مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
ڕوونكردنەوەیەك لەنوسینگەى تایبەتى وەزیرى ناوخۆ

November 09,2008 بۆ / بەڕێزان/ سایتى كوردستان پۆست/ سایتى چاك نیوز / سایتى ئاوینە بابەت / وەڵام و ڕوونكردنەوە سەبارەت بەوبابەتەى كەڕۆژى 7/11/2008 لەسایتەكەتان بڵاوكرایەوە لەلایەن كاك (ناێح عبدالرحیم) بەشێوازى تشهیرو چەواشەكارى وشێواندنى ڕاستیەكان لەژێر ناونیشانى (وەزیرى ناوخۆ) محمد عومەر عوسمان شاعیر دەستگیر دەكات .. بەپێویستمان زانى ئەم ڕوونكردنەوەیە بخەینە ڕوو. شەوى 6/11/2008 مەفرەزەیەكى پۆلیسى فریاكەوتن لەسەر شەقامى تووى مەلیك بەپاساوى جنێودان و شێواندنى نەزمى گشتى شاعیرى بەڕێز (محمد عومەرعوسمان) دەبەنە بارەگاى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى فریاكەوتن وە پاش ئەوەى كەدەى ناسن و دەزانن ئەوبەڕێزەیە لەڕووى دەرونییەوە بآتاقەت و گرفتى هەبووە لەلایەن بەڕێوەبەرى پۆلیسى فریاكەوتنەوە داواى لێبوردنی لێ دەكرێت و بەڕێزەوە بە ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتن و بە یاوەری ئەفسەرێك گەیەندرایەوە ماڵی خۆیان, پاشان بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتن لێپێچینەوەى لەگەڵ ئەو مەفرەزەیەدا دەكات كە 3 پۆلیسن لە بەرئەوەى بەشێوازى نابەجآ مامەڵەیان لەگەلأ كردووە دەستبەجێ دەیانێرن بۆ راگتن. دەربارەی ئەو رووداوە نە لەنزیك و نە لەدوور وەزیری ناوخۆ بەهیچ جۆرێك ئاگادار نەبووە، پاش ئەوەی رۆژی 7/11 ئاگادار كرایەوە زۆر نیگەرانی خۆی دەربڕی و فەرمانی دا بە مانەوەی ئەو مەفرەزەیە بە بەندكراوی و ئەنجدامدانی كارى یاسای بەرامبەریان. هەروەها شاعیری بەڕێز محمد عومەر عوسمان لەپەیوەندیەكیدا بە سایتی ئاوێنەی بە ڕاشكاوی باسی رووداوەكەی كردووە و هۆكاری بێتاقەتی و مەیخواردنەوەكەی روونكردۆتەوە وەك كەسێكی هەست ناسك و ڕاستگۆ هیچی نەشاردۆتەوە, وتەكانی كاك محەمەدی شاعیر بۆخۆی وەڵامی راستەوخۆیە بۆ ئەو بابەتە پڕ لە تەشهیر و توانجەی كاك(ناێح عبدالرحیم), سەیر لەوەدایە خاوەن ماف بەو جۆرە قسە دەكات كەچى كاك (ناێح عبدالرحیم) كەحەوت فرسەخ لە رووداوەكە بێ ئاگا‌و دوورە بەو جۆرە حوكمی كوێرانە دەدات. ئەمڕۆش رێكەوتی 9/11/2008 كاتژمێر 10:30 سەرلەبەیانی بەڕێز (عوسمانی حاجی مەحمود) وەزیرى ناوخۆ بەتەلەفۆن پەیوەندی كر بە شاعیری بەڕێز محمەد عومەر عوسمان و راستەوخۆ بە ناوی خۆی و وەزارەتی ناوخۆوە داوای لێ بوردنی لێ كرد و نیگەرانی خۆشی دەربڕی بەرامبەر ئەو هەڵسوكەوتە نەشیاوو نابەجێیەیە كە ئەومەفرەزەیەی پۆلیسی فریاكەوتن كردویانە, جارێكی تر تەئكیدی كردەوە كە سزای یاسایی ئەدرێن و ئاماژەی بەوەشدا ئەو جۆرە رەفتارانە لە فەرهەنگی وەزارەتی ناوخۆدا جێگایان نابێتەوە و جەختیشی لەوە كردەوە كە هێزەكانی ناوخۆ جگەلەوەی پارێزگاری یاسا‌و سەروەری ماڵی هاوڵاتیانن هەمانكاتیش دەبێت رێز لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادیی تاك و یاسا دیمۆكراتییەكان بگرن. لە كۆتاییدا جارێكی تر وەك وەزارەتی ناوخۆ رێگە بەهیچ كەسێك نادەین پێشێلی یاسا‌و ئازادی هیچ كەس بكات, لەگەڵ ئەوەشدا ئازادی هەموان تائەو ڕادەیە پارێزراوە كە ئازادی كەسانی تر پێشێل نەكرێت. پەڕەی داهاتوو وێنەیەك: لە لێدوانی شاعیری بەڕێز محەمەد عومەر عوسمان بۆ سایتی ئاوێنە. پۆلیس محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی شاعیری كه‌له‌بچه كرد شه‌وی رابردوو پۆلیسی نه‌جده‌ی سلێمانی، محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی شاعیری ناسراو به‌ژه‌نراڵی پایزی به‌هۆی قسه‌كردن‌و ره‌خنه‌گرتنه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات كه‌له‌بچه كرد. ئاوێنه، سلێمانی: محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی شاعیر له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "له‌كاتێكدا كاتژمێر 9ی شه‌وی رابردوو 6/7، له‌گه‌ڕه‌كی تووی مه‌لیكی شاری سلێمانی كۆمه‌ڵێك گه‌نج كۆببوونه‌وه‌و من سه‌باره‌ت به‌وه قسه‌م بۆ ده‌كردن كه له‌هه‌موو دونیادا ده‌سه‌ڵات ناشرینه پێویسته ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنیان له‌ژیانی تایبه‌تی‌و گشتیاندا متمانه‌و پشتیان به‌خۆیان ئه‌ستور بێت، پۆلیسی نه‌جده‌یه‌كی نزیك له‌شوێنه‌كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌رم‌و وتیان: ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه چییه دروستت كردووه؟ دوای ئه‌وه‌ش به‌جوێندان به‌حكومه‌ت تۆمه‌تباریان كردم‌و ئیتر چوار پێنج پۆلیس به‌كڵاشینكۆفه‌وه كه‌وتنه شه‌ق‌و بۆكس وه‌شاندن‌و یه‌كێكیان میلی هێنایه‌وه‌و ده‌ستم ئازاری پێگه‌یشت‌و ئه‌ژنۆشم بریندار بوو، پاشان به‌كه‌له‌بچه كراوی بردیانم بۆ بنكه‌ی پۆلیسی تووی مه‌لیك‌و دواتر كه له‌وێ ناسیانم ئازاد كرام". محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان باس له‌وه ده‌كات كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نه‌یخواردبۆوه، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ به‌هۆی پشیله‌یه‌كی ئاشنایان ئوتومبێل كردبووی به‌ژێره‌وه له‌خه‌فه‌تا خواربوویه‌وه‌و ده‌ڵێت "پشیله‌یه‌كی ره‌شمان هه‌بوو، هه‌موو جارێك ئه‌هاته هه‌یوانه‌كه‌مان‌و من‌و دایكم ئاشنای بووین‌و زۆر خزمه‌تمان ده‌كرد‌و زۆرجار گۆشتی قیمه‌ی قوتوم بۆ ده‌برده‌وه، به‌ڵام كه دوێنێ سه‌یاره كردی به‌ژێره‌وه خه‌مێكی قورس دایگرتم، چونكه دایكه بوو شیری ئه‌دا به‌به‌چكه‌كانی، له‌تاوا په‌نام بۆ خواردنه‌وه برد‌و به‌دوای ئه‌وه‌شدا كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه‌دا ده‌دوام پۆلیس هات‌و كه‌له‌بچه‌یان كردم". محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان، شاعیرێكی ناسراوه‌و له‌زۆربه‌ی شیعره‌كانیدا باسی پایزده‌كات‌و خاوه‌نی دیوانێكه به‌ناوی (له غوربه‌تدا) كه زۆربه‌ی شیعره‌كانی ئه‌م دیوانه كراون به‌گۆرانی‌و چه‌ند جارێكیش به‌هۆی زۆری خوێنه‌رییه‌وه له‌چاپ دراوه لینكی بابەتەكە لە سایتی ئاوێنە: http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=1901
545 جار بینراوه
|
|
|
|