مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
به‌رخۆدان ژیانه

November 07,2008 جه‌لال چوارتایی : به‌شی دووه‌م – باکووری کوردستان پاش ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ستی که‌مالیسته‌کان تاوه‌کو سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ڕێبه‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان سه‌رجه‌م 27 سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینی کوردان سه‌رکوتکرابوو له‌باکووری کوردستاندا ، ئه‌م سه‌رکوتکاریانه‌له‌لایه‌ک و بوونی چه‌ندین پارت و ڕێکخراوی به‌ناو کورد و به‌ناوه‌ڕۆک تورکچی کارێکی کردبوو که‌کوردان ته‌واو خامۆش ببن و بێده‌نگی باڵ به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بکێشێت له‌و پارچه‌یه‌دا . له‌ئه‌نجامی ئه‌م بێده‌نگیه‌شدا نه‌وه‌یه‌کی ته‌واو شه‌رمن به‌رهه‌م هاتبوو ، به‌ڵام چ شه‌رمێک ؟ شه‌رمی خۆ به‌کورد زانین ، ئه‌م شه‌رمه‌ش کارێکی کردبوو که‌مرۆڤی کورد خۆی زۆر به‌که‌م ده‌زانی و ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر تورک‌دا هیچ کاتێک وه‌کو مرۆڤێکیش خۆیان نه‌ده‌نواند . به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ڵێت { کورده‌کان هێنده‌نامۆ بوون به‌کوردبوون که‌به‌هیچ جۆرێک له‌به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان به‌خاوه‌ن ده‌رنه‌ده‌که‌وتن ، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر مرۆڤێکی کورد بگوترایه‌بێشه‌ره‌ف ئه‌وا به‌زیاده‌وه‌جنێوه‌که‌ی پێده‌دایته‌وه‌و شه‌ڕیشی له‌گه‌ڵ ده‌کردیت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێت بگوتایه‌بێ وڵات-بێ ناسنامه‌بێ ئاڵا- بێ فه‌رهه‌نگ ئه‌وا نه‌ک هه‌ر به‌رپه‌رچی نه‌ده‌دایه‌وه‌به‌ڵکو گوێبیستی ئه‌م گوتانه‌ش ده‌بوو و بێده‌نگیشی هه‌ڵده‌بژارد ، بێده‌نگ بوونیش به‌رامبه‌ر به‌کرده‌وه‌یه‌ک نیشانه‌ی ڕه‌زامه‌ندییه. واته‌ئه‌گه‌ر گوته‌که‌له‌سه‌ر که‌سه‌کان بووترایه‌ئه‌وا خاوه‌نی هه‌ڵوێست بوون به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌یان بووترایه‌ئه‌وا بێده‌نگ بوون } . من خۆم گه‌واهی ڕووداوێک ده‌ده‌م که‌به‌چاوی خۆم بینیومه، ڕووداوه‌که‌ش به‌م جۆره‌یه:- له ساڵی 1986زاینی‌دا حكومه‌تی توركیا به‌ڵێنده‌ری پڕۆژه‌یه‌كیان كرد له عێراق كه نزیكه‌ی 800 كه‌س كاریان تێدا ده‌كرد. ئه‌وسا من هێشتا خوێندكاری زانكۆ بووم و له پشووی هاویندا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ وه‌ك چاودێرێك (مراقب) كارم كرد له‌گه‌ڵیاندا. زۆربه‌ی كرێكاره‌كان كوردی باكووری كوردستان بوون و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریش له‌م كوردانه زمانی زگماكی كوردیان له‌بیر چووبۆوه به‌ڵام من ته‌نها باسی ئه‌وانه ده‌كه‌م كه كوردیان ده‌زانی و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌مان ده‌كرد به‌ڵام چ قسه‌كردنێك؟ بریا مرۆڤ ئه‌و قسانه‌ی هه‌ر نه‌بیستایه چونكه كۆڵێك زوخاو بوون به دڵدا ده‌چوونه خواره‌وه. هه‌ندێكیان ده‌یانگوت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه خه‌ڵكی توركیاین و توركیاش وه‌ڵاتی توركانه كه‌واته ئێمه‌ش توركین. هه‌ندێكی تر ده‌یانگوت ئێمه دایك و باوكمان كورد بوون به‌ڵام خۆمان و منداڵه‌كانمان بووین به تورك و تازه هه‌ر توركیش ده‌بین. هه‌ندێكیش ده‌یانگوت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هی توركه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش ده‌خوازێت ببین به تورك كه‌واته ئێمه‌ش توركین. له هه‌موویشی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه بوو که ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌یانگوت ئێمه و تورك هه‌موومان ئیسلامین و توركیش برا گه‌وره‌یه كه‌واته باشتر وایه هه‌ر نه‌ڵێین كوردین و تورك بین زۆر باشتره. منیش كاتێك ئه‌م وتانه‌م ده‌بیستن ته‌نها به‌شم خه‌فه‌تخواردن بوو ، کاتێک ده‌مبینی به‌شێكی زۆر له نه‌ته‌وه‌كه‌م ته‌نها به لاشه زیندووه ده‌نا له‌ڕاستیدا به جۆرێك مردبوون كه هیچ كاتێك باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد ئه‌مانه زیندوو ببنه‌وه. ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین گرفتی ئه‌م كوردانه ئه‌وه بوو كه توركه‌كان قبوڵیان نه‌ده‌كردن به تورك ده‌نا هێنده شانازیان ده‌كرد به توركه‌وه باوه‌ڕ ناكه‌م كه توركه‌كان خۆشیان هێنده شانازیان به توركبوونی خۆیانه‌وه كردبێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستاندا ده‌یان ساڵ بوو زیاتر له حه‌ڤده حیزب و ڕێكخراوی به‌ناو كوردی هه‌بوون كه هه‌ر حیزبه‌ش به‌رنامه‌و پڕۆگرامێكی هێجگار دوور و درێژیان داڕشتبوو که‌مرۆڤ هه‌ر به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانیان دووچاری سه‌ریه‌شه ده‌بوو و چاوی ڕه‌شکه‌وپێشکه‌ی ده‌کرد ، ئه‌م پارت و ڕێکخراوانه هیچیان باوه‌ڕیان به شه‌ڕی چه‌كداری و به‌رخۆدان نه‌بوو ، به‌ڵکو باوه‌ڕیان وا بوو كه شه‌ڕی چه‌كداری میلله‌ت له‌نێوده‌بات و كوردستان خاپور ده‌كات ، به‌کورتیه‌که‌ی هه‌موویان چاویان له خێر و سه‌ده‌قه‌ی توركی و كه‌ره‌می خوداوه بوو ، به‌ڵام نه خێر و سه‌ده‌قه‌ی توركی ده‌ستی پڕ كردن و نه‌كه‌ره‌می خودا‌ش فریایان كه‌وت و ڕزگاریان بكات. له ئه‌نجامی ئه‌و بێ ده‌نگییه‌شدا میلله‌تێك به ته‌واوی دوچاری له‌نێوچوون هاتبوو و ته‌نانه‌ت زمانی زگماگی خۆشیان له‌بیر کردبوو. ئه‌وه‌ی كه فریای ئه‌و میلله‌ته كه‌وت و له نه‌بوونه‌وه بوونی به‌رهه‌م هێنا و جارێكی دیكه ژیانی به‌به‌ردا كردنه‌وه‌و زیندووی كردنه‌وه ئه‌و به‌رخۆدانه به‌ڕوومه‌ته بوو که به‌زه‌بروزه‌نگی شۆڕشگێڕانه ناسراوه و پارتی كرێكارانی كوردستان پیاده‌ی كرد به به‌رنامه‌یه‌كی یه‌كجار كورت و ناوه‌ڕۆكێكی هێجگار پڕه‌وه، به‌رنامه‌یه‌ك كه ته‌نها له دوو وشه پێكهاتبوو (كوردستان كۆڵۆنییه) واته كوردستان داگیركراوه. به‌ڵام به‌رخۆدان و خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه و هاوچه‌رخیانه كه دزه‌ی كرده نێو ماڵی دوژمنه‌وه و له هه‌موو جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه، خه‌باتێك كه له‌پێش هه‌ر شتێك‌دا توانی شه‌ڕی ئایدۆلۆژیای دوژمن بكات و عه‌قڵیه‌تی كه‌مالیستی له كوردستاندا پووچه‌ڵ بكاته‌وه ، به‌باوه‌ڕی من كۆتاییهێنان به ئایدۆلۆژیای دوژمن نیوه‌ی سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات. شه‌ڕێک که‌دزه‌بکاته نێو ماڵی هه‌ر تورکێکه‌وه ، نێو په‌ڕله‌مانه‌وه ته‌نانه‌ت نێو شوێنی گه‌شت و گوزار و نزاریشیانه‌وه. به‌رخۆدانێک که سه‌ره‌تاکه‌ی به مانگرتنی زیندانیانی سیاسی له ئامه‌د و ته‌واوی شاره‌کانی دیکه‌ی باکووری وڵات‌دا ده‌ستپێبکات و ئیراده‌ی به‌رخۆدان گه‌وره‌تر بێت له ژیان ، به‌رخۆدانێک که قه‌ده‌غه‌کاری له‌سه‌ر سوتاندنی وشکه‌دار له نه‌ورۆزدا بگۆڕدرێت بۆ بڵێسه‌ی ئاگر له جه‌سته‌ی شۆڕشگێڕاندا ، به‌رخۆدانێک که نه‌وێران له خاوه‌نداریکردنی لاشه‌ی ئازیزاندا بگۆڕێت به ڕێوڕه‌سمی ده‌یانهه‌زاری له پێشوازی ته‌رمی شه‌هیداندا ، به‌رخۆدانێک که ئه‌و پیره‌مێرد و پیره‌ژنانه‌ی که چاوه‌ڕوانی مردن و ڕه‌حمی خودایان ده‌کرد بگۆڕێت بۆ پێشه‌نگایه‌تی خۆپیشاندانه‌کان له پێش جوانانه‌وه و به‌هیوای ژیانێکی نوێ بن ، به‌رخۆدانێک که خاوه‌ن له ڕابه‌ر و هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌ربکه‌ون ، خۆ ئه‌گه‌ر ئێستا حاجی تۆفیق به‌گ(پیره‌مێردی نه‌مر) له ژیاندا بمایه ئه‌وا به‌رخۆدانی تێکه‌ڵ به نه‌ورۆز ده‌کرد و ده‌یگوت :- به‌رخۆدان بوو ئاگرێکی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه لاوان به عه‌شق ده‌چوون به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه
له ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا گه‌ل به‌جۆرێك زیندوو بوویه‌وه كه سه‌رهه‌ڵدان به‌دوای سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕین به‌دوای ڕاپه‌ڕیندا به‌رپای بكات ، ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ش نه‌ك هه‌ر له باكووری كوردستاندا قه‌تیس نه‌ما به‌ڵكو ته‌واوی كوردانی شاره توركنشینه‌كان و كوردانی ئه‌وروپا و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و كوردانی لوبنان و قه‌فقاس و كازاخستان و قه‌رغیزیاش بگرێته‌وه. ته‌نانه‌ت له ئه‌نجامی ڕاست به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و خه‌باته‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار بووه كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری پایته‌خته‌کانی دوژمنان بگرێته‌وه‌و ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق بهه‌ژێنێت. له ئه‌نجامی ئه‌و زه‌بروزه‌نگی شۆڕشگێڕانه‌یه‌دا بوو كه له نه‌ورۆزی هه‌ر ساڵێکدا به‌ملیۆنان له‌حه‌شیمه‌تی شاری دیاربه‌كر و شاره‌کانی دیکه‌ی باکووری کوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌و شارانه‌ی تورکیاش که‌کوردی تێدا ده‌ژین ڕاپه‌ڕێت و هه‌موو