مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
نامه یه‌ک بۆ تیپی زه‌یتونی کۆری له کوردستان

November 09,2008 به‌ڕێز به‌رپرسی گشتی تیپی زه‌یتونی کۆری له‌کوردستان: ( KOICA ) Korea international cooperation agency له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌گشتی و کوردستان به تایبه‌تی ، ئێمه وه‌ک گه‌لی کورد ئاشنایه‌تییمان له‌گه‌ڵ تیمه‌که‌تانا په‌یداکردووه ، وه‌ک هێزێکی سه‌ربازی و خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌کان له کوردستان .. وێرای ده‌ستخۆشی و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و ئه‌رکه مرۆییانه، که پێشکه‌ش به‌گه‌لی کوردستانتان کردووه ، له ته‌ک ئه‌وانه‌شه‌وه ده‌مه‌وێت زۆر به‌ڕاشکاوانه بڵێم، که گومانێکی سه‌رنجڕاکێشه‌ریشتان لامان دروست کردووه، ئه‌وه‌ش پێویستی به ڕوونکردنه‌وه و وه‌ڵامێک هه‌یه له لایه‌ن ئێوه‌وه. به‌ڕێزان : له‌ساڵی 2006 هه‌ندێ دیاری ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریی ئه‌لکترۆنیتان پێشکه‌ش بــه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه، گه‌رچی ئاماره‌که‌ی ڕوون نییه لامان، به‌ڵام هێنده ده‌زانین چه‌ند هه‌زارێکه، له جۆری کۆمپیوته‌ری (ویندۆزئێکس پی پرۆفیشناڵ)ن و به‌م شێوه‌یه‌ش ناسراون. ( Supper ) Multi CAD Supper Libero 2006 _ korea ئه‌و کۆمپیوته‌رانه‌ش دابه‌ش کراون به سه‌ر شوێنه حه‌ساسه‌کانی حکومی و حزبی و په‌ڕله‌مان و زانکۆکان‌دا، ئێمه‌ش هه‌ندێ، گوومان و زانیاریمان لا گه‌ڵاڵه بووه، ده‌رباره‌ی ئه‌و ئامێره ته‌کنه‌لۆژیه زانیاریانه ، که پێویستیی به ڕوونکردنه‌وه هه‌یه. هیوا داریشین گومانه‌که‌مان پێچه‌وانه بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌و گومانه‌ی ئێمه له‌جێ ی خۆیدا بوو، مانای ئه‌وه‌یه، ئێوه سیاده‌ی گه‌لێکتان سه‌رجه‌م پێشێل کردووه، ته‌نانه‌ت کارێکی خراپیشتان له سه‌ر ئاستی پرۆسه نێــو ده‌وڵه‌تیه‌کانیشدا ئه‌نجام داوه. ئه‌وسا ئێمه‌ش ناتوانین بێده‌نگی خۆمان بپارێزین و به‌دواچوونمان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ڕاگه‌یاندنه ناوخۆیه‌کان و ده‌ره‌کیه‌کانیش، چونکه ئێوه وه‌ک هێزێکی سه‌ربازیی چ پێویست ده‌کات دیاری ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریی ئه‌لکترۆنی پێشکه‌ش به حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ن، که پێداویستی تر زۆر له پێـشتر هه‌یه و ئاسا نتر و پێویست تره؟ تکایه ئاشکرای بکه‌ن که چ لایه‌نێک له پشت به‌خشینی ئه‌و کۆمیوته‌رانه‌وه بووه؟ کێ ئه‌و کۆمپیوته‌رانه‌ی کڕیوه و چ لایه‌نێک پاره‌که‌ی داوه.؟ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین. ڕۆشار له‌نده‌ن- ئینگلته‌ره 8 / 11 / 2008 Roshar@live.co.uk
509 جار بینراوه
|
|
|
|