ده‌ستپێک : وتار : پێش نیارێك بۆ حكومه‌ت گۆڕینى راهێنه‌ر و چوون و هاتنى یاریزانان
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
پێش نیارێك بۆ حكومه‌ت گۆڕینى راهێنه‌ر و چوون و هاتنى یاریزانان

November 09,2008 ده‌وه‌ن جوانڕۆ : بابێین پرۆسه‌ى سیاسى كوردستان و حكومه‌ت وه‌ك یانه‌یه‌كى پله‌یه‌كى وه‌رزشى سه‌یر بكه‌بن كه خۆى ئاماده ئه‌كات بۆ خولى نایاب، سه‌ره‌تاى باواى دانێین كه حكومه‌ت یانه‌یه‌كه له خولى رابردوو توشى شكستیه‌كى خراپ هاتووه، هانده‌رانى كه جه‌ماوه‌ره ره‌شوروته‌كه‌یه توڕه‌ن و نیگه‌رانن له‌م ئاسته‌ى كه نیشانیانداوه سه‌ربارى هه‌مواركردنى هه‌موو پێدوایستیه‌كان و ته‌رخان كردنى بودجه‌یه‌كى (17%) باش، به‌لام یانه‌كه به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر نیشاندانى ئاستى خراپ، بۆیه یانه‌كه وا پێویست ئه‌كات كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى رێك بخات بۆ ئه‌وه‌ى له هۆكاره‌كانى ئه‌م شكسته بكۆڵنه‌وه، سه‌ره‌تا دواى گفتوگۆیه‌كى تێر‌و ته‌سه‌ل و به‌هه‌ند وه‌رگرتنى توڕه‌یى هانده‌ران قبوڵ كردنى ره‌خنه‌كه‌كان به رۆحێكه وه‌رزشیه‌وه، بڕیار ئه‌درىَ به لێسه‌ندنه‌وه‌ى سیقه له سه‌رۆكى پێشوو و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى تر بۆ یانه‌كه كه له ئاست داخوازیه‌كانى یانه‌كه‌بێت، هه‌روه‌ها گۆڕینى راهێنه‌ره‌كه‌و هێنانى راهێنه‌رێكى باش كه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بىَ ئاستى یانه‌كه به‌رز بكاته‌وه‌و له‌وه‌رزى چون و هاتنى (هاوینه‌و زساتانه!!) یاریزانى تازه‌و لاو بهێنێته ناو ریزى یانه‌كه‌یان و ئه‌و یاریزانه‌ى كه پێویستیشیان پێنه‌ماوه به‌و په‌ڕى رێز به‌رێیان بكات و ده‌ست له خزمه‌تگوزاریه‌كانیان هه‌ڵگرىَ، به‌م شێوه‌یه راهێنه‌رى نوىَ ده‌ست ئه‌كات به‌راهێنانى یاریزانه تازه‌كان كه هێناویه‌تى بۆ یانه‌كه‌ى وچاودێرى ووردیان ئه‌كات له كاتى مه‌شق كرنیاندا.cut (After a period) (دواى ماوه‌یه‌ك) كارى راهێنه‌ر ده‌ستى پێكردو راهێنه‌ر هه‌ڵسا به دانانى پلانێكى نوىَ بۆ یاریكردن بۆیه هه‌ریه‌كه له یاریزانه‌كانى به‌م شێوه‌یه دابه‌شكرد، پێش هه‌موو شتىَ هه‌ندىَ یاریزانى راسپارد كه پێش ده‌سپێكدرنى یاریه‌كه هه‌ریه‌كه‌و به كارى خۆى هه‌ڵستىَ بۆ نموونه یاریكه‌ر (وه‌زاره‌تى ناوخۆ) هه‌ڵه‌سىَ به دابین كردن ئه‌من و ئاسایش بۆ ناو یاریگاكه، یاریكه‌رى (وه‌زاره‌تى داد)ى ده‌ستینشان كرد وه‌كو حه‌كه‌م، یاریكه‌رى (وه‌زاره‌تى شاره‌وانى) بۆ ته‌رخان كردنى پارچه زه‌ویه‌ك بۆ دروستكردنى یاریگایه‌كى تازه‌و (وه‌زاره‌تى ژینگه)ش هه‌ڵه‌بستىَ به دروست كردنى یاریگایه‌كى چیمه‌نى جوان پاك و به هاوكارى یاریكه‌رى (وه‌زاره‌تى ئاو) بۆئه‌وه‌ى هانده‌ران چاویان ماندوو نه‌بێت و یاریزانى (وه‌زاره‌تى نیشته‌جىَ كردن) بۆ جێكردنه‌وه‌ى هانده‌ران له‌سه‌ر مده‌ره‌جاته‌كان،و یاریكه‌رى (وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ) به‌لایمه‌ن بۆ سه‌رخه‌ته‌كان و ئۆفساید گرتن، یاریكه‌رى (وه‌زاره‌تى كاره‌با)ش رووناك كردنه‌وه ساحه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ و (وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف)یش له رێى خۆیه‌وه ریكلامێى باشى بۆ یاریكه بكات له رێگه‌ى مینبه‌ره‌كانه‌وه و دواتریش (وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه گه‌یاندن)یش ئه‌ركى گواستنه‌وه‌ى هاولاتیان بگرێته ئه‌ستۆى خۆى بۆ ناو ساحه‌كه.cut یاریه‌كه ده‌ستى پێكرد یاریزانان(دارایى و په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و كشتوكاڵ...