جیهان بهه‌ژێنێت و ڕاچڵه‌كێنێت. له‌ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخۆدانه چه‌كدارییه‌دا بوو كه میلله‌ت به جۆرێك خاوه‌ن له شه‌هیده‌كانی ده‌ربكه‌وێت كه دۆست و دوژمن سه‌رسام بكات . به‌ڵام پێش سه‌رهه‌ڵدانی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئه‌و به‌رخۆدانه هاوچه‌رخییه هیچ کوردێک نه‌یده‌وێرا خاوه‌ن له‌ته‌رمی ئازیزه‌کانی خۆشی ده‌ربکه‌وێت که‌به‌ده‌ستی دوژمن بکوژرایه به‌ڵام پاش ئه‌و به‌رخۆدانه به‌ده‌یانهه‌زار که‌س به‌پێشوازی شه‌هیده‌کانه‌وه ده‌چوون و وه‌کو مه‌شخه‌ڵێک له‌سه‌ر سه‌ر ڕایانده‌گرتن. له ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا گه‌ل به جۆرێك دوژمنی ناسی كه نه‌ك هه‌ر خۆی به‌به‌شێك له‌و دوژمنه نه‌زانێت و شانازی پێوه نه‌كات به‌ڵكو قێزیشیان له دوژمن ببێته‌وه‌و خۆیشیان به دوژمن‌دا بته‌قێننه‌وه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای داخه هه‌ندێك پارت و لایه‌نی كوردی - به‌تایبه‌تی له باشووری كوردستاندا- هه‌میشه له بچوككردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كورداندان و كرده‌وه‌ی وا ده‌نوێنن و لێدوانی وا ده‌ده‌ن كه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمناندایه هه‌رچه‌نده ئه‌و لێدوانانه ڕاستی ئاكار و كرده‌وه‌كانی خۆیشیانه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر کوردێک دژ به‌داگیرکه‌ری تورکی لێدوان بدات ئه‌وا تاڵه‌بانی داوای لێبووردن ده‌کات ، ئه‌گه‌ر گورزی گه‌ریلا له‌دوژمن بوه‌شێنرێت ئه‌وا سه‌رکرده به‌ناو حه‌کیمه‌کانی باشوور سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ن و ماته‌مینی ده‌گێڕن ، ئه‌گه‌ر هێرشی داگیرکه‌ری تورکی تێک بشکێنرێت و پاشه‌کشه‌یان پێبکرێت ئه‌وا سه‌رکرده داسه‌پاوه‌کان پاساوی ڕاستگۆیی و دیموکراتبوونی تورکیا جاڕ ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن به‌ویستی خۆی پاشه‌کشه‌ی کردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و لێدوانانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و به‌رپرسانی دیکه‌ی یه‌کێتی و پارتی ده‌یده‌ن له ڕاگه‌یاندنه (میدیا) عه‌ره‌بیه‌كاندا وه‌ك: "ئێمه هیچ كاتێك له‌پێناوی ده‌ڵه‌تێكی كوردیدا خه‌باتمان نه‌كردووه - ئه‌وانه‌ی باسی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵێك ناسیۆنالیست و شاعیرێكی سه‌رلێشێواون. (كه به‌مه‌زه‌نده‌ی من شاعیره‌كه مه‌به‌سی له عه‌بدوڵڵا په‌شێوی پایه‌به‌رزه - نووسه‌ر) - ئێمه هه‌میشه پشتگیری توركیاین – ئێمه‌نازانین تورکیا چیمان لێده‌خوازێت تاوه‌کو جێبه‌جێی بکه‌ین بۆئه‌وه‌ی دانیشتنمان له‌گه‌ڵ ساز بکات – ئه‌گه‌ر تورکیا دانیشتنمان له‌گه‌ڵ بکات ئه‌وا پ‌ک‌ک له‌ناو ده‌چێت - پ‌ک‌ک له‌تیرۆریست تیرۆریستتره – ئێمه 3500 پێشمه‌رگه‌مان له‌به‌ر خاتری تورکیا به‌کوشت داوه - تورکیا هه‌میشه پشتوپه‌نای کوردان بووه و هه‌زاران لێدوانی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه که‌ڕووی داگیرکه‌رانیان سپی کردۆته‌وه" . ماوه‌یه‌كه جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن كه‌وتونه‌ته ئاشكراكردنی ڕاستینه‌ی خودی خۆیان ، ئیتر نازانم له ترسی مه‌رگه یان له‌به‌ر شه‌رمی پیرییه یاخود به‌هۆی له‌سه‌ر پێ وه‌ستاندنه‌وه‌ی داگیرکه‌ری عێراقیه‌و نه‌مانی مه‌ترسی کوردانه له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌یی عێراقی عه‌ره‌بی . یه‌کێک له‌خه‌سڵه‌ته نه‌گریسه‌کانی داگیرکه‌ران به‌گشتی و تورکه‌کان به‌تایبه‌تی بریتی بووه له بێڕێزیکردن به‌هه‌ستی تاکی کورد و شکاندنی که‌سایه‌تییان ، ئه‌م بێڕێزیکردنه ته‌نها لا‌یه‌نێکی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵکو هه‌موو بواره‌کانی ژیانی تاکی کوردی گرتۆته‌وه ، هه‌ر له‌دروستکردنی پاشناوی ناشیرین بۆیان - پێناسه‌کردنیان به‌تورکی شاخاوی - نه‌وه‌ی شه‌یتان و جنۆکه ناوهێنانیان به‌که‌سانی بێ کلتوور - بێڕێزیکردن به‌ته‌رمی شه‌هیدان و له‌هه‌مووشی سه‌رنجڕاکێشتر سوکایه‌تی کردن به‌به‌ڕێزێکی وه‌کو عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان . ئه‌گه‌ر که‌سیکی وه‌کو گاندی به‌برسیکردنی خودی خۆی هه‌موو کارخانه‌کانی ئینگلیزی وه‌ستاندبێت ، ئه‌وا که‌سێکی وه‌کو ئۆجه‌لان به‌سه‌ردانێک هه‌موو جیهانی له‌رزاند ، ئه‌گه‌ر ماندێلا له‌زینداندا هاوسه‌ری خۆی بزواند ئه‌وا ئۆجه‌لان له‌زینداندا هه‌موو کوردی خورۆشاند . کاتێک مێروله نه‌گبه‌تی ده‌یگرێت ئه‌وا باڵی لێده‌ڕوێت ، کاتێک یه‌کێک له‌به‌رامبه‌ر که‌سێکی دیکه‌دا تێکده‌شکێت ئه‌وا یاری به‌هه‌ست و مه‌شاعیری ده‌کات ، کاتێک تورکیش له‌به‌رده‌م گورزی گه‌ریلادا هه‌یبه‌تیان ده‌شکێت و توانای خۆده‌ربازکردنیشیان نابێت ئه‌وا یاری به‌ئاگر ده‌که‌ن ، یاریکردنی تورکه‌کان به‌ئاگر بریتییه‌له بێڕێزیکردن به‌ئۆجه‌لانێک که‌وه‌کو سیمبوڵێک ده‌ناسرێت . هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌گۆڕت پیره‌مێردی شاعیر که‌پێناسه‌ی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌یت به‌که‌متر له‌سه‌گ له‌به‌ر په‌لاماردانیان بۆ سه‌ر که‌سانی که‌وتوو ، ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌په‌لاماری که‌سانی زیندانی ده‌ده‌ن ده‌بێت چ به‌هایه‌کیان هه‌بێت ؟ تۆ بڵێی به‌های سۆزانییه‌کی له‌شفرۆش که‌متر بێت یان به‌های ده‌سه‌ڵاتدارێک که‌هێزی خۆی له‌بێڕێزیکردن به‌که‌سێکی زیندانیکراودا ده‌بینێته‌وه؟ یاریکردن به‌ئاگر سوتاندنی له‌دوایه، بێڕێزیکردن به‌ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کیش نوشوستی و باجدانه‌وه‌ی له‌دوایه. سڵاو له‌و ئیراده‌یه‌ی که‌به‌رخۆدانی کرده ژیان ، که‌ئاشبه‌تاڵی کرده سه‌رهه‌ڵدان ، که‌پارچه‌گه‌ری کرده یه‌کێتی کوردان ، که‌پیاوسالاری کرده یه‌کسانی ژنان و پیاوان ، که‌ته‌سلیمکاری کرده به‌ده‌ستهێنان ، به‌رخۆدان ، به‌رخۆدان ، دیسان به‌رخۆدان . درێژه‌ی هه‌یه..... 02-11-2008
210 جار بینراوه
|
|
|
|