مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
پژاک شه‌ڕی دژ به ئێران راده‌گرێت

November 08,2008 ■ ئا: یه‌حیا به‌رزنجی - له سایتی ئاوێنه وه‌رگیراوه: ئه‌ندامی كۆنسه‌ی رێڤه‌به‌ری كۆما جڤاكێ كوردستان KCK بڕیار گاباری، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گه‌ریلاكانی پژاك، شه‌ڕی دژ به‌ئێرانیان راگرتووه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا یه‌ك به‌ره‌ی شه‌ڕیان پێكهێناوه له‌دژی توركیا. پژاك ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌یان به‌گه‌مه‌ی سیاسی ناوده‌به‌ن‌و پێیانوایه توركیا ده‌ستپێشكه‌ربوه له‌وه‌ی كه هێرشی به‌رده‌وامیان له‌سه‌ر پژاك‌و بۆردومانكردنی بنكه‌كانیان‌و كوشتاری گه‌ریلاكانیان هه‌بێت له‌بناری قه‌ندیلدا. بڕیاری گاباری له‌چاوپێكه‌وتنێكی ئاوێنه‌دا، له‌زنجیره چیاكانی قه‌ندیل رایگه‌یاند «كوردیش پێویسته گه‌مه له‌نێو هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا بكات، بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی هێز له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بپارێزێت، ئێمه پێویسته بزانین به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان هاوسه‌نگی‌و گه‌مه بكه‌ین». ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌ریلایه‌كدا له شوێنێكی نادیاری چیای قه‌ندیل، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌كه‌كه‌ش به‌وردی چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توركیا‌و سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ واشنتۆن‌و توندبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان گه‌ریلا‌و سوپای توركیا له‌ناو خاكی توركیادا‌و كۆكردنه‌وه‌ی هێزی توركیا له‌سه‌ر سنوری نێوان كوردستانی باكورو باشور. ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌رێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا بكه‌وێته شه‌ڕه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودانییه‌و ئه‌و ده‌خاله‌ت كردنه مه‌ترسی ده‌بێت بۆ سه‌قامگیریی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه. ئه‌وكاته‌ی سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جه‌نه‌راڵ ئۆدریانۆ گه‌یشته توركیا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌مه‌ریكا درێغی له هه‌ر یارمه‌تییه‌كی توركیا‌و عێراق ناكات له‌پێناو ده‌رپه‌ڕاندنی په‌كه‌كه له كوردستانی عێراقدا. كه پێده‌چێت ئه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا، به‌ته‌نها كۆمه‌كی هه‌واڵگری ئاسمانی توركیا نه‌كات، به‌ڵكو ره‌نگه به‌شداری گورزی سه‌ربازیش بكات. له‌وباره‌یه‌وه گاباری سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵسوكه‌وته، پێیوایه «ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌رێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا بكه‌وێته شه‌ڕه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودانییه‌و ئه‌و ده‌خاله‌ت كردنه مه‌ترسی ده‌بێت بۆ سه‌قامگیریی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه. ره‌نگه بۆ ئاستێكی كورت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولادا بێت، وه‌لێ بۆ ئاستێكی درێژخایه‌ن له قازانجی ئه‌مه‌ریكادا نییه، چونكه هه‌موو كارێك، كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر كورد بچێته به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه له دژی ئه‌مه‌ریكا بۆ پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده له ئێستادا خه‌باتێكی سه‌ربازیمان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكادا نییه، به‌ڵام خه‌باتی دیبلۆماسیمان ده‌ست پێكردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیر له‌كارێكی وا بكاته‌وه، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌ناوچه‌یه‌كی فراوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه». سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانییش بۆ واشنتۆن، هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد كه ره‌نگه مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌ش یه‌كێك بێت له‌و باسانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بارزانیدا باسی بكه‌ن‌و ئه‌و بخه‌نه ژێر فشاره‌وه به‌مه‌به‌ستی لێدانی په‌كه‌كه. هه‌رچه‌نده بارزانی له‌لێدوانه‌كانی رابردویدا به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و زه‌مانه له‌گۆڕنراوه كه كورد شه‌ڕی كورد بكات، به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه فشار بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و جارێكی‌تر كورد له‌شه‌ڕی براكوژییه‌وه بگلێت. له‌و باره‌یه‌وه گاباری وتی «له سیاسه‌تی ئێمه‌دا شه‌ڕی كورد دژ به‌كورد نییه، هیوادارم سه‌ركرده‌كانی باشور ده‌رسیان له‌ڕابردوو وه‌رگرتبێت، هه‌رلایه‌ك شان بداته به‌ر شه‌ڕی ناوخۆ، حسابی مێژوییان بۆ ده‌كرێت، میلله‌تیش رێگه به دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و رابردووه تاڵه نادات». ره‌نگه كوردستانی باشوور روبه‌ڕوی شه‌ڕێكی سه‌خت ببێته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی په‌كه‌كه له قه‌ندیل، ره‌نگه عێراق‌و توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه‌دا شه‌ڕێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه به‌رپابكه‌ن.
بارودۆخه‌كه به‌رانبه‌ر ئێمه هه‌رچۆنێك بێت، به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین‌و گه‌لی كورد له‌گه‌ڵماندان‌و ئێمه‌ش یه‌ك رێگامان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌ویش گه‌یشتنه به‌سه‌ركه‌وتن‌و ئامانجه‌كانمان، كه‌سرۆژێك ئێمه نابینێ، به‌بێ به‌دیهێنانی مافه‌كانمان، چه‌ك دابنێین یان ته‌سلیم بین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا گاباری وتی «بارودۆخه‌كه به‌رانبه‌ر ئێمه هه‌رچۆنێك بێت، به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین‌و گه‌لی كورد له‌گه‌ڵماندان‌و ئێمه‌ش یه‌ك رێگامان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌ویش گه‌یشتنه به‌سه‌ركه‌وتن‌و ئامانجه‌كانمان، كه‌س نابینێ ئێمه رۆژێك، به‌بێ به‌دیهێنانی مافه‌كانمان، چه‌ك دابنێین یان ته‌سلیم بین».
866 جار بینراوه
|
|
|
|