ده‌ستپێک : هه‌واڵ : کوردستانپۆست تاڵانییه‌کی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیا ئاشکرا ده‌کا!.
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
کوردستانپۆست تاڵانییه‌کی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیا ئاشکرا ده‌کا!.

November 10,2008 سه‌رچاوه‌یه‌ک له ناوچه‌ی دوبز و سه‌رگه‌ڕان بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد که مافیاکانی ده‌سه‌لات به شه‌و ده‌که‌ونه دزینی نه‌وتی خاوی ناوچه‌ی ساره‌لو و سه‌رگه‌ڕان تا ده‌گاته ناوجه‌کانی خورماله ومه‌لاقه‌ره و به هۆی ژماره‌یه‌کی زۆر له تانکه‌ری گه‌وره که ژماره‌یان شه‌وانه خۆی له 100 تانکه‌ر ده‌دا نه‌وته‌که ده‌گوازنه‌وه‌و، ده‌بردرێ بۆ سه‌ر مه‌رزی باشماخ بۆ ئاودیو کردن و فرۆشتنه‌وه‌ی به ئێران به نرخێکی زۆر که‌م. سه‌رچاوه‌که دڵنیا نه‌بوو له‌وه‌ی ئایا ئه‌و نه‌وته له کونکردنی بۆڕییه‌کانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته یا کۆنتڕۆڵی بیره نه‌وته‌کانی ئه‌و ناوچانه‌یان کردووه بۆ خۆیان به ئازادی ده‌یبه‌ن ؟! . جێگای باسه پێشتر کوردستانپۆست له نیوه‌ی یه‌که‌می ئیمساڵ تاڵانکردن و هه‌رزانفرۆشکردنی نه‌وتی خاوی کوردستانی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مافیاوه بۆ دنیا ئاشکراکرد ، تا وای لێهات نه‌ک ته‌نها راگه‌یاندنه‌کانی کوردی و ناوچه‌که باسیان له‌م بابه‌ته کرد به‌ڵکو چه‌نه‌ها راگه‌یاندنی جیهانی و ئه‌مریکیش باسی لێوه‌کرد و کاریگه‌ری زۆری دانا له سه‌ر ناساندنی ده‌سه‌ڵاتی مافیایی له کوردستان که ئیمرۆ له لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌وه حوکمڕانی ده‌کرێت .
3071 جار بینراوه
|
|
|
|