گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

سەبارەت بە بڕیارى دەركردنى نووسەر"هاوار بانیخێڵانى "لەلایەن م.س.پارتى

image

November 07,2008

 كوردێكى سلێمانى :
 پاش ئەوەى لە سایتى كوردستاندا پۆستدا هەواڵى دەركردنى پێشمەرگەى دێرین و نووسەر "هاواربانیخێڵانى"بیست ئەوەش بە بڕیارێكى مەكتەبى سیاسى پارتى,بۆ ئەوەى بە دواى هۆكارى دەركردنەكەیدا بگەڕێم,سەرچاوەیەك لە لقى 4 پارتى لە سلیمانى و كە ئامادە نەبوو ناوى بڵاو بكرێتەوە ووتى:ئەوەى بە ئێمە ڕاگەیەنراوە و پێمانگەیشتووە هاوار بانیخێڵانى بە بڕیارى مەكتەبى سیاسى لە پارتى دەركراوە  و هۆكارەكەشى بۆ ئەو نوسن و گلەىو گازەندانە  دەگەڕێتەوە كە لە ڕۆژنامەو سایتەكاندا بڵاوى دەكاتەوە ,بەتایبەتى ڕۆژنامەى هاووڵاتى و سایتى كوردستان پۆست,ئەو سەرچاوەیە ووتى بەش بەحاڵى خۆم پێمناخۆشە دەركراوە,چونكە بەبڕواى من پارتى پێویستى زۆرى بە كەسانێكى وەك هاوار بانیخێڵانى هەیە,چونكە هاوار پێشمەرگەى كۆنەو خاوەنى خەباتە ,دوێنێ بە تفەنگەكەى و ئەمڕۆش بە قەڵەمەكەى خزمەت ئەكات,ئەگەر دڵسۆزى بۆ میللەتەكەى نەبوایە دوێنێ نەدەبووە پێشمەرگەو ئەمڕۆش ڕەخنەى نەدەگرت,ڕەخنەو نوسینەكانى هاوار بۆ چاكسازیە,بۆیە پێویستە مەكتەبى سیاسى بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە و هەڵوێستەیەك بكات.هەروەها چەند جارێكیش هاوار ئاگادار كراوەتەوە كە واز لە نوسین و ڕەخنەگرتن بهێنێت بەڵام ئەو هەر دەینوسى و ڕەخنەى دەگرت,ڕاستە خاوەنى خەباتى پێشمەرگایەتییە بەڵام دەكرا وازى لە نوسین بهێنایە.
 
 پێوستە لەسەر هەموو لایەكمان دژ بەم پرۆسە ناشیرینەى پارتى و یەكێتى بوەستینەوە و پێویستە ئەوە بوترێت كە بڕیارى دەركردنى هاوار بانیخێڵانى لەسەر نووسین و ڕەخنە گرتن دەكرێت  ئەمە زەنگێك بێت بۆ هەموو ئەندامانى پارتى  كە ئەگەر ڕەخنە و گلەى بكەن وەك هاوار دەردەكرێن ,هەروەها وەك هاو هەڵوێستیەك بێت لە گەڵ یەكێتى  بۆ دەركردنى دەنگە نەیار و ڕەخنەگرەكانى ناو هەردوو حیزبى دەستەڵات.چونكە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر یەكێتى چەند ئەندامێكى خۆى دەركرد.


832 جار بینراوه‌