ده‌ستپێک : وتار : حیزب دروستکردنه‌کانی هه‌ڵۆ ڕه‌ش، سیاسه‌ت نییه، به‌ڵکو بازرگانییه
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
حیزب دروستکردنه‌کانی هه‌ڵۆ ڕه‌ش، سیاسه‌ت نییه، به‌ڵکو بازرگانییه

November 08,2008 پێشمەرگەیەکی کەم ئەندام: وەڵامێک بۆ محەمەد ئەحمە د کاکەیی بەڕێز کاك محەمەد بەڕێزتان بە نوسینەکەتدا پێوه‌ی دیارە جەنابت بە تەمەن زۆر گە ورە نیت. یان دنیات وەك خۆی نەدیووە، دیاریشه مێژوت نەخوێندۆتەوە، یان نەت ویستووە بزانی مێژووی ئەو بنەماڵەیە واتە بنەماڵەی برایم ئەحمەد بخوێنیەوە، ئەوجا لە گەڵ مێژووی جەلال تاڵەبانی خەزووری کۆیکەیتەوە، تا بزانیت داخوا دەکاتە چەند؟ ئەگەر جەنابتان نەختێك شارەزای بیرکاری بن، نه‌ده‌هاتییت لە نوسینەکەتدا به‌و شێوه‌یه وەڵامی کاك عەبدووڵا عەلی کەریم بده‌یتەوە، که ده‌ڵێیت: با تفەنگ نەنێ بە تاریکییەوە. هەڵبەت ئەوە بەڕێزتە بەبێ ئەوەی شارەزای کاك هەڵۆ و بنەماڵەی خۆی و بنەماڵەی زواکەی بیت، تفەنگ بە تاریکییەوە دەنێیت، یان دەڵێیت من نە کاك هەڵۆ دەناسم، نە لە حیزبەکەی ئەویشم کەواتە جەنابت بە قسەی خۆت بێت کاك هەڵۆ، هەر لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و ئه‌و چه‌ند نووسینه‌یه‌وه ده‌ناسیت، که پرۆپاگه‌نده ده‌کات. ئه‌وه‌ش بزانه که هه‌ڵۆ نه‌ک سیاسیی نییه، ته‌نانه‌ت نووسه‌ریش نییه، به‌ڵکو به کرێ هه‌مووی بۆ ده‌نووسنه‌وه و فێری ئه‌و شتانه‌ی ده‌که‌ن، چونکه من له نزیکه‌وه ئاگاداری زۆر شتم. ئەی ئەگەر تۆ لەوحیزبە نیت ئەوە چ موعجیزەکەت هەیە وا شارەزای. کە ڕەوتی یەکبوون هێندە چالاک بووە؟ هەوڵی بۆچاك سازی داوە بە بێ ئەوەی خاڵێك وەك نموونە لەو چاك سازییە ڕوون بکەیتەوە. بۆ جەنابت پێت وایە ئەم سەرانی بنەماڵەیە ئەوەندە دیموکراتین تا بێن باسی خراپەکان لە ساڵانی 1966 و1982 و1984 دواتریش ڕاگەیاندنی نەفیرعام لە شەڕی ناوخۆ لەگەڵ ئەو حیزبەی کە ئێستا لە سەر دزینی بودجەی کوردستان پشتیان لە تەواویی خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی شەهید، ئەنفالەکان و هەزاران پێشمەرگەی دێرین و کەم ئەندام کردووە، وه‌ها ئاوێزانی یەك بوون موویان بە بەیندا ناچێت؟ وابزانم لە ماوەی ڕابوردوو، کاك هەڵو چەند وتارێکی نووسی، لە نوسینەکانیدا زۆر خۆی بە پەرۆشی خەڵکی کوردستان نیشان دا، پێدەچێت بەڕێزتان ئەو نوسینانە کاری تێکردبن، بۆیە ئێستا هاتووی داکۆکی لە هەڵۆ دەکەی کە کابرایەکی وایە و ئەکادیمییە. ئەی باشە ئەو کاتەی هه‌ڕه‌شه‌ی کووشتنی له نەبەز گۆرانی ڕۆژنامەنووس کرد، که لە نوسینێکدا تەنها ئەوەندەی نووسی، بۆچی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی سلێمانی کارەبای نییە، بەڵام مەزاری برایم ئەحمەد بە ڕۆژی ڕووناك 24 سەعات کارەبای لێنابڕێت؟ ئێ باشه هەر ئەو کاك هەڵۆ ئەکادیمەی کە تۆ باسی دەکەیت، کێچ نەکەوتە کەوڵی هەڕەشەی کوشتنی لە نەبەز گۆران نەکرد؟ تا بەدەستی خۆی گوللە بنێ بە تەوێڵییەوە؟ ئەی ئەگەر کاك هەڵو ئەوەندە خەمخۆری خەڵکی کوردستانە، بۆ لە هێرۆی خوشکی ناپرسێت ئەرێ تۆ بۆ هەموو بناری گۆیژە و دەباشانت لە سەر خۆت تاپۆ کردووە؟ بۆ بوی بە مڵۆزم بە سە ر سەری خەڵکی سلێمانییەوە؟ ئایا بناری گۆیژە موڵکی باوکتانە؟ ئایا ئەو هەموو دزیی و گەندەڵیی فرت و فێڵەی کۆمپانیای نۆکان لە خەڵکی سلێمانی دەکات و نەوتی ئەم کوردستانە ڕۆژانە هەرزان فرۆش دەکات و ئاودیوی ئێرانی دەکەن، ئەوە بۆچی کاك هەڵۆ بۆ ئه‌مانه لە خوشکەکەی ناپرسێت؟ بۆ وا دەکات، یان کۆمپانیای نۆکان کام زەوی باش و ڕووکنە لە ناو شاری سلێمانی بە زۆری زۆرداری داگیری دەکات؟ چۆن کۆمپانیای نۆکان هی بنەماڵەی برایم ئەحمەد و تاڵەبانی نییە؟ ئەی شوقەکانی قڕگە هی کێیە؟ بە پارەی کێ دروست کراون؟ ئەوە ڕوون و ئاشکرایە هەمووی بە پارەی دزراوی ئەم میللەتە دروستکراون؟ بنەماڵەی جەلال و برایم ئەحمە د دروستیان کردووە، کارەبا و ئاوی پاك و هەمیشەییان بۆ دابین کردوون، لە کاتێکدا خەڵکی سلێمانی بە تەنکەر ئاو دەکڕن، ئەویش هە ر بۆ سود و قازانجی خۆیان، بەڵام تا ئێستاش هەر ڕیکلامی بۆ دەکەن، بەڵام شوکر کەس لێێان ناکڕێتەوە نیوەی ئەو شوقانە ئێستاش بەتاڵن. ئە ی هەر ئەو هە ڵۆ فەقیر پەروەرە نەبوو، لە سەر زەوییەکەی پشتی ئوتێل ئەبوو سەنا لەگەڵ مچە چاوڕەشی فایلدار شەڕیان بوو، کە ئەو زەویە کۆمەڵێك ماڵە هەژار تیایدا نیشتەجێ بووبوون، دەیان ویست بە زۆر دەریانپەڕێنن، هەموو ڕۆژێ لە ڕێگەی چه‌کداره سه‌رسه‌ریی و خوێڕییه‌کانیانه‌وه، هەڵیان دەکوتایە سەر ئەو ماڵانە، تا چۆڵیبکەن ئەی هەر ئەو جەنابە ئەکادیمەیە نەبوو، له سوید داوای یاسایی به‌تاڵی لە سەر کوردستانپۆست تۆمار کردووه، دەیەویست کوردستانپۆست، وه‌ک ده‌ستی پێیان ناگات، به یاسای دیموکراتیانه‌ی سوید، تیرۆری ده‌نگیان بکات؟ له‌و لاشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له ئه‌ندامانی کوردستانپۆست ده‌کات، ده‌ڵێ تا ئێمه مابین ناهێڵم ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان؟ باشە کاك محەمە د ئە حمە د کاکەیی به‌ڕێز، من تەنها ئەوەندە لە بەڕێزت دەپرسم: کاتێك کاك هەڵۆ لە دایك بوو، بە پارەوە لە دایك بوو؟ یان ئەو سەروەت و سامانەی هەیەتی و لە کۆمپانیا خستوویەتیە گەڕ بە حەماڵی و کرێکاریی پەیدای کردووە؟ یان هەمووی ماڵ و موڵکی ئەم میللەتەیە و ئەو دوو بنەماڵە دزیویانە،؟ ئایا هه‌ڵۆ له سوید چ کاره بوو؟ بۆچی نابووت بوو؟ بۆچی سویدی به‌جێ هێشت؟ بۆچی پاش هاتنه‌وه‌ی بۆ کوردستان به ماوه‌یه‌کی ساڵێک بوو به خاوه‌نی زیاد له 600 ملیۆن دۆلار؟ به‌چی ئه‌مانه‌ی په‌یدا کرد؟ بۆچی ئەمڕۆ کاك هەڵۆ خۆی بە مەغدوور دەزانێ و بە بە شەکەی خۆی ڕازی نییە؟ خۆشی دەزانێت هیچی پێناکرێ لەگەڵ زاواکەی و خوشکەکەی، ناتوانێت و ناشیه‌وێت دزیی و خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌ی باوکیی و زاواکه‌ی باس بکات، به‌ڵام بێشه‌رمانه دێت، په‌لاماری عومه‌ر فه‌تاح و لێپرسراوه‌کانی تر ئه‌دات، هێنده ساویلکه‌یه پێی وایه به‌و شێوه‌یه، ده‌توانێت پێگه‌ی خۆی له‌ناو نێوه‌ندی سیاسیی‌دا بکاته‌وه. باوکی هه‌ڵۆش کاتی خۆی وای ده‌کرد، ئه‌میش ده‌یه‌وێت ڕێڕه‌وی باوکی بگرێ، باوکی به چیرۆک و شیعری کوردایه‌تیی و نیشتیمانی، له ژێریشه‌وه، به جاسووسی و ناپاکی و شه‌ڕی ناوخۆیی کوردی به قڕاندن دا، هه‌ڵۆش ده‌یه‌وێت به‌و نووسین و حیزب حیزبێنه، جێگای خۆی بکاته‌وه، سیاسه‌ت و کوردیاه‌تی بازاڕێکی گه‌رمه، هه‌رچی ویژدانی نه‌بێت، چاک پێی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، ئیتر بۆ باسی ئه‌م کابرایه ئه‌کادیمییه ده‌که‌یت، خۆ به شه‌هاده‌که‌ی ناتوانێت له سوید ئیشێکی پێ وه‌ربگرێت، به‌ڵام به سیاسه‌ت و ده‌ستبڕین، کوشتن و تیرۆرکردنی خه‌ڵکیی، فێلکردن و داگیرکردنی ماڵ و موڵکی خه‌ڵکی، ئا به‌وانه‌ئه‌توانن هه‌موو شتێک په‌یدا بکه‌ن، به‌لای منه‌وه ده‌بوو، کاک هه‌ڵۆ هه‌ر نه‌یخوێندایه باشتر بوو، وه‌کوو هێرۆی خوشکی به ساخته شه‌هاده‌یه‌کی بچوکی زانکۆی به گه‌مژه‌یی وه‌ربگرتایه، وه‌کوو هێرۆی نه‌زان، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی خۆی به فیڕۆ نه‌دایه. چونکه کوردستان ئه‌مڕۆ بازاڕێکی گه‌وره‌یه، هه‌رچی ویژدان و شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی نه‌بێت، ده‌توانێت کاری تێدا بکات و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، ئیستاش کاک هه‌ڵۆ کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات، بە تەنیا لەو ڕێگەوە دەیەوێت سۆزی خەڵکی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و هەر ڕۆژە و جاڕی حیزبێك دەدات، یان ووتاری پڕ لە سۆز و پەخشان ئامێز و حەماسەت هێن دەنووسێت، تا لەو ڕێگەوە بتوانێت هەست و سۆزی کەسانی وەك بەڕێزت و ساویلکە بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، دیارە تۆ یەکەم کەسیت کە نوسینەکانی کاك هەڵۆ، وەك تەڵە قاچتی پێوە بووە، بۆیەش ناهەقت ناگرم، چونکە بەڕێزت ئاگاداری مێژووی پڕ خیانەتی بنەماڵە نیت، یان هەر به دەستی ئەنقەست خۆتی لێ گێل دەکەی. من بەس ئەوەندە بە بەڕێزت دەڵێم لەمەو دووا ئەگەر ویستت هەر کەسێک بناسیت و بە شان و و باڵیدا هەڵ بڵێی سەرەتا بچۆ بزانە کوڕی کێیە؟ ڕابووردووی بنەماڵەکەی چی بووە؟ چی بۆ کورد کردووە؟ ئەوجا بڕۆ بە ئارەزووی خۆت بە شان و باڵیدا هەڵ بڵێ هەر چەندە ئەو بە شان و باڵ هەڵدانەت، ئە وەندە بەهێز نییە تا سە ر قەڵەمانە پارەیەکی موفتی پێوەربگریت .. با هەر لە ئێستاوە ئەوەش بزانی ئەو شینەی کاك هەڵۆ دەیکات بۆ خەڵکی ڕەش و ڕووت و زوڵملێکراوی کوردستان نییە، بەڵکوو تەنها شینی گیرفانە.
1166 جار بینراوه
|
|
|
|