ده‌ستپێک : وتار : "رێگا بۆ که‌سه دڵسۆزه‌کانی یه‌کێتی چۆڵ بکه‌ن" ده‌سته‌ی مه‌زرێنه‌ری ره‌گ وه‌ڵامی په‌خشنامه‌که‌ی مه‌کته‌بی رێکخستنی (ی.ن.ک) دا
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
"رێگا بۆ که‌سه دڵسۆزه‌کانی یه‌کێتی چۆڵ بکه‌ن" ده‌سته‌ی مه‌زرێنه‌ری ره‌گ وه‌ڵامی په‌خشنامه‌که‌ی مه‌کته‌بی رێکخستنی (ی.ن.ک) دا

November 09,2008 (سبه‌ی): دوای ئه‌وه‌ی مه‌کته‌بی رێکخستنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌خشنامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ره‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ره‌گ)، ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌کانی یه‌کێتی کرد، ده‌سته‌ی مه‌زرێنه‌ری ره‌گ له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌ڵامی مه‌کته‌بی رێکخستنی (ی.ن.ک) دایه‌وه. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که وێنه‌یه‌کیان بۆ سبه‌ی ناردوه ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ره‌گ نوسیویانه: "ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ناو مه‌کته‌بی رێکخستنی یه‌کێتیی له رۆژی 26/10/2006 له په‌خشنامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ی هه‌مو مه‌ڵبه‌نده‌کانی یه‌کێتییان کردووه، به زمانێکی بازاڕیانه په‌لاماری چوار هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌که‌ی ره‌گ یان داوه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ره‌گ‌و هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌کانی به ئاشکرا بێنێ، په‌خشنامه‌که‌ی مه‌کته‌بی ڕێکخستن، وه‌ک به‌یاننامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی له‌مه‌ڕ هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌کانی ره‌گ، کاریگه‌ری ده‌نگدانه‌وه‌که‌ی ره‌گی به ئاشکرا پێوه دیاره که چۆن پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌کێتی له‌رزاندووه، هه‌ر بۆیه له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خاڵه وروژێنراوه‌کانی ناو راگه‌یاندنه‌که‌ی ره‌گ په‌نا ده‌به‌نه به‌ر وشه‌ی بازاڕیانه". به‌یانامه‌که ئه‌وه‌شی تێدانوسراوه: "په‌خشنامه‌که‌ی مه‌کته‌بی رێکخستن که ته‌رخان کراوه بۆ رونکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به ره‌گ، نزمی ئاستی هوشیاری سیاسی و رۆشنبیریی و بێ ئاگایی نوسه‌ره‌که‌ی به ئاشکرا ده‌رده‌خا، په‌خشنامه‌که پڕه له هه‌ڵه‌ی تایپ و رێزمان و زمانه‌وانی و زانیاری و مێژویی و نوسه‌ره‌که‌ی ته‌نانه‌ت خۆیشی ماندو نه‌کردووه هه‌ڵه‌کانی راست بکاته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یشی لێ ناکرێ بۆ ساتێکیش بیر له مه‌سه‌له ئاڵۆزه‌کانی کورد و کێشه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بکاته‌وه، هه‌ر بۆیه په‌نای بۆ کارێکی ئاسان بردووه که ئه‌و‌یش ناوزڕاندنی هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌کانی ره‌گه، له‌ڕاستیدا هه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌خشنامه‌که بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌سه‌و ئه‌وه ناهێنێ که هیچی له‌سه‌ر بنوسرێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رزترین ده‌زگای ڕێکخراوه‌یی یه‌کێتییه‌وه ده‌رکراوه، به پێویستمان زانی هه‌م په‌خشنامه‌که بڵاو بکه‌ینه‌وه، تا ئه‌و ئه‌ندام و کادرانه‌ی یه‌کێتی که په‌خشنامه‌که‌یان پێنه‌گه‌یشتووه باشتر بزانن کێن ئه‌وانه‌ی رابه‌رایه‌تی رێکخستنه‌کانیان ده‌که‌ن، هه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیش له سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه ئاگادار بکه‌ینه‌وه که چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌کێتی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ئه‌ندام و کادره‌کانیان به هه‌ڵه‌دا ده‌به‌ن". ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ره‌گ ئه‌وه‌شیان نوسیوه: "له به‌شێکی په‌خشنامه‌که‌دا هاتوه که "ژماره‌یه‌ک کادر که زیاتر له ماوه‌ی بیست ساڵه له (ی.ن.