ده‌ستپێک : هه‌واڵ : خولێکی به‌هێزکردن بۆکۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌نوس ده‌کرێته‌وه
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
خولێکی به‌هێزکردن بۆکۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌نوس ده‌کرێته‌وه

November 11,2008 ناوه‌ندی ئاینده بۆپرسه‌کانی گه‌نج، خولیکی شه‌ش رۆژه‌ی بۆژماره‌یه‌ک له‌ڕۆژنامه‌نوسانی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی شاری هه‌ولێر کرده‌وه. خوله‌که به‌مه‌بستی به‌هێزتر کردن و زیاتر ئاشنکاردنی ڕۆژنامه‌وانان به ئه‌داو ته‌کنیکی نوێی کاری ڕۆژنماه‌وانی بوو، زیاتر له‌بیست ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگا ڕاگه‌یانراوه‌کانی شاری هه‌ولێر به‌بینراو وبیسراو خوێنراو به‌شداریان تێدا کرد ، بۆماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ و له‌کۆتاییدا بڕوانامه‌ی به‌شداربونیان له‌خوله‌که پێ به‌خشرا. جێی ئاماژه‌یه له‌خوله‌که‌دا چه‌ندین بابه‌به‌تی گرنگی تایبه‌تمه‌ند به‌بواری ڕۆژنامه‌نوسی باسکران له‌وانه " بنه‌ما ره‌وشتیه‌کانی ڕۆژنامه‌نوسی، چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت و دیدار، ڕاگه‌یاندنی ئامانج دار، بنه‌ماکانی هه‌واڵ و چیرۆکه هه‌واڵ و چۆنیه‌تی کارکردنی فۆتۆیی ڕۆژنامه‌وانی" که‌مامۆستایانی پسپۆر‌و ئه‌زموندار له‌و بواره وانه‌کانیان ده‌وته‌وه. ناوه‌ندی ئاینده بۆپرسه‌کانی گه‌نج ناوه‌ندێکی گه‌نجانه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌چوار چێوه‌ی کاری خۆبه‌خشی کار له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی گه‌نج ده‌کات و ئۆفیسی سه‌ره‌کی له‌هه‌ولێره.
202 جار بینراوه
|
|
|
|