یژه به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌واندا خۆی گه‌یاندۆته چه‌قی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئێستا ده‌سته‌كانی ئاشكرا بوون، ئیدی كه‌س باوه‌ڕ به‌قسه فه‌نتازیه‌كانی ناكات، وا بزانم ئه‌ویش پێویستی به‌و كه‌سه‌ئاساییانه‌نه‌ماوه هانی بده‌ن و ده‌ستخۆشی لێبكه‌ن. كاری ئه‌و كه‌وتۆته لای چین و توێژێكی تر، كه كاربه‌ده‌ستی گه‌وره‌ن، پاره‌ی خۆیان ئه‌ده‌ن، مه‌لا له‌مزگه‌وت ده‌ره‌كه‌ن. ئیمڕۆ له كوردستان ته‌نها گوێ له‌وان ده‌گرێت، چی له ژنێكی قوڕبه‌سه‌ر یان پیاوێكی لات بكات، به‌خۆی و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بێنه لای مه‌هاباد خان، گله‌یی خۆیان بكه‌ن، ئه‌ویش بیانكات به‌بابه‌تی ڕۆژ؟ كه‌واته‌به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رستان خۆیان له‌و جۆره كه‌سانه نزیك ناكه‌نه‌وه و نایانه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ڕه‌زایان قوڕستر بێت لای به‌رپرسه‌كان. هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ مه‌هاباد قه‌ره‌داغی هه‌زار ڕه‌حمه‌ت بنێریت بۆ گۆڕه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، كه ئه‌وه‌نه‌وه‌كانی ئه‌ون سه‌دانی وه‌كو ئه‌ویان بردۆته‌وه لای خۆیان داڵده‌یان داون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو چاوه‌شه‌كانی زه‌مانی ده‌ره‌به‌گه‌كان پێیان دا هه‌ڵبه‌ن و به‌یت و بالۆره‌یان به‌سه‌ردا بڵێین، به‌بێگومانیشه‌وه‌ده‌ڵێم: كه‌سیش نییه‌بپرسێت بڵێ: خانمی فێمینیست نووسه‌ره‌كه‌ی ژنان، ئه‌ی ئازادیخوازه‌كه‌ی جاران، بۆچی كاری وا ئاست نزم ده‌كه‌یت؟ تۆ چیت داوه له ماستاو ساردكردنه‌وه؟ خۆ له‌وانه‌شه زۆر له ده‌روێشه‌كانی بنه‌ماڵه ده‌ست خۆشی لێبكه‌ن، ئه‌وانه‌ی وه‌ك هاوارێ بانیخه‌یڵانی، كه هیشتا برینه‌كانی خۆیان ساڕ‌ێژ نه‌كردوه ده‌ستی كردوه به‌ستایش و پاڕانه‌وه‌و تۆبه‌كردن بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و دوعای خێریان بۆ ده‌كات، كه چه‌نده رێزیان لێگرتوه دوای ئه‌وه‌ی كه له ڕیزه‌كانی پارتی به‌فه‌رمانی مه‌كته‌بی سیاسیی ده‌ریان كرد، ئێستا هاتوه داكۆكی له مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ده‌كات هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه، كه‌مه‌هاباد قه‌ره‌داغی كه‌س ناناسێت و شاره‌زای سایته‌كان نییه،زۆر ژنێكی بێده‌سه‌ڵاته و هه‌ندێك خه‌ڵكی پیاوخراپ شتیان له‌سه‌ر نووسیوه‌و ناوناتۆره‌ی ناشیرینیان بۆ هۆنیوه‌ته‌وه، بۆیه هاوار بانیخێڵانی وه‌ك و پیاوێكی به‌هێز ده‌یه‌وێت یارمه‌تی ژنێكی زه‌عیفه‌بدات، یان ئه‌وه‌تا هه‌ردوكیان به‌یه‌ك ده‌ردچووبن بۆیه عه‌تفیان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه، هه‌رچه‌نده مه‌هاباد خان هیچی بۆ پارتی نه‌كردوه و زۆری وه‌رگرتوه، به‌ڵام هاوار بانیخێڵانی زۆری بۆ پارتی كردوه و که‌می لیێان وه‌رگرتوه، تازه‌ش ته‌واو بوو، به ماڵداری كه‌ری ڕه‌نج به‌خه‌سار ده‌بێ مه‌منونی خودا بێت كه نه‌كوژرا و ماڵ و مناڵه‌كه‌ی بێكه‌س نه‌مانه‌وه به‌چاوی خۆشی بینی كه چۆن ئه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر یه‌ك تاڵه‌مو له ژێر ڕكیفی ئه‌وان ده‌ربچیت چۆن له