مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
پژاك ره تیده كاته‌وه شه ڕی دژی ئێران راگرتبێ

November 11,2008 رێنێسانس نیوز؛ پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی راگرتنی شه‌ر دژی ئێران له‌لایه‌ن په‌ژاكه‌وه له‌هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن بڵاو بویه‌وه، په‌ژاك هه‌واڵه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ده‌ستبه‌رداری خه‌باتی چه‌کداری نابین. له‌مباره‌وه نوێنه‌رێكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان له‌ئه‌وروپا له‌لێدوانێكیدا به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاندوه كه‌هه‌واڵی راگرتنی شه‌ر له‌لایه‌ن پارته‌كه‌یانه‌وه، چه‌واشه كراوه و په‌ژاك شه‌ڕی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی ئێران نه‌وه‌ستاندوه. ئه‌و نوێنه‌ره‌ی په‌ژاك رونی كرده‌وه شه‌ر دژی ئێران رانه‌گیراوه و راشیگه‌یاند؛ زۆربه‌ی لاوانی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه دێنه ناو ریزه‌كانی پژاكه‌وه، ده‌نێردرێنه ناو رێزه‌كانی هێزی پاراستنی گه‌ل تا له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی سوپای توركیادا بجه‌نگن. هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، هه‌رێمی پاراستنی میدیا له‌ده‌ستی په‌كه‌كه‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌رێمه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رده‌وام بۆردمان ده‌كرێت‌و تا ئێستا نزیكه‌ی 12 گه‌رێلای پژاك به‌و بۆردومانانه‌ی سوپای توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌واڵی راگرتنی شه‌ر له‌میدیاكانی سه‌ر به‌ئێرانیشدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی (عه‌سر ئیران) كه‌ناڵی ''پرێس تی ڤی'' كه نزیكه له‌ئێران بڵاویكردۆته‌وه كه''په‌ژاك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات گشت چالاكییه‌كانی له‌ئێران راگرتوه و له‌مه‌و به‌دوا دژی سوپای توركیا ده‌جه‌نگێت.'
288 جار بینراوه
|
|
|
|