مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
خۆ كفر نابێت ئەگەر یەكگرتوویەكیش گەندەڵ بێت

November 10,2008
عادل چەرمەگایى:
زۆرن ئەوانەى لە ژێر ناوى پیرۆزى ئیسلامدا , خۆیان حەشار داوە ,زۆرن ئەوانەى بە ڕیشێك خەڵك لە خشتە دەبەن , زۆرن ئەو شەڕواڵ كورت و ئەقڵ كورتانەى ئایینى ئیسلامیان كردۆتە خێمەیەك بۆ بەدى هێنانى مەرامە گڵاوەكانیان ,ئەم هەرێمەى ئێمەش بىَ بەش نیە لەم جۆرە مرۆڤە ئەقڵ كورتانەى لە ژێر ناوى بەرگرى كردن لە ئیسلام و ژیانەوەى ناوى ئیسلام دا خەریكى قۆڵ بڕین و لە خشتە بردنى خەڵكن , ئەمانە لەبەر ئەوەى پلەیەك لە خوا نزیكترن نابێت ئەم جۆرە كارانە بكەن بەڵام بە خوا ئەمانە لە وانى تر خراپ تر و بەدناو ترن , ئەگەر بە ژیانى هەریەكە لەمانە دا شۆڕبینەوە ئەوا هیچیان لەو لێپرسراوانەى تر كەمتر نیە كە دەم و دەستیان ناوەتە خوێنى خەڵك , ئەمانە شوكور بۆ خوا هیچ نین ئەگینا ئەگەر شت بونایە واوەیلا بە حاڵمان ئەبوایە یەكى شمشێرێك و قەڵغانێكمان بەردەوام پێ بوایەلە ترسى ئەم ئەبو جەهلانە , وەكو بىَ كەس ئەڵىَ كاكە خوا ئیشى نابەجىَ ناكات تا كێو نەبینىَ بەفرى تىَ ناكات , ئەمانەش هەرچەندە بە حساب بۆ خوا ئیش ئەكەن بەڵام خوا هیدایەتیان نادات ببنە شت , ئەگینا هیچیان لە عومەر ى خەتاب و عومەر فەتاح كەمتر نەئەبوو , هیچیان لە على كوڕى ئەبو تالیب و مەسعودى مەلا مستەفا بارزانى كەمتر نەئەبوو , یان لە معاویە و جەلال تاڵەبانى كەمتر نەئەبوو , با بێینەوە ناو باسەكە , ئەم ئەندام پەرلەمانەى ناوى ((عوسمان ئەحمەد حمد ئەمینە )) و خاوەنى ئەو وێنەیەى سەرەوەیە , كادرێكى باڵاى یەكگرتووى ئیسلامیە , ئێستاش ئەندامى ئەو پەرلەمانە خەوتوەى خۆمانە , ئەو پەرلەمانەى نمونەى كەمە لە جیهاندا , ئەو پەرلەمانەى جگەرە كێشانى قەدەغە كرد بەڵام لە تەنیشت ژوورەكەى سەرۆكى پەرلەمانەوە جگەرە ئەكێشرىَ , جا ئەوە پەرلەمان بێت ئەبێت ئەندامە داماوەكانى چۆن بن , ئەم ئەندام پەرلەمانەى یەكگرتوو كە لە دانیشتنەكانى ناو پەرلەماندا بەو ئایەت و حەدیسانەى خۆى و حیزبەكەى بڕوایان پێیەتى ئەندامەكانى تر و خەڵك كافر دەكات و شەهادەى كافر بوون ئەداتە دەستیان و جوازى جەهەنەمیشیان بۆ دەر ئەكات مانگێك موچەكەى پەرلەمانى وەرئەگرىَ , بەڵام لیستى موچەكە ئیمزا ناكات پاش ماوەیەكى تر ئەچێتەوە بۆ موچەكەى , هەزار خوا و تەڵاق ئەخوات كە موچەكەى وەرنەگرتوە , بێنە و بەردەكەى زۆر بەو فەرمانبەرە داماوانە ئەكات , بە دز حسابیان ئەكات , تا لە دوایدا ئەو موچەیەى كە وەرى گرتوە , ئەوە ئەخوات و موچەیەكى تریش وەرئەگرىَ , ئەمەش بە و فەرمانبەرانە ئەبژێرىَ و لە گیرفانى خۆیان ئەو پارەیە ئەدەن , لێدە كادرە لە خوا ترسەكە دوو موچە (( عافیە علیك )) تۆ مەیكە و خوا ئەتداتىَ , لە یەك مانگدا موچەیەكى دەبڵ ,خێر دارە جەنابى ئەندام پەرلەمان , كىَ ئاواى بۆ ڕێك ئەكەوىَ , كورد ئەڵىَ ئەو ماڵەى پارەى حەرام بچێتە ناوى خوا پەنامان بات چى لىَ دێت , ئەو مناڵانەى بە پارەى حەرام بە خێو بكرێت سبەینىَ چارەنوسیان چى دەبێت , ئەمە ڕوداوێكى ڕاستەقینەى ناو پەرلەمانە و ڕووى داوە , پڕو پاگەندەى علمانیەكان نیە , پڕو پاگەندەى ئەوانە نیە كە تۆ بە كافریان حساب دەكەیت , با ئەوەشمان لە بیر نەچێت چەمیش بىَ چەقەڵ نابێت ,ئەگەر یەكگرتووش گەندەڵێكى تیا بێت كفر نابێت.