ک) و گه‌لی کورد و خاکی کوردستان دابڕاون مه‌گه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک سه‌ردانی چه‌ند رۆژه‌ی وڵاتیان کردبێته‌وه، بێ ئاگا له تاڵ و سوێری و کێشه‌کان، ئه‌وان بۆ خۆیان له له‌نده‌ن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن". له به‌شیکی تریشدا هاتووه که "ئه‌و که‌سانه تا ئێستا سوودیان له که‌لتوری ئه‌و وڵاتانه که تێیدا ده‌ژین نه‌بینیوه و که‌مێکیش سوودیان به گه‌لی کورد نه گه‌یاندووه." ئا ئه‌مه‌یه کرۆکی په‌خشنامه‌که و مه‌به‌ستی نوسه‌ره‌که‌شی ته‌نها چه‌واشه‌کردنی کادره‌کانه". به‌یاننامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه: "ئه‌و هه‌ڵسوڕێنه‌رانه‌ی ره‌گ که ناویان له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌که‌ی ره‌گ بڵاوکرابۆوه و زۆربه‌ی ئه‌و سه‌دان کادرو هه‌زاران ئه‌ندامه‌ی که پشتگیریان لێده‌که‌ن له رۆژگاره هه‌ره سه‌خته‌کانی یه‌کێتی و گه‌له‌که‌ماندا هه‌رچی تاڵی و سوێری رۆژگاره چه‌شتویانه. پێده‌شت‌و هه‌ڵه‌ته‌کانی کوردستان، گرد و چیا گه‌ردنکه‌شه‌کانی، بن تاشه‌به‌رد و ئه‌شکه‌وت و ره‌وه‌زه‌کانی، هه‌ر له گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و شوان و شێخبزێنی و ساڵه‌یی و قه‌راج و که‌ندیناوه و ده‌شتی کۆیه‌وه تا شاره‌زور و شارباژێر و دۆڵی جافه‌تی و پشده‌ر و بیتوێن و خۆشناوه‌تی و به‌ڕانه‌تی و باڵه‌کایه‌تی گه‌واهی ئه‌و ڕاستییه‌ن. له کاتێکدا چاویلکه تاریکپۆشه‌کان، ئه‌وانه‌ی نوسه‌ری په‌خشنامه‌که له سێبه‌ریان ده‌ترسێ، ئه‌وانه‌ش که هه‌مان نوسه‌ر کڕنوشیان بۆ ده‌باو شاره‌و شار ده‌یانگێڕێ و کۆبونه‌وه‌یان بۆ ساز ده‌کا، ئه‌وانه‌ن رۆژێک له رۆژان تاڵی و سوێری رۆژگاریان نه‌چه‌شتوه و هاتو‌نه‌ته سه‌ر حازری و یاری به چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مان به گشتی و یه‌کێتیش به تایبه‌تی ده‌که‌ن". ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ره‌گ له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌دا نوسیویانه: "هه‌ڵسوڕێنه‌ره ئاشکرا‌کانی ره‌گ و پشتگیریکه‌رانیان ئه‌وانه‌ن که بۆ ساتێکیش له گه‌له‌که‌یان دوور نه‌که‌وتونه‌ته‌وه و به‌رده‌وام له رۆژنامه و گۆڤاره‌کاندا وتاریان بڵاوکردۆته‌وه و له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی گه‌له‌که‌مان، وه‌ک مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک، به ده‌نگ هاتون و کتێب و به‌ڵگه‌نامه‌یان بڵاوکردۆته‌وه، ساڵانه له ده‌یان کۆنفرانسی تایبه‌ت به کورد به‌شداریان کردوه و له بواری راوێژکاریدا زانیاری گرنگیان داوه‌ته سه‌رانی کورد. هه‌مو ئه‌وانه‌شیان وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر حسابی خۆیان کردوه، به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه که بێ پاره‌و ده‌ستکه‌وتی شه‌خسی ئاماده نین به‌ردێک بۆ کورد بخه‌نه سه‌ر به‌ردێک. ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌کانی ره‌گ و پشتگیریکه‌رانیان لێی دوورن گه‌نده‌ڵیی، تاڵان‌کردنی کوردستان، خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردن له‌سه‌ر حسابی خوێنی شه‌هیدان، دروستکردنی ڤێلاو مه‌زره‌عه، ریزه ئوتومبێلی دوا مۆدێل و ده‌ستوپێوه‌ند و ره‌عیه‌ته، ئه‌وه‌ش مایه‌ی شانازییانه. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوڕینه‌رانه‌ی ره‌گ، به قسه‌ی ئه‌وانه هیچ شتێک له که‌لتوری ئه‌و وڵاتانه فێر نه‌بووبن که ئێستا تێیدا ده‌ژین، ئه‌وا له رێگه‌ی ئه‌و بڕوانامه ئه‌کادیمیانه‌ی له‌و وڵاتانه به‌ده‌ستیان هێنا‌وه و به‌هۆی کار و پیشه‌کانیان که به توانای خۆیان له‌و وڵاتانه پێی گه‌یشتوون و ئاشناییان له‌گه‌ڵ حیزبه ئه‌وروپاییه‌کان، له که‌لتوری ئه‌و گه‌لانه‌وه فێری ئه‌وه بوون چۆن به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه بوه‌ستنه‌وه که شوێن‌و پله‌و پایه‌کانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌کار ده‌هێنن. هه‌ر له‌وانیشه‌وه فێری ئه‌وه بوون داوا له هه‌مو که‌سێک بکه‌ن که به‌رپرسیارن و له کاره‌کانیاندا به‌رده‌وام شکستیان هێنا‌وه واز له ده‌سه‌ڵات و شوێنه‌کانیان بهێنن. له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مه و پرنسیپه‌کانی سه‌رده‌می فیداکاری و خه‌باتی لێبڕاوانه‌ی یه‌کێتی که هه‌ڵقوڵاوی نه‌ریتی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بوو، ره‌گ داوای له ده‌سه‌ڵاتداره شکستخواردوه‌کانی ناو یه‌کێتی کرد واز له ده‌سه‌ڵات بهێنن و رێگا بۆ که‌سه دڵسۆزه‌کانی یه‌کێتی چۆڵ بکه‌ن تا جێگایان بگرنه‌وه و گه‌له‌که‌مان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن به‌رن". ده‌قی په‌خشنامه‌که‌ی مه‌کته‌بی رێکخستنی (ی.ن.ک)
892 جار بینراوه
|
|
|
|