ده‌ستپێک : هه‌واڵ : فازیل میرانی به‌شێک له گفتۆگۆکانی له گه‌ڵ مالیکی ده‌درکێنێ!.
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
فازیل میرانی به‌شێک له گفتۆگۆکانی له گه‌ڵ مالیکی ده‌درکێنێ!.

November 10,2008 هاوار بارزانی - مه‌کته‌بی سیاسی پ‌د‌ک: سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر نزیک له فازیل میرانی رایگه‌یاند : له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و فازیل میرانی که له گه‌ڵ مالیکی له‌سه‌ر کێشه‌ی قه‌ره‌ته‌په له به‌غدا ئه‌نجامیاندا . مالیکی له پێگه‌یه‌کی به هێزه‌وه قسه‌ی له گه‌ڵدا کردوون و ره‌خنه‌ی توندی له هه‌ردولا گرتبوو و پێیووتبوون: سه‌یره ئێوه نه‌تانتوانی دڵی ئه‌و خه‌ڵکه له‌و ناوچانه بۆلای خۆتان رابکێشن و کارێکی واتان کردووه ئێستا کورده‌کانی ئه‌و ناوچانه رقی زۆری لێتان ده‌بێته‌وه و ئێوه‌ی ناوێت ..سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی دایه ووتی: مالیکی زۆر به توندی پێیووتوون ئێمه ئاگادارین ئه‌و 17% وه‌ری ده‌گرن به شه‌فافیه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکی خۆتان ته‌وزیعی ناکه‌ن و خۆتانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن .ئێوه ده‌تانه‌وێت حکومه‌تێکی ناوه‌ندی لاواز هه‌بێت ،کار‌و کاسبی پاره کۆکردنه‌وه بێت و دواتر بۆتان ره‌وانه بکات .ئێوه ده‌تانه‌وێت ئه‌م حکومه‌ته ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شی نه‌بێت لێتان بپرسێته‌وه که چۆن چۆنی ئه‌و بوودجه خه‌یاڵییه خه‌رج ده‌که‌ن. فازیل میرانی لای ئه‌و سه‌رچاوه درکاندبووی که کۆسره‌ت ره‌سوڵ هیچ وه‌ڵامێکی بۆ ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تانه نه‌بوو ، ناچار من به وه‌ڵام هاتم ووتم: گه‌نده‌ڵی له هه‌موو شوێنێک له عێراقدا هه‌یه ، ئێمه ئه‌و پاره‌یه وه‌ریده‌گرین له ناوه‌ند هه‌مووی ده‌که‌ین به پڕۆژه بۆ خه‌ڵکی کوردستان!. فازیل بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی درکاند که له نێو قسه‌کاندا ، مالیکی رووی له کۆسره‌ت کردبوو و پێی ووتبوو: نازانم 5 ملیۆنه‌که‌ت به‌ده‌ست گه‌یشت یا نا؟. کۆسره‌تێس له وه‌ڵامدا ووتبووی : نعم . فازیل به سه‌رچاوه‌که‌ی ووت: کاتێ ئه‌وه‌م بیست زۆر ته‌نگاو بووم ، بۆیه له کۆتایی دانیشتنه‌که به مالیکیم ووت: راسپارده‌یه‌کی سه‌رۆک بارزانی هه‌یه ده‌مه‌وێت به ته‌نیا پێت بڵیم. ئه‌ویش بۆ ژوورێکی دیکه‌ی بردم له‌وێدا پێمووت: راسپارده و شتی وا نه‌بوو به‌ڵکو ویستم بزانم ئه‌و 5 ملێۆنه چییه داوته به کۆسره‌ت؟ .له وه‌ڵامدا ووتی : پڕۆژه‌یه‌کی هه‌یه ده‌یه‌وێ بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان جێبه‌جێی بکات.
3618 جار بینراوه
|
|
|
|