خۆت بێكه‌س تر نادۆزیته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بانیخێڵانی به‌ناوێكی خواستراو هه‌ندێ له‌و كارانه‌ی كه كردویه‌تی ئه‌نجامی بدایه كه له‌سه‌ری سزا دراوه ئه‌وه له‌وانه‌یه‌ئه‌گه‌ر ئاشكرا نه‌بوایه كه‌س له گوڵ کاڵتری پێ نه‌ده‌گوت. بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی هه‌ر هه‌نده پشتیان له‌كه‌سێك كرد، ئه‌گه‌ر كوڕی مه‌لا مسته‌فاش بێت، ئاوڕی لێناده‌نه‌وه، ئه‌وه چه‌ندین كه‌سی نزیكی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی په‌راوێزکراون، كه‌س ناوێرێت باسیسیان بكات، جا كه‌سێكی به‌دبه‌ختی وه‌ك هاوار بانیخێڵانی ژیانی خۆی له پێناو رێچكۆڵه‌كه‌ی بارزانی ته‌رخان كردوه له‌و كاته ناسكه وه‌ختی دابه‌شكردنی پاداشت و خێر‌و بێری كوردستانه‌ئه‌ویان به‌م شێوه‌یه‌ده‌ركردوه، ئایا‌ده‌بێ چه‌نده كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌یی هه‌بێت له سه‌ر كاك هاوار؟ خوا قوه‌تی بدات. من له كوردستان پۆسته‌وه هه‌واڵی ده‌ركردنیم زانی، كه هه‌ڤاڵێكی خۆی به‌ناوێكی خواستراو ئه‌و شته‌ی بڵاوكرده‌وه، ئێستا جه‌نابی كاك هاوار دژی ئه‌و جۆره نووسینانه‌یه، ك ه‌به‌م شێوه‌یه ده‌نوسرێن، ده‌با ئه‌و هاوڕێ دڵسۆزه‌ت ناوی خۆی بنووسیبایه ئێستا ده‌مانبینی حاڵی چلۆن ده‌بوو؟ خاتو مه‌هاباد هه‌مولایه‌كمان ده‌زانین جه‌نابت پێش ئه‌وه‌ی بگه‌رێیته‌وه بۆ سه‌ر سفره‌كه‌ی ئه‌وان و نمه‌كیان بكه‌یت، به‌ده‌یان جار هێرشت كردۆته سه‌ریان به هۆكاری جیا جیا، به‌تایبه‌تی به ناوی داكۆكیكردن له ئافره‌تان، به‌ڵام كاتێك كه لامپای سه‌وزیان بۆ داگیرساندیت، وه‌كو حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن لیبوردنی تایبه‌تیت بۆ ده‌رچو یه‌كسه‌ر خۆت گه‌یانده لای نێچیروان به‌رزانی، ئه‌ویش به‌گه‌رمی پێشوازی لێ‌كردیت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوا ڕسوات بكات، هه‌رچی به درێژی ژیانتان بنیاتیت ناوه، نێچیر بۆی كردیت به‌خاڵی سفر، تاكو هیچ ریزێكتان لای كه‌س نه‌مێنێت و بكه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه! خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌ڵێن: ئایا ئه‌و ژنه ئه‌و مه‌هاباد قه‌ره‌داغیه‌كه‌ی جارانه كه‌دژی ده‌سه‌ڵات بوو، هه‌ر ده‌م له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كاندا وه‌كو جه‌ندرمه‌ی زه‌مانی عوسمانلیه‌كان له سه‌ر مافی ژنان چه‌كی خستبوه سه‌رشانی هێرشی ده‌كرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت و پارته‌كانی باشور؟ باشه‌داده مه‌هاباد سوێندت ئه‌ده‌م به‌و شته‌ی كه لات پیرۆزه‌له‌وه‌ته‌ی گه‌راویته‌وه باوه‌شی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چه‌ند بابه‌تی دژ به ئه‌وان نوسیوته‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌شه‌كوژی و سوكایه‌تیه‌ی به‌ژنان ده‌كرێت له كوردستان له‌ژێر سێبه‌ری بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی؟ من باسی ئه‌وه ناكه‌م، باسی ژنانت كردبێت باسی ئه‌وه ده‌كه‌م ڕه‌خنه‌ی توند وه‌كو جاری جاران ئایا ئه‌و جورئه‌ته‌ی پێشوت ماوه؟ هه‌ڵبه‌ته نه‌تماوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ری چاویان گرتوویت به‌و هه‌موو شتانه‌ی كه پێی سودمه‌ند بویت، بۆیه ده‌سته‌كانت پێنوس ناگرێت چۆن ماڵی خۆت تێكه‌ده‌یت بۆ ڕه‌ش و ڕووتانی كوردستان و ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینییه له ده‌ستی خۆت ئه‌ده‌یت؟ به‌ڵکو هه‌تا بتوانیت پارێزگاری لێ ده‌كه‌یت. خه‌ڵكی كوردستان سه‌ریان لێشیواوه، به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو سه‌نگه‌ر گۆڕینه خێرایانه‌ی كه‌سانی به‌ناو ڕووناک‌بیری وه‌كو جه‌نابت و هاوتاكانتان، که‌كردوتانه به پیشه‌ی خۆتان به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كانتان. من پرسیارێك ئاراسته‌ی داده ده‌كه‌م: ئایا بۆچی تۆش به‌ڕاستی قسه ناكه‌یت؟ بۆچی وا له خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نیت، گوایه كه‌سێكی تر دیمانه‌ی له‌گه‌ڵتان ئه‌نجامداوه دوای مشت و مرێكی زۆر ئینجا جه‌نابت ڕازی بویته و ئاستی خۆت هێناوه‌ته خوار بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه بده‌یته‌وه، كه به‌ناوی خواستراوه‌وه، له‌سه‌رتان ده‌نووسن یان ره‌خنه‌تان لێ ده‌گرن؟ بۆچی ڕۆژانه بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌نووسیت، به‌ڵام بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌سانی تر په‌نا ده‌به‌یته به‌ر خه‌ڵكی تر، بێن دیمانه‌ت له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟ ئایا به‌م جۆره ڕه‌فتارانه خه‌ڵك به‌رز ده‌بێته‌وه، یان ڕاسته‌وخۆ بۆچوون و وه‌ڵامه‌كانت بڵاو بكردایه‌ته‌وه؟ئایا تۆ هێنده خۆت به كه‌سێكی ئاست به‌رز ده‌زانیت یان ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له ئه‌ته‌كێته‌كانی تازه، كه فیری بویته‌و له سه‌رانی ده‌سه‌ڵات ئه‌و خووه‌ت گرتووه، هانات بردۆته به‌ر كه‌سانی تر بێن دیمانه‌ت له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ن، تاكو بڵێن مه‌هاباد قه‌ره‌داغی بێزی نایه‌ت ڕاسته‌وخۆ ده‌م ده‌مانێ بكات؟ مه‌هاباد خان تۆ خۆت كه‌سێكی ته‌ماعكاری پله و پایه سه‌ری لیشیواندویت، وه‌كو شێت و هار ده‌ست بۆ هه‌موو كوون و كه‌له‌به‌رێك دریژ ده‌كه‌یت، خه‌ڵكانێك كه تۆ ئه‌ناسن خوازیاری ئه‌وه‌ن، له‌وه زیاتر عه‌قڵی خۆتان بزر نه‌كه‌ن، به خاتری ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له رۆژان كارێكی باشتان كردبێت و هه‌ندێ كه‌س هه‌بن وه‌كو خۆت وته‌نی ده‌ستخۆشیان لێكردبیت، با ئه‌و كه‌سانه هه‌ناسه‌سارد نه‌بن و په‌شیمان ببنه‌وه، كه گوێیان له‌قسه‌كانت گرتووه، یان نووسینه‌كانتیان خوێندۆته‌وه. تۆ باسی ئه‌وه ده‌كه‌یت گوایه خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی كوردستان پۆست، كێشه‌ی شه‌خسی له‌گه‌ڵ جه‌نابتاندا هه‌یه كه پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر هاتونه‌ته ماڵه‌كه‌ت و داوایان لێكردوویت پشتگیریان لێبكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پارتێكی نوی دابمه‌زرینن، دیاره تۆش ڕه‌فزت كردۆته‌وه! باشه ئه‌گه‌ر ڕاسته بۆ ڕه‌فزت کرد و دوایی چوویته‌وه‌بۆ هه‌ولێر؟ ئایا ئه‌مه‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌نییه، که‌تۆ چڵه‌خۆریی و خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵییت پێ باشتر بووه، وه‌ک له‌وه‌ی کار له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆندا بکه‌یت؟ ئه‌مه‌مانای وایه‌که‌تۆ هه‌ر له‌و کاته‌وه‌که‌سێکی ڕاستگۆ نه‌بووین، هه‌رچییه‌ک ئه‌و کاتانه‌نووسیوته، هه‌مووی درۆ بوون و سه‌ودا و مامه‌له‌ت پێوه‌کردوون. باشه‌وه‌کو باسی ده‌که‌یت، ئه‌ی تۆ بڵێی دوای ئه‌وه‌ی، كه تۆ ده‌ستی یارمه‌تیت بۆ درێژ نه‌كردون، ئه‌وان په‌كیان كه‌وتبێت و نه‌یانتوانیبێت حیزبه‌كه دروست بكه‌ن؟ تۆ بڵێی نێچیروان به‌رزانی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی زانیبێت بۆیه ئاوا ماوه‌یه‌ك گرنگیان پێدایت وه‌كو پاداشتێك دوایی كه زانیان ته‌واو ئێكسپایه‌ر بوویت، كاركه‌ناریان كردیت؟ ده‌بێ ئه‌وه‌تان له‌بیر نه‌چێت نووسین به‌ناوی خواستراو، مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، من باسی كه‌سێك ناكه‌م كه له ژێر په‌رده‌وه جنێوی ناشیرین به‌خه‌ڵك ده‌دات، یان ناوناتۆره‌ی ناشایسته بۆ هه‌ندێ كه‌س ده‌دۆزنه‌وه. من مه‌به‌ستم ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌ستیان داوه‌ته پێنوس، وه‌كو ئۆپۆزسیۆنێك كار ده‌كه‌ن دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی دز و گه‌نده‌ڵ و پیاوكوژه‌كان. ئه‌وانه‌ی دكتۆر ستاریان كوشت و سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یان شه‌هید كرد، ویستیان ئه‌حمه‌د میره تێرۆر بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی هه‌تا ئیستا سووكایه‌تیان به ده‌یان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كردوه و خستویاننه‌ته به‌ندیخانه له سه‌ر نووسینی بابه‌تێك، كه به‌دڵیان نه‌بووه. ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسن له كوشتنی ده‌یان ژنی كورد له باشووری كوردستان، ئه‌و ژنانه‌ی كه چه‌ندین كه‌سی وه‌كو جه‌نابتان له‌سه‌ر حیسابی به‌دبه‌ختی ئه‌وانه، له‌نموونه‌ی خۆتان، سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به‌مه‌رامه شه‌خسیه‌كانیان، به‌ڵێ ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌سێك به‌ناوی خۆیه‌وه شت بنووسێت ئه‌وه ده‌بێ به‌ندیخانه‌كان ته‌ژی بكرێن له نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، یان وه‌كو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ستافی كوردستان پۆست، ده‌بێ كوردستان له خۆیان حه‌رام بكه‌ن، له ترسی فیرعه‌ونه‌كانی سه‌رده‌م، هه‌ڵبه‌ته ئیستاكانه‌ش شه‌و و ڕۆژ سیخوڕه‌كانیان گارداوه، هه‌ركه‌سێك كه بابه‌تێك ده‌نووسێت، یان له پاڵتاك قسه ده‌كات ناوه‌كانیان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه بیانگرن به‌ده‌ردی كه‌سانی تریان به‌رن، كه له‌وه‌پێش تووشی داوی ئه‌و بێویژدانانه بوونه. مه‌هاباد خان تۆ ئیستا له سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵات دایت، هه‌رچه‌نده ده‌ركراویت له سه‌ر پله و پایه‌ی جارانت نه‌ماویت، به‌ڵام خزمه‌تێكی باشیان ده‌كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بتگه‌رێننه‌وه سه‌ر پله و پایه‌ی به‌رز، كه هه‌رده‌م خه‌ونی پێوه‌ده‌بینیت، كه‌واته ده‌بێ به‌وه‌ش ڕازی بیت، ڕه‌خنه‌ت لێبگیرێت، وه‌كو كه‌سانی ناو ده‌سه‌ڵات ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵدا بكرێت، نابی هیچ گله‌یی له‌كه‌س بكه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆش بێریزی به‌خه‌ڵك ده‌كه‌یت، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بیت، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتی ئه‌وانیش بێریزیت پێبكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده‌من هه‌تا ئیستا له سنوری دابونه‌ریتی كوردانه‌ی خۆمان ده‌رنه‌چووم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای من، ژنی كورد پیرۆزیی خۆی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ ژن ئه‌و پیرۆزیه‌یان نه‌هێشتۆته‌وه، به‌ڵام وه‌كو نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و مۆڕاڵیی، ده‌بێ ئێمه كاتێك كه ئاخافتنه‌كانمان ئاراسته‌ی ژنێك ده‌كه‌ین، پێویسته ئاگاداربین هه‌رچه‌نده جه‌نابتان هیچتان تیانه‌هێشتۆته‌وه سوكایه‌تیتان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌كردوه، كه راسته‌وخۆ به‌ناوی خۆیان نووسینه‌كانیان بڵاو ناكه‌نه‌وه. له‌كۆتایی داوای لیبوردن له خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر نووسینهكه‌م هه‌ندێك توڕه‌یی پێوه‌دیار بێت، ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ قسه‌كانی مه‌هاباد خان، كه زۆر به بێ منه‌ت و به‌راشكاوانه به‌بێ هیچ گوێدان به برینداركردنی هه‌ستی خه‌ڵكانێكی زۆر، كه به‌ناوی خواستراوه‌وه ڕه‌خنه‌ده‌گرن و شت ده‌نووسن، به‌و نووسینانه‌ده‌ست ده‌خه‌نه سه‌ر برینه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ژار و لێقه‌وماوی كوردستان، داكۆكی له سه‌روه‌ت و سامانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌كه‌ن و ده‌مامکی دزیی و تاڵانچیه‌تی به‌رپرسه‌كان داده‌ماڵن، ئه‌وانه‌ی به پاره‌ی خه‌ڵك خۆیان پێگه‌یاندوه و هه‌ریه‌كه‌یان ئیستا به ملیۆنان دۆلاریان كۆكردۆته‌وه، كه‌چی خه‌ڵكی واش هه‌یه پاره‌ی نییه مناڵه نه‌خۆشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ك ڕۆژانه ده‌بینین له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی خۆیان به‌ده‌یان خانه‌واده‌ی هه‌ژار و نه‌خۆش نیشان ده‌ده‌ن، داوا له خێرخوازان ده‌كه‌ن پاره و یارمه‌تیان بۆ كۆبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك حكومه‌ت وه‌زعی ئابوریی زۆر خراپ بێت، وه‌كو سۆماڵیایان به‌سه‌ر هاتبێت، باشه ئه‌وه سوكایه‌تیكردن نییه، به‌م گه‌له به‌سته‌زمانه، که‌به‌هه‌زاران كه‌سی مل قه‌وی دینن بۆ كوردستان پاره‌یان پی ئه‌ده‌ن، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان نییه نه‌خۆشه بێده‌رامه‌ته‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ سه‌رنجی کوردستانپۆست: زۆر سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزه ده‌که‌ین، که ئاگادارییکردینه‌وه له‌و قسانه‌ی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، ئێمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، وه‌ڵامی ئه‌و خانمه بده‌ینه‌وه، سه‌رنجی خۆمان سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی که کردوویه‌تیی، هه‌ندێک شتی بیربخه‌ینه‌وه.
1196 جار بینراوه
|
|
|
|