ده‌ستپێک : وتار : نامه‌یێکی کراوه بۆ دایک وباوکی هه‌نار خان
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
نامه‌یێکی کراوه بۆ دایک وباوکی هه‌نار خان

November 08,2008 ناسر عه‌زیز هه‌ورامی : نازانم نامه‌که‌م چۆن ده‌ست پێبکه‌م،ئه‌وه‌نده فه‌خرو شانازی به هه‌ناره‌وه ئه‌که‌م،هه‌موو شته‌کان له‌ناو مێشکمدا تێکه‌ڵاو بوون. هه‌رچی رێز‌و خۆشه‌ویستی دنیا هه‌ییه، کۆئه‌که‌مه‌وه پێشکه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێزی ئه‌که‌م.سوپاس بۆ خوای گه‌وره ئه‌که‌م که کچێکی وه‌های به‌ئێمه‌ی کورد به‌خشیوه. هه‌نار ته‌نها کچی ئێوه‌نی یه کچی هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌فه.ئه‌گه‌ر بڵێم چه‌ند سه‌د جار گۆرانییه‌که‌ی هه‌نارم لێداوه‌ته‌وه ،فرمێسک له‌چاوم وشک نه‌بوه‌ته‌وه.هه‌تا ناردم بۆ برایێکم که له‌سوید ئه‌ژی ناوی مه‌نسووره وتم گوێبگره له‌وگه‌رانییه‌و بازانم چیم پێئه‌لێیت؟که‌بۆم نارد پاش تۆزێک وتم ها چیم پێئه‌لێیت؟هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ووت جارێک وازم لێبهێنه قورگم پڕه له‌گریانوو فرمێسکیش رێگه‌م پێ ناده‌ن هیچ بلێم. سه‌یر له‌وه‌داییه منیشوو ئه‌ویش ئه‌گرینو ،ئه‌گه‌رێن بزانین بۆچی ئه‌گرین ناتوانم بزانم بۆ چی ئه‌گریم. له‌هه‌رکه‌سێکیش ئه‌پرسم هه‌ر هه‌مان وه‌ڵامی پێییه.......باشه ئه‌ی لێم ئه‌گرن ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌زار سه‌روومێڵ ڕه‌شو گه‌نده‌ڵو خیانه‌ت کار ببن به قووربانی ئه‌و قووڕگه بچکۆ‌له‌ییه‌ی؟!!!! من لێره‌دا داوایێکی بچووکم له‌ئێوه‌ی ئازیز هه‌ییه، ئه‌مه داوای ته‌نها من نییه، دوای هه‌موو کوردێکی دڵسۆزه. هه‌نار خان وازی لێنه‌هێنن بیبه‌نه ئه‌و شوێنه تایبه‌تیانه که گرنگی پێئه‌ده‌ن به شێوه‌یێکی، زانستی فێری گۆرانی ومۆسیقایان ئه‌که‌ن{قوتابخانه‌ی تایبه‌تی} ئه‌گه‌ر موشکیله‌ی ماددی‌و مه‌سره‌فیتان هه‌بوو تکاییه ئاگادارم بکه‌ن. هه‌نار ئه‌و شۆرشه‌ییه که‌کۆرد ئه‌گه‌یێنێته هه‌موو کونجێکی دنیا،شۆڕشێکه شۆڕش که کورد ئاشنای ئه‌قڵو هۆشو هه‌ستی دنیا ئه‌کات. هه‌نار کچی هه‌موومانه،ئه‌گه‌ر گرنگی پێنه‌ده‌ن خیانه‌ت له کورد ئه‌که‌ن له سه‌ر پشتی ئه‌م زه‌وییه. دووباره رێزێکی زۆرم بۆ ئێوه‌و چاوه‌کانی هه‌نار خان ماچ ئه‌که‌م.جێگه‌ی فه‌خرووشانازییه بۆ نه‌ته‌وه‌ی که‌رد. هۆڵه‌ندا n_hawrami@hotmail.com
2262 جار بینراوه
|
|
|
|