ده‌ستپێک : وتار : په‌نجا ده‌مانچه‌که‌ی تاڵه‌بانی و سێ ئه‌سپه‌که‌ی داده هێرۆ!
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
په‌نجا ده‌مانچه‌که‌ی تاڵه‌بانی و سێ ئه‌سپه‌که‌ی داده هێرۆ!

November 09,2008 دلێر سه‌لیم: ئه‌وه‌نده‌ی کورد گرفتاری ڕه‌فتاری پڕ له شه‌رمی ئه‌م ژن و مێرده‌یه، خۆیان ئه‌وه‌نده به ته‌نگ پێگه و پایه‌ی خۆیانه‌وه نین، له سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک و ئاگادار له کۆشکی کۆماری به‌غداوه ئه‌م هه‌واڵه دزه‌ی کرد بۆ لامان، له نوێترین ڕه‌فتاری پڕ شه‌رم و شوره‌ییدا، سه‌رۆک کۆماری عیراقی فیدرال سه‌یرترین داوای پێشکه‌ش به عه‌بدولقادر عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عیراق کردووه، ئه‌م داوایه جگه له سووکی ئه‌وه نێشانده‌دا تا چه‌ند ئه‌م سه‌رۆکه خێڵه‌کی و بێ ئه‌ته‌کێته، به‌ڵێ ئه‌م سه‌رۆکه نه‌خۆشه داوای 50 ده‌مانچه‌ی له وه‌زیری به‌رگری عیراق کردووه به‌فه‌رمی، وه‌زیری به‌رگریش بۆ شکاندن و نه‌ویکردنی شکۆی سه‌رۆک، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌نها 30 ده‌مانچه ده‌ربڕیوه، سه‌رۆکه‌که‌ی عیراقیش به‌مه‌ش هه‌ر قایل بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه تا ئێستا هیچ که‌سێک له‌وانه‌ی که داوایان لێکراوه ئه‌و 30 ده‌مانچه‌یه بۆ سه‌رۆک به‌رن ناچنه ژێر ئه‌م باره‌وه، وه‌ک یه‌کێکیان وتویه‌تی سبه‌ینێ تاڵه‌بانی نامێنێ من ئه‌و 30 ده‌مانچه‌یه له کوێ په‌یدا بکه‌مه‌وه، باشه سه‌رۆکێک چ پێویستی به‌م ده‌مانچانه هه‌یه، بۆ له بودجه و پاره‌ی نه‌هه‌نگه‌که‌ی نۆکان نایکڕێت ، ئه‌ی ئاخۆ سه‌رۆک ئه‌م ده‌مانچانه‌ی بۆ چیه و ده‌یدا به کێ؟ دیاره مه‌لیک ماوه و سه‌رۆک خه‌ریکی به‌زمی جارانیه‌تی، له‌م لاشه‌وه داده‌ی خێزانی سه‌رۆک سه‌رقاڵی پاوان‌کردنی شاره، با بزانین داده چی فێری منداڵانی کورد ده‌کات، وانه‌ی فێربوونی ئه‌لف و بێی کوردیه‌که‌ی باڵدار وا ئێستا خه‌ریکه وای لێدێت: دارا وه‌ره ده‌ره‌وه، ئه‌وه ئه‌سپه‌که‌ی داده‌یه ئه‌سپه‌که‌ی داده ده‌حیلێنێ، ئای ئه‌سپه‌که‌ی داده ، غار ده‌کات دارا ئه‌سپی داده ده‌حیلێنێ، دارا بڕوانه ئه‌و زه‌ویانه ئه‌و ئه‌سپه بۆ داده‌ی دیاری ده‌کات ئه‌سپه‌که‌ی داده ئه‌مجاره گلاوه!