هتد) هاتنه ناو ساحه‌كه‌وه هانده‌ران به شه‌وقه‌وه له یاریزانه‌كان ئه‌ڕوانن سه‌رسام بوون به‌م پیلانه‌ى كه راهێنه‌رى تازه دایناوه له ته‌مه‌نیان شتى وایان به خۆیانه‌وه نه‌دیبو ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ته‌شكیله‌ى وا ببین كه‌وا هه‌مووى هجومى یارى ئه‌كات، هه‌مویان بۆ پێًشه‌وه هه‌نگاو ئه‌نێن هانده‌ران به‌رده‌وامن له هوتاف كێشان یاریزانان هوتافه‌كان گه‌رمى كردون له‌سه‌ر پیشاندانى ئاستى به‌رز به‌رده‌وامن هانده‌ران به‌رده‌وامن له هوتاف و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاكان، یاریكه‌ره‌كان كاس بوون به هوتافه‌كان به‌شه‌وقه‌وه یاریى ئه‌كه‌ن (تۆپ) (خزمه‌تگوزارى) ناوه‌ستىَ له ساحه‌كه‌دا به‌رده‌وام له به‌ره‌و پێش چووندان، یاریكه به‌ره‌و كۆتایى ئه‌ڕوات، یاریه‌كى زۆر شه‌فافه هانده‌ران به‌رچاویان ڕوونه ئه‌زانن كام یاریزانه كه‌م و كوڕى هه‌یه كامه باش یارى ئه‌كات، به‌هه‌رحاڵ دواى ماوه‌یه‌كى كورت یارى كۆتایى هات.cut كات/ به‌یانى رۆژى دواتر زه‌مه‌ن / ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى گزنگى به‌یان رۆژنامه‌كان سه‌رشه‌قامه‌كانى ته‌نیبوو، (باس له ته‌له‌فزیۆن و رادیۆكان مه‌كه چ هه‌ڵایه‌كیان نابوویه‌وه و رۆژنامه ئه‌لكترۆنیه‌كانیش له‌ولاوه بوه‌ستى چیان ئه‌كرد) هه‌ندىَ به باشى له‌سه‌ر یاریه‌كه‌ى دوێنىَ قسه‌ى ئه‌كرد هه‌ندێك تانه‌ى گرتبوو له هه‌ندىَ یاریزان و هه‌ندێكى تر وه‌سفى كۆمه‌ڵێكى تر‌ى كردبوو، هه‌ندىَ رۆژنامه چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ هانده‌رانى یانه‌كه كردببوو، یه‌كێكیان دواى ده‌ستخۆشى وتبووى (ئاستێكى باشیان پیشاندا به‌لام فڵان یاریزان و فلان یاریزان ئاستیان باش نه‌بوو پیویسته بگۆڕێن) یه‌كێكى تر (فڵان و فڵان لیاقه‌یان و ئه‌دائیان باش نه‌بوو)، هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م یارییه قسه‌ى خۆى كردبوو به باش و به‌خراپ، سه‌ره‌نجام ئیداره‌ى یانه‌كه كۆبوونه‌وه له وه‌رزى زستانى چون و هاتى یاریزانه‌كان بڕیاریاندا هه‌ندىَ یاریزانى تر بێنن بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كه ئه‌و كه‌م و كورییه‌ى تیایه‌تى نه‌مێنىَ.cut دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م یانه‌كه توانى ببێته ئه‌و یانه‌یه‌ى كه‌وا هانده‌رانى و هه‌وادارانى ئه‌یانویست، هانده‌ران موشتومڕیان بوو له نێو خۆیان و ئه‌یانووت هوتاف و ره‌نج و خه‌باته‌كه‌مان به‌فیڕۆ نه‌رۆشت و له پاڵ ئه‌وه‌شدا ئاسوده ئاسوده ژیانیان به‌ڕىَ ئه‌كرد، سه‌رۆكى یانه‌كه‌ش له یه‌كێك له رۆژنامه‌كانى به‌گوره‌ى به مانشێتێ نوسیى بوو ئه‌وه‌ى ئێمه كردمان شتێكى مه‌حاڵ نه‌بوو و له پێناو هانده‌ران هه‌موو شتێك ئه‌كه‌ین چونكه ئه‌وان ئێمه‌ن و ئێمه‌ش ئه‌وان.cut جا خوێنه‌رانى خۆشه‌ویست تۆ بڵێى ئێمه‌ى هانده‌ر به‌و جۆره یانه‌یه بگه‌ین!!
201 جار بینراوه
|
|
|
|