ده‌ستپێک : ڕیپۆرتاژ : کوردستانپۆست دوو پرسیار له هه‌ریه‌که له فاروق ره‌فیق و نه‌زه‌ند خان ده‌کات؟
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
کوردستانپۆست دوو پرسیار له هه‌ریه‌که له فاروق ره‌فیق و نه‌زه‌ند خان ده‌کات؟

November 11,2008 کوردستانپۆست: 1- فاروق ره‌فیق به‌رنامه‌یه‌کی له ته‌له‌فزیۆنی بنه‌ماڵه‌ی رووزه‌ردی خیانه‌تکار و تاڵانچی KTV هه‌بوو یان هه‌یه زۆر ئاگادار نین. به‌رنامه‌که به ناوی (فه‌لسه‌فه و ژیان) خۆی وه‌ک فه‌یله‌سوفێکی ئاخر زه‌مان هه‌ڵده‌خست. ئه‌و فاروق ره‌فیقه ده‌زگایه‌کی هه‌یه به نێوی (خانه‌ی حیکمه‌ت) له هه‌ولێر مانگانه 10 ملیۆن دینار له بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکار وه‌رده‌گرێ، دوو پرسیاره‌که‌مان له جه‌نابی فه‌یله‌سوف ئه‌مانه‌ن: پرسیاری یه‌که‌م: مانگانه له‌م پاره‌یه چه‌ندی بۆ بزاڤی رۆشه‌نبیریی و حیکمه‌ت خه‌رج ده‌که‌یت و چه‌ندیش بۆ خۆت لا ئه‌ده‌یت؟ ئێمه ده‌زانین ، به‌ڵام پێمانخۆشه له به‌رێزتانی ببیسین. پرسیاری دووه‌م: کێ ده‌وامت له گه‌ڵدا ده‌کات له خانه‌که‌تدا و کێ به‌رپرسی داراییه؟ ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌زانین، به‌ڵام دیسان حه‌ز ده‌که‌ین جه‌نابت به راستیی و ره‌وانی پێمان بڵییت. 2- نه‌زه‌ند خان تۆش وه‌ک فێمینێستیکی درۆینه نه‌تان توانی، خۆتان بگرن و دوور له خواردنی نانی منداڵه بێنازه‌کانی کوردستان ژیانی پڕ له که‌رامه‌ت به‌سه‌ر به‌رن، ئێوه هاتن ده‌ستێکتان تێکه‌ل به ده‌ستی بکوژانی سۆرانی مامه‌حه‌مه کرد و ده‌سته‌که‌ی ترتان خسته ناو ده‌ستی چه‌ته‌کانی سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، خۆتان و مێژووی خۆتان بۆ دۆلار چه‌په‌ڵ کرد و کارێکی واتان کرد تا بمێنیت، خه‌ڵکی کوردستان تف و نه‌فره‌تتان لێبکات. زۆر پیرۆز ده‌بوو کاتێک ئه‌و ده‌ڵاڵه‌ی که بۆ خۆمان ده‌یناسین، داواکه‌ی بۆ تۆ ره‌تبکرابایه‌وه و پیووتبایه: من خۆم نافرۆشم و ده‌ست ناخه‌مه نێوده‌ستی تاڵانکارانی خاک و قووتی خه‌ڵکی برسی کوردستان، به‌ڵام حه‌یف له بڕی هه‌موو ئه‌وانه هاتی و خۆت هاویشته نێو باوه‌شی گه‌نده‌ڵکار و خیانه‌تکاران،خۆت له‌وه‌ش زیاتر فرۆشت ئه‌گه‌ر مێژوویه‌کی که‌مێک به که‌رامه‌تتان هه‌بوو، ئه‌ویشتان دۆراند. .پرسیاره‌که‌مان بۆ تۆ دووانه ، به‌ڵام تکایه وه‌ڵاممان بده‌وه، چونکه بۆ تۆش وه‌ڵامه‌کانی تۆش ده‌زانین، به‌و هیوایه کارێکی وا بکه‌یت به راستی دوور له چه‌واشه‌کاریی وه‌ڵاممان بده‌ره‌وه: پرسیاری یه‌که‌م: تاوه‌کو ئێستا بای چه‌ند بلیتی هاتوچۆت له فه‌ره‌نساوه بۆ کوردستان و به پێچه‌وانه‌وه‌شه له بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ کڕدراوه؟ تکایه له گه‌ڵ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره پێشمان بڵی: ئه‌و ڤێلایه‌ی که تازه له ده‌ره‌وه‌ی پاریس کڕیوتانه به چه‌ند کڕدراوه و رووبه‌ره‌که‌ی چه‌نده؟ پرسیاری دووه‌م: ده‌ڵاڵه‌که‌ت ئێمه ده‌یناسین کێیه، ده‌شزانین کوردفرۆش و خیانه‌تکار و جاسوسی به‌ینه‌لمیله‌لییه ،پرسیاره‌که‌مان ئه‌وه‌یه له بڕی ماندووبوونی ئه‌وه‌ی که تۆی خستۆته به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تکار چه‌ندی وه‌رگرتووه و ناوه‌که‌یشمان پێبڵێ؟
قسه‌یه‌کی خۆش هه‌یه با بۆتی باس بکه‌یه‌ن: مه‌سعود له دوای 31 ره‌شی ئاب، 15 هه‌زار دینار بۆ ریکڵام به یه‌کێکدا بۆ حه‌یرانبێژ حه‌سه‌ن سیساوه‌یی ده‌نێرێ، به ماوه‌یه‌ک دوای پاره وه‌رگرتنه‌که، سیساوه‌یی له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ڵێت: سوپاسی کاک مه‌سعود ده‌که‌م بۆ ناردنی ئه‌و 7000 دیناره!. مه‌سعودیش دوای بیستنی دیمانه‌که، که ده‌زانێت له بری 15 هه‌زاره‌که، 7 هه‌زاری به‌ده‌ست ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌یشتووه،8 هه‌زاری ئه‌و که‌سه خواردوویه‌تی که پاره‌که‌ی بۆ بردووه، بۆ ئه‌مه لێپێچینه‌وه له سه‌ر دزییه‌که، ناکات، پێی ئاسایی ده‌بێت، دیاره نه‌نواندنی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک له دژی پاره نێره‌ره‌که، کارکردنیه‌تی به فه‌لسه‌فه‌ی "هه‌موومان هه‌ر دزین"، دوای ئه‌وه مه‌سه‌له‌که داخرا!. ره‌نگه ئه‌و فیلمه بۆ تۆ و ده‌ڵاڵه‌که‌ت دووباره بووبێته‌وه، تکایه وریابه!. بزانه مه‌به‌ستمان له چییه. به‌ڵام بزانه ئه‌و کاره‌ی که تۆ به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌ت و به‌رامبه‌ر به ژنی کورد کردووه، تازه ناسردڕیته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه خاله‌ی ڕوومه‌تدا ده‌بێت بیبیته ژێر گڵه‌وه.
2810 جار بینراوه
|
|
|
|