ده‌ستپێک : وتار : مه‌سوله‌کانی پارتی ئه‌مساڵ به‌لێشاو له خوێندنی باڵا وه‌رگیراون
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
مه‌سوله‌کانی پارتی ئه‌مساڵ به‌لێشاو له خوێندنی باڵا وه‌رگیراون

November 07,2008 عه‌زیز خدر: زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین یان زانکۆی پیس وپۆخڵ ویان زانکۆی تڕ پاڵه‌وانه‌کان ویان زانکۆی فس فس دۆڕاوه‌کان،ئه‌مساڵ پارتی به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ساڵانی ڕابردوو زۆرترین کادیری خۆی ڕه‌وانه‌ی خوێندنی باڵا کرد به هه‌ردوو قۆناغی ماسته‌رو دکتۆرا،ته‌نانه‌ت گه‌وجی وا نێردراون بۆ خوێندنی باڵا له نزمترین ئاستی خوێندندا هه‌ڵسوکه‌ت له‌گه‌ڵ پێنوسدا ده‌که‌ن،به‌م واته‌یه نه ئه‌هلی پێنوس نه هیدونیای مه‌عریفه‌ن،که‌وابێ چۆن ده‌توانن ببن به کادیری ته‌ندروستی ناو زانکۆ؟؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ته‌نها له‌ناو پارتیه‌و پارتی ده‌توانێت وه‌ڵامی بداته‌وه: عه‌بدولسه‌لام به‌رواری سه‌رۆ قادر پشتیوان سادق فواد سدیق چه‌ندانێکی تر که له نوسینه‌کانی داهاتوو ناوی گشت ئه‌و که‌سانه ده‌خه‌مه سه‌ر ڕووپه‌ڕی نوسین و ده‌یخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران،گه‌لۆ وخوێندکاران قوتابیان لاتان ئاسایی بێت که چوارده مه‌سولی پارتی له‌ناویدا سێ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وچه‌ندان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندن ومه‌کته‌بی پاراستن هه‌ن که له‌لایه‌ن پارتی وبه ته‌سکیه‌ی پارتی چونه‌ته کۆرسی خوێندنی باڵاوه،هه‌موو که‌س ده‌زانێت که زانکۆ ئه‌وکات ده‌مرێت که به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌به‌نگ وئه‌قڵ ژه‌نگ گرتوو بن،ئه‌و کات ده‌مرێت که زانکۆ ومهقهڕێکی حزبی وه‌ک یه‌ک بن وپیرۆزی زانکۆ وه‌ک خۆی له‌لایه‌ن پوخهکانهوه تڕ‌ۆ کرابێت،ئه‌وکات زانکۆ ده‌مرێت که نه‌وه‌یه‌ک نه‌ما له‌ناو زانکۆ هه‌ڵسوڕاو بێت یان نه‌وه‌ک نه‌ما که ئازاد بێت،لێره‌دا بچوکترین نمونه ده‌هێنمه‌وه که مه‌سوله‌کانی پارتی چی له زانکۆ ده‌که‌ن وچۆن زانکۆ وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی حزبی و قوتابیانیش چۆن وه‌ک په‌رستگار ده‌بینن،له ڕیسێپشنی زانکۆ سه‌لاحه‌ددین وکۆلیژی ئادابی ئێواران له ساڵی دوو هه‌زارو سێ سه‌رۆ قادر به خۆی مۆنیکاکهی ملی له پرسگه‌که ناو سوکایه‌تی به هه‌موو ئه‌و پاسه‌وانانه کرد که چاودێری ئه‌وێیان ده‌کرد چونکه به پێی یاسای ئه‌وکاتی کۆلیژ قوتابی بۆ نه‌بوو که ئۆتۆمبیل بباته ژووره‌وه به‌ڵام بۆ سه‌رۆ ئه‌م یاسایه نه‌چه‌سپاو له‌سه‌ر لێپێچینه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌کان له سه‌رۆ وهرگژاگیانیان ئه‌وه‌ی خراپ بوو پێی کردن،لێره‌دا ساده‌ترین نمونه‌م بۆ خوێنه‌ران هێنایه‌وه که به شاهیدی هه‌موو قوتابیانی ئه‌وکاتی کۆلیژی ئاداب ڕوویدا،ئه‌مڕۆش ئه‌م که‌سه ده‌بێت به مامۆستای زانکۆ نه‌وه‌ی هوشیار پێده‌گه‌ێنێت،گه‌لۆ ئه‌م زاته بۆخۆی به‌ده‌ست که‌م ڕه‌وشتی وکه‌م مرۆیه‌وه ده‌ناڵێنێت،ئه‌مڕۆش ببێت به قوتابی خوێندنی باڵا‌و به‌یانی به مامۆستای زانکۆ ده‌بێت چ قوڕێک بگرێتهوهوه به‌سه‌ری قوتابیانی دابکات، هه‌رچی ئه‌وانی تره ئه‌وا هه‌ر باس ناکرێن ده‌به‌نگترین پیاوی ناوپارتی عه‌بولسه‌لام به‌رواریه ئه‌میش له‌گه‌ڵ سه‌رۆ قادر به‌یه‌که‌وه به‌شی کۆمه‌ڵناسی کۆلیژی ئاداب ئێوارانی زانکۆ سه‌ڵاحه‌ددینیان ته‌واو کردووهوئهمڕۆش وه‌ک سه‌رۆ قادر بووه به قوتابی خوێندنی باڵا،دیاره په‌ڕتووکه فه‌لسه‌فیه‌کانی ئه‌م زاته ئه‌وه‌نده زۆرن گه‌واهیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌ڕێزه ئه‌وه‌نده مهعریفهداره له دێکارت وماک ڤێبه‌ر زیاتر ده‌توانێت ده‌قی کۆمه‌ڵناسیمان پێشکه‌ش بکات،به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی فڕی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت به‌س کۆمه‌ڵناسی وبه‌شی کۆمه‌ڵناسیه ئاخر کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌مانه کۆمه‌ڵناسینی بۆیه ئاوا ئیفلیج وئاوا تێکچمڕاوه له پزڵدانی پارتی ناوی تر په‌یدابوون که بوون به مه‌عریفه‌دار وه‌ک پشتیوان سادق که بووه به قوتابی دکتۆرا ئه‌مساڵ،که‌وابێ دووساڵی تر نابات ده‌بێت پڕۆفیسۆر دکتۆر پشتیوان سادق،ئیدی پارتی سه‌لامه‌ت بێت هه‌رچی نه‌خوێنده‌وارو گه‌وجی هه‌ولێر هه‌بوون کردنی به خوێنده‌وارو دکتۆری زانکۆ ته‌نها له پێناو پارتایه‌تی کردن،پشتیوان سادق کۆلیژی یاسای زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین وماسته‌ری هه‌ر له‌هه‌مان کۆلیژ ته‌واو کردووه گه‌وجه‌که‌ی تر که فواد سدیقه ئه‌م پیاو سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری سه‌نته‌ری برایه‌تی وئه‌ندامی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتیه‌و ده‌بل گه‌وجه‌و له هه‌رهه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه گهوجتره،به‌ڵام حزبایه‌تی ئه‌ویشی کرد به پڕۆفیسۆرو ئاودیوی ناو کورسیه گه‌نده‌ڵه‌کانی خوێندنی باڵای پارتی کرد. 2.11.2008 kurdishwriter2008@yahoo.com
874 جار بینراوه
|
|
|
|