گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

له‌بەڕێوەبەرایه‌تى بەدواداچوونى توندوتیژى دژى ژنان بۆ / سەرجەم كەناڵەكانى راگەیاندن

image

November 11,2008

  دواى ئەوەى بەڕێوەبەرایەتیمان بەدواداچوونى وردى بۆ تاوانى كوشتنى (نەزاهەت عومەر مەحمود)، كرد كە لەشارۆچكەى حاجیاواى سەر بەقەزاى رانیە كوژرا رۆژى (3/11/2008) بەهاوكارى هێزەكانى پۆلیسى فریاكەوتن و ئاسایشى سلێمانى دوو تۆمەتباریان دەستگیركران، بەمەبەستى دۆزینەوەو دەستگیركردنى تۆمەتبارانى ترى ئەم تاوانە بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوام بوو لە بەدواداچوون و هەوڵەكانى هەر بۆیە رۆژى (10/11/2008) لەرێگەى نوسینگەى رانیەى بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بەهاوكارى چەند كەسایەتییەكى دیارى ناوچەكە تۆمەتبارى سێیەم خۆى تەسلیم بە بنكەى پۆلیسى حاجیاوا كرد كە بەپێى ماددەى (406) لەیاساى سزادانى عێراقى تۆمەتبارە.
 بەم پێیە لە كۆى چوار تۆمەتبارى تاوانى كوشتنى (نەزاهەت)، سىَ تۆمەتباریان دەستگیركراون و لەهەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ گرتنى تۆمەتبارى چوارەم و هەموو ئەو كەسانەى تۆمەتبارن و ئەوانەش كە لەداهاتوودا تۆمەتبار دەبن بە ئەنجامدانى توندوتیژى دژى دژنان.
  لەگەڵ ڕێزدا
 بەڕێوەبەرى  بەدواداچوونى توندوتیژى دژى ژنان


211 جار بینراوه‌