مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
ئەگەر مام ڕۆستهم ڕیفۆرمخواز بێت، حاشا لە ڕیفۆرم

November 08,2008 سەباح عەلی قارەمان: پاش ئەوەی مام ڕۆستەم چاوپێكەوتنێكی لە ڕۆژنامەی ئاوێنە بڵاوبووەوە، لە ژووری كوردستان ئۆپۆزیسۆن برای بەڕێزم كاك ئارام ئەحمەد چاوپێكەوتنەكەی خوێندەوە. بەڕێزانی ژۆرەكە پێیان باش بوو، سمینارێك بۆ مام ڕۆستم ساز بكرێ لەسەر ئەو كیشمە كێش و گیروگرفتانەی ناو یەكێتی و چاوپێكەوتنەكەی لە ئاوێنەدا. من ئامادەیی خۆمم ڕاگەیاند، كە قسەی لە گەڵدا بكەم بۆ ئەو سمینارە، دواتر ژمارەی مام ڕۆستهمم دەست كەوتوو تهلەفۆنم بۆی كرد، پێم وت: بۆ ئەوەی سمینارێکی بۆ بكرێ، ئهویش بە خۆشحاڵیەوە ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند، دواتر ژمارەی، مام ڕۆستهمم دا، بە كاك ئارام ئەحمەد بۆ ئەوەی ڕۆژ و كات سمینارەكە، دیاری بكەن، نهک ئهمه بهڵکو کهسێکی ناسراوی تریش بۆ ئهو مهبهسته قسهی لهگهڵدا کرد، دوای ئەوە، كاك ئارام قسەی لە گەڵدا كردبوو وا بڕیار بوو شەوی هەینی كات ژمێر 7 بە كاتی ئەورپا بەرواری 7/11/2008 سمینارەكە ساز بكرێی، واته سێ کهس بۆ ئهو مهبهست قسهمان لهگهڵی کرد، بە ڵام پاش چەند كاتژمێرێك، پێش ئەوەی سمینارەكە دەست پێبكات، هەواڵێك لە یەكێک لە سایتەكانی ئەنتەرنێت بڵاوبووەوە، كە مام ڕۆستهم لە ژووری مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەكان سمینار دەكات، ئەوە بوو كاك ئارام پەیوەندی پێوه كرد، مام ڕۆستەم پێی وتبوو پرسهمان هەیە بۆیە ناتوانم، وەلێ منیش تەلەفۆنم بۆ مام ڕۆستەم كرد، هەمان قسەی دووبارەكردەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسۆڕمانی من بوو، شەوی دواتر مام ڕۆستەم لە ژوری پێشمەرگە دێرینەكان سمینارەكەی كرد! كۆمەڵێك خەڵك هەن، کهس نازانێت کێن و لە سەر تۆڕی ئەنتەرنێت بە ناوی خوازراوەوە، ناوی خۆیان ناو ناوە پێشمەرگەی دێرین. من پێم وایە چەند كەسێكی زۆر كەمیان نەبێ، ئەوانەی تر ڕەنگە لە كاتی ئەنفالدا، كەسەكانی جاش بووبن و ئیمەیان ئەنفال كردبێ، كەچی مام ڕۆستەم هاتووە بۆ ئەوانە قسە دەكات، بەداخەوە ئەو بەناو پێشمەرگە نێرینانەی سەر پاڵتاك، كە چەندین تەلەفونیان كردووە بۆ مام ڕۆستەم وتویانە مەچۆره، ئەو ژوورە، زهمی كاك ئارم ئەحمەدیان کردووه، ئاخۆ چی تریان پێ وتووه، بۆیە لێرەوە ئەوەم بۆ دەركەوت، كە ئەوەی مام ڕۆستەم و هاوشیوەكانی بانگەشەی بۆ دەكەن، هەمووی سینارۆیە، ئهیانەوێت جهماوەر بۆ خۆیان زیاد بكەن، هەرچەندە من زووتر ئەوەم دەزانی، چونكە ئەوانەی بانگەشەی ڕیفۆرم دەكەن، هەموویان بەرپرسیارێتیان هەبووه لە ڕابردوودا، غهرقیشن لە گەندەڵیدا، ئەبێ ئیمەی ڕەخنەگران، ئیمەی نەوەی نوێ خۆمان شۆڕشی فیكری و ڕۆشنبیریی دروست بكەین، نەبینە پاشكۆی ئەم میشك ژەنگ گرتوانە، كە هەتاوەكوو دەمرن، ئهگهر مێشكیان بخهیتە ناو نەوتی كەركوكیشەوە، هەر ژەنگ بەری نادات، بۆیە من پێم وایە ئەمانە بیانەوێی ڕیفۆرم بكەن، ئەوە هەر ئیوارە ئەبێ بڵێین (ڕەحمەت لە كفن دز). ئەم بەرپرسە گەندەڵانە، باس لەوە دەكەن، كە بۆ ئەم ڕۆژە قوربانییان داوە، من بەو بەرپرسانە دەڵێم: ئەمەندە دزیتان كردووە، خەرقن لە تاواندا، وەك ئەوە وایە، كەسێك دەستنوێژ بشوات و بچیتە سەر بەرماڵ و لە ناوڕاستی بکهوێته چاوباشقاڵیی، ئیتر هەرچی كردووە مایەپوچ دەردەچێ، بۆیە سەرجەم ئەم جۆرە خەڵكانە شۆڕشیان بۆخۆیان كردووە، نەك بۆ خەڵكی كوردستان، ئەم جۆرە مرۆڤانە خەڵك بە گێل دهزانن، وادەزانن ساڵانی حهفتاکانه، که خەڵكی، دوای ئەم نەخوێندەوارانە كەوتبوون. من لە كۆتاییدا ئەوەندە بەم مرۆڤانە دەڵێم: ئەوەندەی نەماوە هەمووتان ڕەوانەی دادگای گەل بكرێن، وەكوو سەددام حسین و هاوشێوەتان سزای خۆتان وەرگرن.
1693 جار بینراوه
|
|
|
|