ئه‌م مشته گۆشت و ئێسقانه چ به‌ڵایه‌که و تووشی سلێمانی بووه، چۆن خۆره ده‌دات له ئاسن و دایده‌ڕزێنێ، مۆرانه ده‌دات له پۆشاک و شیتاڵ شیتاڵی ده‌کات ، یان چۆن شێرپه‌نجه‌ی کوشنده به خێرایی شانه‌کانی له‌شی مرۆڤه جوانه‌کان له‌کار ده‌خات و هه‌ناسه‌یان له‌به‌ر ده‌بڕێت ، چۆن کیمیاوی ژیان ناهێڵیت ، یان گیاکه‌ڵه شینایی ناهێڵیت، چۆن کرم قه‌دی دره‌ختی قه‌یسی و گێلاس و قۆخ کلۆر ده‌کات، ته‌رزه‌ی ناوه‌خت به‌ری میوه ئه‌وه‌رێنێ، گێژه‌ڵووکه‌یه‌کی خۆڵاوی خوول خواردوو بینایی ناهێڵیت و هه‌ناسه ده‌بڕێت، ئه‌م مشته ئێسقانه و ئه‌م مێشکه پوواوه‌ش په‌تایه‌کی بێ ئامانه و تووشی سلێمانی بووه، په‌ڵه هه‌ورێکی چڵکنه و ئاسمانی شاری تارێک کردووه، ناوی سیانی ئه‌م به‌ڵایه خۆره‌ی مۆرانه‌ی شێرپه‌نجه‌یه، نه‌ک هێرۆی په‌ڕه ناسک ،به ڕه‌چه‌ڵک ده‌چێته‌وه سه‌ر په‌تای تاعوون و لافاو و گرانیه‌که‌ی سلێمانی ساڵانێکی به‌ر له ئێستا، ئه‌م به‌ڵایه نه‌هه‌نگێکه وا هه‌موو زه‌ویی سلێمانی قووت ده‌دات، ئێستاش شه‌یتان ئاسا سێ ئه‌سپی کڕیوه و به‌ره‌ڵڵایان ده‌کات له قه‌راغ شار، ئه‌و سێ ئه‌سپه له کوێ گیرسانه‌وه و زۆر مانه‌وه ده‌بێته موڵکی داده، ئای له داده که فێڵبازه، ئێستا ئه‌مه به‌شێکه له چالاکیه‌کانی ژنه کامێرا به‌شانه‌که‌ی شاخ، داده له بری مه‌تره و گوریس، ئه‌سپ زه‌ویه‌کانی بۆ ده‌پێون، خوێنه‌ری به‌ڕیز بڕوا بفه‌رموو ئه‌مه‌ی ده‌یگێڕمه‌وه خه‌و نیه و هه‌ڵبه‌ستراو نیه، داده به ناوی له‌وه‌ڕگاوه ئه‌و زه‌ویانه داگیر ده‌کات. له دوای ئه‌و دوا بڕاوه‌ی که ناوی ڕاپه‌ڕین بوو، داده هه‌رچی شوێنی به‌نرخی شار بوو به گوریس پێوایی و داگیری کرد، ته‌نانه‌ت مه‌زاره‌کانێشی گواسته‌وه، ئه‌وه‌تا ئه‌سحابه سپی سڕیه‌وه و ئه‌سحابه‌که‌شی به ده‌ستی ڕه‌شی گواسته‌وه. سلێمانی سیمات تێک چووه و بیری جارانت ده‌که‌م، حه‌زم له بینینی خه‌ڵکه‌که‌ی جارانته، کوان بۆ کوێ چوون ئه‌و زاتانه، گریانم دێت له‌م سه‌رده‌مه‌ی که ناوی ئازادیه ئاوا له‌ت له‌تت ده‌که‌ن، تۆ له کوێ و نایت کڵه‌بی لاسی نێو سلێمانی پاڵاس له کوێ، قومارخانه‌کانی ئیداره‌ی گشتی سه‌رۆک کۆمار له کوێ و تۆ له کوێ سلێمانی، پڕ په‌رۆشم بۆ ڕه‌شبه‌ڵه‌ک، بۆ زرمه‌ی پێکه‌ی قادر دیلان، بۆ سیمای شار، بۆ پیره‌مێرد، مامه‌یاره، بۆ ئێوارانی باخی گشتی، شه‌رمه بۆ تۆ سلێمانی هه‌زار ماڵی له‌شفرۆش خزابنه نێوته‌وه، سلێمانی ده هه‌سته‌وه ، ده ڕایماڵه ئه‌م تاعوونه بێ ئامانه، من دڵنیام دێیته سه‌ر پێ و نه‌عره‌ته‌که‌ت ئه‌مجاره‌یان داڕمانی زۆردارانه.
پاشکۆی ئه‌سپه‌کانی داده: له ژماره 146ی 4/11/2008 ی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا هه‌واڵێک بڵاوکراوه‌ته‌وه که گوایه داده هێرۆ: ((له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌که‌مدا، له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی که‌وتووه به زه‌ویدا و قاچێکی شکاوه، دواتر ویستویه‌تی هه‌ڵسێته‌وه، که‌وتۆته‌وه و ده‌ستێکیشی شکاوه))، ئه‌م قاچ و ده‌ست شکاندنه زیاتر له که‌وتنه خواره و گلاندنی ئه‌سپه‌وه نزیکتره وه‌ک له که‌وتنی ئاسایی!
3164 جار بینراوه
|
|
|
|