گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

کاریکاتێر بۆ زاخاوی ده‌روون(به‌شی دووه‌م)

image

November 07,2008

 

 

 

 

 

 

کوردستانپۆست، ئه‌و کاریکاتێره‌ی که‌ سه‌رانی کورد که‌رکوک به‌ڕی ده‌که‌ن، لایبرد، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێک نامه‌یه‌کی بۆ ناردین، ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ ئه‌و دروستی کردووه‌، بۆ ئێمه‌ی نه‌ناردووه‌، دیاره‌ ئێمه‌ له‌ لایه‌ن خوێنه‌رێکه‌وه‌ بۆمان هاتبوو.
دیسان ئه‌و به‌ڕێزه‌ ده‌ڵێ: من مه‌به‌ستم له‌وه‌دا له‌ سه‌ر ماده‌ی 140ه‌، لێ ئێوه‌ بۆ سووکایه‌تیی پێکردن به‌ که‌سایه‌تی کورد (واته‌ به‌ سه‌رانی کورد) ئه‌وه‌تان کردووه‌، کردووتانه‌ به‌ کاریکاتێر، ئه‌مه‌ کاریکاتێر نییه‌، به‌ڵکو من بۆ مه‌به‌ستێکی تر ئه‌وه‌م کردووه‌.
 کاتێک ئێمه‌ نامه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌مان خوێنده‌وه‌، یه‌کسه‌ر وێنه‌که‌مان لابرد و له‌ شوێنی ئه‌و ئه‌و کاریکاتێره‌ی دیه‌مان دانا.
ئێمه‌ ده‌مێکه‌ وتوومانه‌، نه‌گبه‌تیی کورد له‌وه‌دایه‌ کورد ڕووناکبیری نییه‌، ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ ڕووناکبیر ناسراون، زۆربه‌یان ناوشیارن، ئه‌گه‌ر هه‌شبن که‌من، ئه‌وانی تر به‌ زۆرینه‌ له‌ به‌ر پێی ده‌سه‌ڵاتدا که‌وتوون، ئه‌گه‌ر ئێمه‌‌ هونه‌رمه‌ند و نه‌خشکێش و گۆرانی بێژ و هه‌تاد به‌ ڕووناکبیر دابنێین‌، ئه‌وه‌ زۆربه‌ی زۆریان که‌سایه‌تیی ترسنۆک و له‌رزۆک، خۆپه‌رست و ده‌ربارن. ده‌نا ئێوه‌ دیوتانه‌، له‌پاڵ  ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت و ناپاکیی و دزی و وڵاتفرۆشتنه‌دا، که‌ سه‌رانی کورد ده‌یکه‌ن، تێیدا هه‌ڵنه‌که‌وێت، هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی هه‌بێت و دژی ده‌سه‌ڵات و خیانه‌تکاران،  ئاوازێک، گۆرانییه‌ک، تابلۆیه‌ک، نه‌ترسانه‌ ناره‌زایی ده‌رببڕێت، به‌ره‌و رووی ئه‌و سه‌ره‌ ناپاکانه‌ ببێته‌وه‌، ئازاری میلله‌ته‌که‌ی‌، خیانه‌تی ئه‌و ناپاکانه‌، به‌ هونه‌ره‌که‌ی بنه‌خشێنێ.
سوپاس بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ وتی  من ئه‌و وێنه‌یه‌م وا لێکردووه‌، به‌ڵام کوردستانپۆست کردوویه‌تی به‌ کاریکاتێر تا  سووکایه‌تیی به‌ که‌سایه‌تیی و سه‌رانی کورد بکات.
نه‌فره‌تی مێژووتان لێبیت، هونه‌رمه‌ندان و گۆرانیبێژانی کورد، که‌ جگه‌ له‌ ده‌ست پانکردنه‌وه‌ و پیسخۆری ده‌سه‌ڵاتی کوردی،  هیچی ترتان نه‌کردووه‌
 

بۆ بینینی به‌شی یه‌که‌م کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

کاریکاتێر بۆ زاخاوی مێشک (به‌شی یه‌که‌م)


8336 جار بینراوه‌