دهستپێک : وتار : وەزیرى ناوخۆ، محەمەد عومەر عوسمانى شاعیر دەستگیر دەكات
مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
وەزیرى ناوخۆ، محەمەد عومەر عوسمانى شاعیر دەستگیر دەكات

November 07,2008 ناسح عبدالڕەحیم: وەزارەتى ناوخۆ كە عوسمانى حاجى مەحمودى سەر بە باڵى ڕیفۆرم وەزیرێتى و هەتا ئەم ساتەى ئەم وتارەى تیا دەنوسم وەزارەتەكەى ئەم بەڕێزە گەورەترین دوژمنى ئازادیى و دیموكراسى و كۆمەڵگاى مەدەنییە، گەورەترین دوژمنى ڕەخنە و قسە و نوسین و ڕۆژنامەو ڕۆشنبیرییە، ئاخر پێمناڵێن ڕیفۆرم چۆن دەكرێت كاتێك تۆ بەرپرسى یەكەم بیت لەوەزارەتێكدا كە هەموو جۆرە پێشەلكارییەكى مافى مرۆڤى تێدا كرابێت؟ دەمێك بوو ئەمویست نوكەیەكت بۆ لێبدەم هەر ئەو كاتەى پۆلیسەكانى تۆ لە نیوەشەودا گەنجێكى هەڵەبجەیی نەخۆش و بەركەوتووى چەكى كیمیاوى و بێ ماڵ و حاڵ و بێپارە كە لەبەردەم مزگەوتى گەورەى سلێمانى بۆ پشودانێكى چەند سەعاتى بە جەستەى ماندوو شەكەتى كرێكارى خەوى لێكەوتبوو، بەڵام هێزێكى سەر بە وەزارەتەكەى جەنابتان بەعس ئاسا دەیگرن و كەلەبچەى دەكەن و بە لێیدانەوە بەرەو ئەمنە سەوزەکهی دەبەن كە تۆ بەرپرسى یەكەمیت لێی، ئەكرێت پێمان بڵێیت چ ئیجرائاتێكت كرد لەبەرامبەر ئەو پۆلیسانەى جەنابت كە بە كردەوە دڕندانەكەیان ڕووى بەعسیان سپیى كرد لەبەرچاوى من و گەنجێكى بەركەوتووى چەكى كیمیاوى و هەزاران هەڵەبجەیتر؟ئەمەم وەك یاد خستنەوەیەك باس كرد مەسەلەكەى ئەمجارەشیان هەمان دڕندەییە، بەڵام ئەمجارەیان هەڵمەتە بەعس ئاساییەكانى پۆلیسى وەزارەتەكەى جەنابت بۆسەر شاعیرێكى بەهەڵوێست و بە ویژدانى وەك محمەد عومەر عوسمانە، هێزێكى پۆلیسى فریاكەوتن كە سەر بەوەزارەتەكەى جەنابتە زۆر دڕندانە بەعس ئاسا(ئومێد ئەكەم وەزیرى ناوخۆ لە زاراوەى بەعس ئاسا تێبگات)بە لێدان و كەلەبچەوە شاعیرێكى وەك محەمەد عومەر عوسمان ئیهانە دەكەن و تەنها لەسەر قسە كردن و ڕخنەگرتن و كۆبوونەوە لەگەڵ چەند گەنجێكدا. ئێستا باوەزیرى ناوخۆ وەڵاممان بداتەوە، تۆ خۆت ناوناوە ڕیفۆرم و بەرنامەو پرۆژەى ڕیفۆرمت هەیە دەكرێت ئێمەش لێت بپرسین:ڕیفۆرم ماناى كەلەبچەكردن و لێدانى شاعیر دەگەیەنێت؟ڕیفۆرم ماناى بێدەنگكردنى خەڵك؟ڕیفۆرم یانى ڕێگرتن لە كۆبوونەوەى گەنجان؟ئیتر نازانم تۆ داواى چ جۆرە ڕیفۆرمێك دەكەیت كاتێك ڕیفۆرمت لەناو وەزارەتەكەى خۆتدا نەكردبێت؟كاتێك وەزارەتەكەى جەنابت خەریكى گرتن و لێدان و زیندانى كردنى شاعیرو نوسەرو ڕۆژنامەنوس بێت، كاتێك وەزارەتەكەى تۆ خەریكى بێدەنگكردنى كۆمەڵگابێت؟ كاتێك وەزارەتەكەى تۆ بە كۆبوونەوەى گەنج قوشقى بێت؟ئەبێت جەنابت چ جۆرە ڕیفۆرمێكت مەبەست بێت؟ئەبێت ئەو ڕیفۆرمەى تۆ بۆمانى دەهێنیت چۆن چۆنى بێت؟من ناڵێم تۆ بڵێ ڕیفۆرمى قوڕگى نوسەرو شاعیرو ڕەخنەگرانتان مەبەست نەبێت، گۆڕینى دەنگە ژێیەكانى قوڕگى ئێمەتان مەبەست نەبێت؟ هەواڵەكەم لە ماڵپەرى ئاوێنە وەرگرتووە پۆلیس محهمهد عومهر عوسمانی شاعیری كهلهبچه كرد.. Nasehh2007@yahoo.com
1218 جار بینراوه
|
|
|
|